دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان
دەزگایەک بۆ خزمەتی خوێنەرانی کتێب، لەوێ نوێترین بڵاوکراوە دەستدەکەوێت.
جەمال عیرفان لە نێو هاوڕێی و هەڤاڵانیدا خاوەن کەسایەتییەکی کاریگەر و لەبیرنەکراو بووە، هەربۆیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسوڵ وەک هاوڕێ و وەفایەک بۆ ئەم نوسەرە لە 14-02-2013 دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان دادەمەزرێنێت و لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێ دەدرێت، ئەم دەزگایە لەسەرەتای دروست بوونیەوە تا ئێستا(2019) خاوەنی زیاتر لە 400 بڵاوکراوەی خۆیەتی لەسەرجەم بوارەکاندا و لەهۆڵی تایبەتی کتێبخانەکەیدا ساڵانە چەندین کۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆر سازدەکرێت.