19-02-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە ئەمڕۆ، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی بەرەی تورکمانی، ئەرشەد ساڵحی، لەناوەڕاستی شاری کەرکوک کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو پاسەوانی ناوبراو برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە.
- سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەسکەری لە قەزای دووزخورماتوو دوو ئۆتۆمبیلی مینرێژکراو تەقیەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان