سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوبردنی کۆمپانیای ئاسیا سێل، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە ژمارەی بەشداربووانی تۆڕی مۆبایلی ئاسیا سێل گەیشتۆتە زیاتر لە 11 ملێۆن بەشداربوو لەگەڵیشیدا ڕۆژانە لەزیادبووندایە.
ئەمرۆ فاروقی مەلا مستەفا لەچوارچێوەی پرۆگرامەکانی دیداری سلێمانی زانکۆی سلێمانی بەشداریکردوو، بەدورو درێژی باسی دروستبوونی کۆمپانیای ئاسیا سێلی بۆ ئامادەبووان کردو جگە لەوەش تیشکی خستە سەر بەره و پێشچوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەشاری سلێمانی نموونەی نەخۆشخانە نێودەوڵەتی (فاروق)ی هێنایەوە کە لەئێستادا لەتەواوبوندایە.
فاروقی مەلا مستەفا تیشکی خستە سەر ئەوەی لە ئێستادا تۆڕی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئاسیا سێل لەعێراقدا لەسەدا نەوت و حەوتی ئه و ناوچانەی داپۆشیوە کە دانیشتوانی تیادایه و ئاماژەی بۆ بەرزبونەوەی بەشداربوونی ئه و تۆڕە پەیوەندییەکرد بۆ زیاتر لە 11 ملێۆن بەشداربوو.
کۆمپانیای ئاسیا سیل یەکەمین تۆڕی پەیوەندی مۆبایلی عێراقه و لەساڵی 1999 لەسەردەستی سەرمایەداری ناسراو فاروقی مەلا مستەفا لەشاری سلێمانی دامەزراو دواتریش لەساڵی 2003 توانی خزمەتگوزارییەکانی عێراق بگەیەنێتە شارەکانی تری عێراق و پاشان بۆ بەشێکی زۆری ووڵاتانی جیهان.
- 05-03-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,559
Donnez votre avis sur ce produit!