🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-06-2019
📆24-06-2019
📆23-06-2019
📆22-06-2019
📆21-06-2019
📆20-06-2019
📆19-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅25 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,260) پەڕتووک|||
📅 25-06-2019
باشووری کوردستان
- دادگای دهۆک بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی دلین دەرکرد.[2]
- تەرمی رەوەند جەبار فەرمان لە ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی لێکرا.[3]
- بە مەبەستی دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی رۆژنامەوانی – ئەدەبیی سەربەخۆ، لە سەنتەری رۆشنبیریی کەرکوک کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکەدا رۆژنامەنووس و ئەدیب و نووسەرانی پێکهاتە جیاجیاکانی شارەکە بەبێ جیاوازی ئامادە بوون و مافی بەشداریکردن و خۆپاڵاوتنیان هەبوو بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی ر
📅 25-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 25-06-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 24-06-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێت: شەوی رابوردوو رووناکییەکە لە ئاسمانی سنەدا بینراوە کە جێی ترس و نیگەرانی نییە. خۆش ئیقبال دەشڵێت: ئەو رووناکییە تەنە ئاسمانییەکان بووە تەنها و هیچ شتێکی دیکە نەبووە و داوا لە دانیشتووانی شاری سنە و ئەو چەند شارەی دیکە دەکات گوێ بە پڕوپاگەندەکان نەدەن و نەترسن.[3]
- سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و گەریلاکانی پارتی ژیانی
📅 24-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رووناكییەكی سەیر لە ئاسمانی سنە دەبینرێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ناهد بەهمەنی
ئەندامی رێکخراوی مافەکانی ژنی کورد و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات.
👫 ناهد بەهمەنی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ناهد بەهمەنی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
ساڵی 1918 لەگوندی بامەڕنی سەر بەشارۆچکەی ئامێدی لەخێزانێکی خوێندەوار و ئایینی ناوداری ناوچەی بادینان لەدایک بووە و یەکێکە لە وەچەکانی یوسف زاخۆلی کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ و جەنگاوەرێکی دلێری ناو شۆڕشەکەی بەدرخان پاشا بوو، ساڵح یوسفی نازناوی سەیدای لەدایکیەوە بۆ ماوەتەوە کەئەویش لە بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر و ناسراوی ناوچەکەیە.
ساڵح یوسفی خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی بامەڕنی تەواو کردوو پاشان ساڵی 1938 خوێندنی دوا ناوەندی لەبەغدا تەواو کرد. هەر ئەو ساڵەش کرا بەمامۆستا و رەوانەی ناوچەی هەریر
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
🏷️ پۆل: شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 294,904 | وێنە 53,426 | پەڕتووک PDF 10,260 | فایلی پەیوەندیدار 32,158 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,396 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📊 17 ساڵی‌ تر سلێمانی‌ لە مین پاکدەکرێتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

