بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📝 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دامەزرانی خۆبەڕیوەبەری کانتۆنی جزیرە وەک دەستپێکی دامەزرانی خۆبەڕیوەبەری رۆژاوای کوردستان پیرۆبایی دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دامەزرانی خۆبەڕیوەبەری کانتۆنی جزیرە وەک دەستپێکی دامەزرانی خۆبەڕیوەبەر
📝 بەڵگەنامەکان


فایلی پەیوەندیدار
ئەمڕۆ دیتمان کە تێکۆشانی چەند سەدساڵەی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە سایەی تێکۆشان و بەرخۆدانی بێوێنە لە رۆژاوای کوردستان دەستکەوتێکی مێژووی لەگەڵ خۆی هێنا.
دوای ساڵەها سەرکوت و کوشتاری دەستەڵاتدارانی سوریە لە کۆتاییدا تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان بە ئاکام گەیشت و توانی بە شەهامەتێکی بێ وێنە خواستە ڕەواکانی خۆی بکاتە راستیەکی حاشاهەڵنەگر و تێکۆشانی مێژوویی خۆی بگەیینێته قۆناغێکی نوێ.
لەگەڵ دەستپێبوونی تێکۆشانی خەڵک لە دژی دیکتاتۆریەتی بەشار ئەسەد گەلی کورد شێوازەکی دیموکراتیک و دوور لە توند و تیژی گرتەبەر و بە پێشخستنی دەنگێکی سەربەخۆ لە هیچکام لە بەرەکانی دەوڵەتانی هەرێمی و جیهانی جێگەی نەگرت وبە فکر وبیرۆکەی دیموکراتیک و ئازادیخوازانە تێکۆشانی خۆی بەرزکردەوە. تێکۆشانێک کە ئامانجی بونیادنانی دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسینە وەک مافێکی حاشاهەڵنەگر. هەر لە سەرەتای راپەڕینی گەلانی سوریە گەلی کورد لە سایەی رێکخراوەکانی سیاسی و پاراستنی خۆی دەستیکرد بە ئازاد کردنی شار و گوندەکان و هەرێمەکانی خۆی و نەیهێشت شەر دزە بکاتە رۆژاوای کوردستان.
ئێمە بینیمان و ئیستاش دەبینین کە لە هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە بناژۆخوازەکان و هێزەکانی رژیمی ئەسەد دا ئەوە خەڵکی سیڤیلە کە دەکەوێتە بەر کوشتار و شەری خوێناوی هەر دوو لایەن. بەڵام سیاسەت و بەرنامەی ژیرانە و رێکوپێکی رەوەندە کوردستانیەکانی روژاوا نەیهێشت ئەو دۆخە سامناکە بگوازریتەوە کوردستان.
گەلی کوردستان لە سایەی تێکۆشان و چالاکی رێکخراوەکانی خۆی بوو بە لەمپەرێکی جیددی لە بەرامبەر هێزە دواکەوتوەکانی گرێدراوی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان و وڵات و خەڵکی کوردستانیان لە هەموو مەترسی و دەستێوەردانێک پاراست.
ئەمڕۆ ڕۆژەکی مێژوویی دەبێت لە میژووی گەلەکەماندا کە بە گیانفیدایی و تیکۆشانی مناڵانی ئەو خاک و وڵاتە نەخشاوە و ئەرکی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازە کە پشتیوانی لێبکات و هەر بەو پێیەش داوادەکەین لە هەموو گەلی کورد کە بە هەموو هێز و توانای خۆی پشتیوانی لەو هەنگاوەی گەلی کورد بکات لە رۆژاوای کوردستان.
لە ئاکامی تێکۆشان و هەنگاوەکانی هەڵگیراو لەو بەشە نوێنەرانی کۆمەڵگەی کوردستان سیستەمی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیکیان وەک مۆدێلەکی بەڕیوەبەری هەڵبژاردوە و بە شێوەیەک کە بتواندرێت هەموو خەڵکانی ئەەو هەرێمە لە کورد و سوریانی و عەرەب و هتد... لەو دا جێیان گرتوە و رۆڵی خۆیان دەبینن و هەموویان لە بارودۆخەکی یەکسان و دیموکراتیکدا لە پێناو جێگیرکردنی ماف و ئازادیەکانیان بەشداریان کردوە.هەر بەو پێیەش نوێنەرانی خەڵک بە هەڵبژاردنی سیستەمێکی لامەرکەزی پێکهاتوو لە سی کانتۆن هەوڵیانداوە بواری بەشداری بە زۆرینەی گەل دابین بکەن و ئەوەش مۆدێلێکی بێوێنەیە لە دیموکراسی و بەشداری خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای رێزنان لە تێکۆشانی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان و پیرۆزبایی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە کە بەدوای ئەودا لە داهاتووی نزیکدا کانتۆنەکانی دیکەش خۆبەڕیوەبەری خۆیان رادەگەیێنن و لە کۆتاییدا خۆبەڕیوەبەری رۆژاوای کوردستان دادەمەزرێت و دەبێتە راستیی لسەر عەرزی واقیع، لەو باوەڕەدایە کە ئەو شۆڕشە پێشەنگایەتیەکە بۆ دیموکراتیزاسیۆن و جێگیربوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و لە کوردستان کە بەرهەمی فکر و ئەندێشەی ئینسان میحوەر و ئازادیخوازانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگە و پارتی و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 22 2014 11:34AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 8 2017 9:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,419 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دامەزرانی خۆبەڕیوەبەری کانتۆنی جزیرە وەک دەستپێکی دامەزرانی خۆبەڕیوەبەر
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، دامه‌زرانی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری کانتۆنی جزیره‌ وه‌ک ده‌ستپێکی دامه‌زرانی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری رۆژاوای کوردستان پیرۆبایی ده‌کات
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️جمعیت حقوق بشر کوردستان، تشکیل حکومت خودمدیریتی کانتون جزیرە بە عنوان مقدمە و پیشاهنگ تشکیل حکومت غرب کوردستان را تبریک می گوید
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RMMK)
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574