خەندان - ڕەڤەند گوهەرزی
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەرگری شارستانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەولەتی ئیبراهیم خەلیل لە سنووری ئەوان جیا لە زیانی گیانی، بە بڕی 4 ملیار دینار زیانی ماددی بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هاونیشتمانیان کەوتووە و 10 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
نەجمەدین نێروەیی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا 83 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنورەکەماندا ڕوویانداوە.
نەجمەدین نێروەیی وتی: "به و هۆیەوە بڕی 4 ملیار و هەشت سەد ملیۆن و 665 دینار زیانی ماددی بە هاونیشتمانیان گەیشتووە".
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل وتیشی: "بەگوێرەی ئاماری بنکەی بەرگری شارستانی لە کۆمەڵگەکەمان، زۆرترین ئاگرکەوتنەوە لە مانگی تەمموزدا بووە کە 17 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوون".
ئەوەشی خستەڕوو کە 21 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی کارەباوە بوون، 26 ڕووداویان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بوون و 18 ڕووداویشیان پووش و پاوان بوون.
ناوبراو ئاماژی بەوەشکرد کە هەر له و ڕووداوی ئاگرکەوتووانەدا لە سنووری بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەرگری شارستانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل 10 کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆربەیان لە ڕووداوی ئەم دواییەی گەلی زاخۆ بوون.
- 24-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,444 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!