17 ساڵی‌ تر سلێمانی‌ لە مین پاکدەکرێتەوە

خەندان – هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە سلێمانی، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانراوە 100 ملیۆن مەتر دووجا زەوی‌ لە مین و تەقەمەنی‌ پاکبکرێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستیان بە 17 ساڵی‌ ترە بۆ پاککردنەوەی‌ ئه و زەویانەی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مینڕێژکراون.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە، لە کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا، سەباح حەسەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لەسلێمانی لە ساڵی 2013 لێپرسراو بووە لە پاکسازی چەک و تەقەمەنی لە سلێمانی، چونکە پێشتر تا ساڵی 2012 پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و کۆیە و بەشێک لە شەقڵاوە لە دەسەڵاتی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەدا بووە، بەڵام لەساڵی 2014 ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی خۆی بۆ دانراوە و لێپرسراو دەبێت بەرامبەر ناوچەی گەرمیان.
سەباح حەسەن، وتی‌: "لە ساڵی (2005) تاوەکو کۆتایی ساڵی 2012 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین توانیویەتی زیاتر لە (70) ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی‌ پاک بکاتەوە".
وتیشی‌: "ئەگەر بەم شێوازە کارکردن بەردەوامبێت، 17 ساڵمان پێویستە هەتا ناوچەکانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە مین و تەقەمەنی پاک بکەینەوە".
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە سلێمانی ئەوەشی‌ خستەڕوو کە هەرچەندە لە پلانی ساڵی 2013 دا دەبوو چوار ملیۆن مەتر زەوی‌ لە مین پاک بکەنەوە، بەڵام "توانیمان 757 هەزار مەتر لەوە زیاتر پاک بکەینەوە.
بەڕێوەبەری‌ کاروباری‌ مین لە سلێمانی‌، ئاشکراشیکرد، کە "لەدوای‌ راپەڕینەوە توانراوە 100 ملیۆن مەتر دووجا زەی‌ لە مین و تەقەمەنی‌ پاکبکرێتەوە لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه و رووبەرەی زەوی‌ لەسلێمانیشدا ماوەتەوە بۆ ئەوەی لە مین پاکبکرێتەوە 172 ملیۆن مەتر دووجایە، واتە بەڕێژەی 23% ناوچە مینڕێژکراوەکان مەترسیان تێدا نەماوە.
وتیشی‌: "لە ناوچەی گەرمیانیش 38 ملیۆن مەتر دووجا ماوەتەوە بۆئەوەی‌ لە مین پاکبکرێتەوەە، واتە 52% مەترسی تێدانەماوە".
بە وتەی‌ سەباح حەسەن، بۆ کار و چالاکیەکانیان بڕی 26 ملیار دیناریان لەبەردەستدا بووە، روونیشیکردەوە کە "کۆی گشتی قوربانیانی مین و تەقەمەنی نۆ هەزار و 211 کەسن لە سلێمانی و گەرمیان، له و رێژەیەش تەنها چوار کەسیان کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری بواری مین بوون، هەر له و ژمارەیەش یەکێکیان شەهیدبووە، هەروەها 74 قوربانیشیان کارمەندی کۆمپانیاکان و رێکخراوەکان بوون.
سەباح حەسەن، باسی‌ لەوەشکرد، کە "بۆ ئەمساڵ‌ پلانی ئەوەمان هەبوو شەش ملیۆن مەتر دووجا زەوی‌ لە مین پاک بکەینەوە، ئەوەیش بە دابینکردنی 35 ملیار دینار، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لەڕووی داراییەوە ئه و بڕەیە کەمکرایەوە بۆ 12 ملیار و 500 هەزار دینار".
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە سلێمانی، رونیشیکردەوە: "هەرچەندە لەناوبردنی ئه و مین و تەقەمەنیانەی لە هەرێمی کوردستاندان ئەرکی حکومەتی ناوەندە، بەڵام تائێستاش حکومەتی ناوەندی بەهیچ شێوەیەک ئه و ئەرکەی نەگرتۆتە ئەستۆی خۆی، هەموو ئه و کاروچالاکیانەی ئەنجامیشمانداوە لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە".
- 19-02-2014

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-02-2014
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 87% ✔️
87%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 19 2014 12:45AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 19 2014 12:47AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,086 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Feb 19 2014 12:45AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

17 ساڵی‌ تر سلێمانی‌ لە مین پاکدەکرێتەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-02-2014
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست215,190%72.96
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,294%19.08
عربي9,597%3.25
کرمانجی - کوردیی باکوور4,687%1.58
هەورامی3,741%1.26
English1,700%0.57
فارسی1,189%0.40
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.40
Türkçe479%0.16
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Pусский59%0.02
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە168,026%56.97
👫 کەسایەتییەکان24,679%8.36
📕 پەڕتووکخانە21,305%7.22
✌️ شەهیدان18,394%6.23
🏰 شوێنەکان13,855%4.69
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.74
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,991%3.38
🚼 ناوی کوردی4,852%1.64
📝 بەڵگەنامەکان4,767%1.61
📷 وێنە و پێناس4,757%1.61
📊 ئامار و راپرسی4,624%1.56
📖 کورتەباس2,141%0.72
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,504%0.50
🔣 هەمەجۆرە1,145%0.38
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.31
😊 گاڵتەوگەپ722%0.24
🎵 کارە هونەرییەکان540%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.15
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست11%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری136,162%46.17
📩هاوڕێ باخەوان111,365%37.76
📩مانو بەرزنجی20,877%7.07
📩سەریاس ئەحمەد12,950%4.39
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.61
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.44

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6,646 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574