📊 بابەت 375,019 | وێنە 59,470 | پەڕتووک PDF 11,105 | فایلی پەیوەندیدار 43,989 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,908
لەم کاتەدا 7 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]
- لە شاری ورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانی
📅 11-07-2020
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگاکانی تورک، هێزەکانی جەندرمە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شەنکایا لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەکدا سێ گەریلایان کوشتووە، کە بەرپرسێکی داواکراوی پەکەکە بەناوی (هالیس ئەرئۆغڵ) لەنێویاندا بووە. هەپەگە ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەم
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
لە ساڵی 1947 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە قۆناغی ناوەندی لە سەردەمی حکومەتی بەکر سدقی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجۆڵی رۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە رێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیروت ساڵی 19
📖 ئای کە شەرمەزارت کردم وەزیری کاروباری شەهیدان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئای کە شەرمەزارت کردم وەزیری کاروباری شەهیدان


فایلی پەیوەندیدار
دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی (08-12-2013)دا نامەیەکی کراوەم لەژێر ناوی (ناساندنی فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس وەکو زیندانییەکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان)دا بۆ هەریەک لە سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری شەهیدان نووسی و لە ڕێکەوتی (21-12-2013)دا لە ماڵپەڕەکان و پەیژی فەیسبووکدا بڵاوکرایەوە، فەرمانبەرێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان لە ڕێکەوتی (25-12-2013)دا ئەوەی بۆ نووسیم (کاک دەرسیم سڵاو. کاکە قسەم لەگەڵ وەزیر کرد، گوتی با داواکاری پێشکەش بکەن ئێمە بەڵگەکانی کاک دەرسیم لەبەر چاو دەگرین و کاری باشی بۆ دەکەین)، دەبێ ئەوە بڵێم ئەو فەرمانبەرە هیچ درێخییەکی نەکرد و ئەمڕۆکە (19-01-2014) فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس-ی گەیاندە لای وەزیری کاروباری شەهیدان، وەلێ وەزیر گفتەکەی خۆی نەبردە سەر و نە بەڵگەکانی لەبەر چاو گرت و نە کاری باشیشی بۆ کرد، بەڵکو بەنائومێدی ناردیەوە شەنگال و منیشی شەرمەزار کرد.
بۆیە داوا لە هەموو ئەو هاوڕێ و هەڤاڵانە دەکەم کە لە زیندانی هەیئە خاسەی کەرکوک و ئەبوغرێب لەگەڵ فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس بووینە، بەتایبەت هاوڕێ محەمەد حەسەن خورشید کەرکوکی کە چەند مانگێک لە ژووری سێدارەی موسڵ بووەو هەڤاڵ ڕزگار تەها عوسمان عەبدولڵا (ڕزگار کێستەیی) کە خۆی و هەڤاڵەکانی لە هەیئە خاسە لەگەڵ ناوبراو بووینە، بە چەند دێرێک پشتیوانی خۆیان بۆ فازڵ یوسف دەربڕن و گلەیی خۆیان دەربارەی ئەو کارەی وەزیری کاروباری شەهیدان دەربڕن.
حکومەتی هەرێم و دوو حزبی دەسەڵاتدار بە هەزاران کەسیان لە جاش، دزو تەزویرچی کە بەشێکیان دەناسم و ناوەکانیان لامە بە ناڕەوا کردۆتە شەهیدی سەنگەرو مووچەی شەهیدانە و خانەنشینییان پێدەدەن. کۆمکاری زیندانە سیاسییەکان (40) هەزار زیندانی سیاسییان تۆمارکردبوو کە بەشێکی زۆریان زەوی، خانوو و مووچە یان خەڵاتیان لەو دوو پارتە وەرگرتبوو، کەچی دواتر دەرکەوت تەواوی ژمارەی زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان لە (4) هەزار زیندانی زۆرتر نەبووە. خۆ هەر باسی پێشمەرگەی دێرێن و ڕێکخستنی دێرین هەر مەکە، کە سەرەڕای ئەوەی چەندین جاشی دێرین و سەرۆکجاشی دێرین و فەرماندەی مەفرەزە خاسەی دێرین و ڕەفیق حزبی دێرین کران بە پێشمەرگەی دێرین، نزار خەرزەجی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێراق، سوڵتان هاشم ئەحمەد تائی فەرماندەی فەیلەقی یەک، فارس حوسێن ئەلمحیاوی فەرماندەی فەیلەی پێنج و وەفیق سامەڕائی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگری سەربازی سەردەمی ئەنفالەکان کە هەر چواریان بەشداری ئەنفالەکانیان کردووە، وەلێ بە شایەدی سەرکردەی حزبە کوردییەکان بە دەسەڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنەوە کران بە ڕێکخستنی دێرین، تیاشیان دایە لە سەرۆکجاش، فەرماندەی مەفرەزە خاسەکان و جاشە کوردەکان مووچەی خانەنشینییان بۆ بڕدراوەتەوە! کەچی فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس، هەروەکو خۆم ئاگادار بوویمە لە ڕێگای براو ئامۆزامەوە کە لە ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ بووینەو دواتر لە سێدارە دران، خۆی و شەهید مەردانی برای کە بەهۆی هەوڵی شکاندنی زیندانی سێدارەی موسڵ لە سێدارە دراو فازڵ-یش خۆی سزای هەتا هەتایەی بۆ دەرچوو، حکومەت و دەسەڵاتی کوردی مووچەیەکی زیندانیی سیاسیی بۆ فازڵ بە ڕەوا نابینێت!
بۆیە ئیمڕۆکە زۆر دڵتەنگ و بێزارم، تەنانەت ڕووی ئەوەم نەبوو بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ فازل یوسف بکەم، بۆیە حەزناکەم قسە لەگەڵ هیچ کەسێک بکەم، مەگەر کەسێکی خۆشەویست و زۆر لە دڵا شیرین نەبێ.

19-01-2014 یەکشەممە

دەرسیم دیبەگەیی
Darsim2006@hotmail.com

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 21 2014 9:49AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 1:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 15,219 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Jan 21 2014 9:49AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئای کە شەرمەزارت کردم وەزیری کاروباری شەهیدان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
ئای کە شەرمەزارت کردم وەزیری کاروباری شەهیدان
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-12-2013
2.👁️19-01-2014
3.👁️21-12-2013
4.👁️25-12-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️دەرسیم پێشەوا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574