260 نەخۆشی دەروونی لەگەرمیان لەماوەی یەک مانگدا چارەسەر دەکرێن
📊 ئامار و راپرسی
خەندان – سۆران کەریم
دوای کەمتر لە دوو مانگ لە کردنەوەی، سەنتەری راهێنان و چارەسەری دەروونی لەگەرمیان، لەماوەی مانگی رابردوودا، 260 نەخۆش له و سەنتەر بینراوه و چارەسەریان بۆ کراوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی چالاکیی هۆشیاری و رۆشنبیریی.
محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە بە خەندانی راگەیاند، " لە 18ی کانوونی یەکەمی 2013 سەنتەرەکه کرایەوە و راستەوخۆ دەستی بەکاری پراکتیکی کرد بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی ئه و کەسانەی کێشه و گرفتی دەروونیان هەیە، رونیشیکردەوە تەنها لەمانگی رابردوودا، کانونی دووەمی 2014، سەنتەرەکە 260 نەخۆشی بینیوە.
محەمەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد کە، ئه و نەخۆشانە پاش پێدانی رێنمای دەروونی، ئەگەر پێویست بوبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆری دەروونیەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، وتیشی : چارەسەرەکان بە راهێنان یان پێدانی دەرمانی پزیشکیی بووە، ئەمە سەرباری ئەوەی هەندێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بەوەهەیە دانیشتن لەگەڵیان ئەنجام بدرێت.
محەمەد ئیسماعیل، وتیشی: له و مانگەدا، پێنج سیمیناری زانستی بۆ پەیمانگای تەکنیکی کەلار ئەنجام دراوە، ئەمە سەرباری راهێنانی توێژەرانی دەروونی کەیەکێکە لە چالاکیە بەردەوامەکانی سەنتەرەکە.
- 05-02-2014