$باشووری کوردستان$
- تەرمی (3)ی #شەڕڤان#ی YPG کە لەشەڕو پێکدادان لەگەڵ گرووپە چەتەکان لەشارۆچکەی مەناجیر گیانیان لەدەست دابوو، بەبەشداری هەزاران کەس لەگۆڕستانی شەهید ڕوستەم جوودی بە خاک سپێردران. هەروەها تەرمی (2) شەڕڤانی YPG کە (2) مانگ پێش ئێستا لەهەرێمی دێرک و #حەسەکە# گیانیان لەدەست دابوو و بە خاکسپێردرابوون، لەسەر داوای کەسوکاریان برانە هەمان گۆڕستان و بە خاک سپێردران.
- لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان بەیانیی ئەمرۆ، لەسەر داوای لقی #گەرمیان#ی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان، مامۆستایانی گەرمیان مانگرتنیان ڕاگەیاندو نەچونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.
- بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی لەشاری #موسڵ# دەگوزەرێت، ئەمرۆ جوتیارێکی عەرەب کوژرا و چوار ماڵی کوردیش دوای هەڕەشەی تیرۆرستان ماڵەکانی خۆیان جێهێشت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 18,289
Ваше мнение о предмете!