هەڵگورد جندیانی
کوڕی عەبدولوەهاب محەمەد عەلی رواندزییە کە بە وهاب ئاغا ناسراوه و وهاب ئاغا یەکێک بوو لەفەرماندەکانی کۆماری کوردستان لە مهاباد. و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ناوپردانی باڵەکایەتی لەدایک بووم و لەناو خانەوادەیەکی پیشمەرگە گەورە بووم کە زوربەی کات لەم گوند بو ئەو گوند کوازتومانەتەوە زور کات ماڵمان لە بناری شاخ و ئەشکەوت و بن پرد و کەبرەکان بووە یاخود ئاوارەی ئێران و دوور خراوەی عەرەبستانی عراق بووین.
- لە حەوت ساڵانەوە خولیای هونەری نیگارکیشان بووم لەوەشدا خانەوادەکەم زور یارمەتیان داوم بەتایبەتی کاک ئازادی برا گەورەم کە جگە لە برا وەکو باوکێک بۆ ئیمە وابوو، زور جار ماڵ و کەلوبەلی ناوماڵم رەنگ ێژ دەکر بەڵام هەرگیز لێم توڕە نەئەبوون.
- یەکەم بەشدار هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە کە لە پێیشانگەی ساڵانەی چالاکی قوتابخانەکانی شاری رەمادی بوو ئەوسا کە بۆ ئەوێ دوورخرابووینەوە لەم پێیشانگایە خەڵاتێکی تایبەتیم لە پارێزگار وەرگرت.
- پێیشانگەی تایبەتی یەکەمم لە ساڵی 1979 بوو لە شاری سلێمانی بە هاندانی شەهیدی نووسەر دڵشاد مەریوانی بوو کە زور هانی دام و هەرگیز بیرم ناچێتەوە.
ساڵی 1989 کۆلێژی هونەرە جوانەکانم لە بەغدا تەواوکرد.
لەساڵی 1991 وە لە بواری راگەیاندن کار دەکەم بەتایبەتیش لەبواری راگەیاندنی مندالان (گوفاری بەرەسیلکە، گوفاری پەریستان، گوفاری کۆلارە) جگە لەوەش لە جوندیان رۆژنامە کاری دەرهێنانی هونەریم کردووە (کوردستانی نوی، الاتحاد، هەریمی کوردستان، ئاڵای ئازادی).
- ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کورستانم.
- ئەندامم لە فیدراسیونی نیو دەوڵەتی رۆژنامەنووسانی نیودەوڵەتی (ifj)
- لە 2003 تاکو ئێستا(2019) بەڕێوەبەری گشتیم لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.