بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەی زانیاری سلێمانی، لەساڵی 2013دا 2554 منداڵ لەدایکبوه و 1014 کەسیش مردون. داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەش له و ساڵەدا زیاتر لە 156 ملیۆن دینار بووە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەڕێوەبەری نوسینگەی زانیاری سلێمانی، عەمید تاڵیب عەبدوڵڵا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەساڵی 2013دا لەشاری سلێمانی 2554 منداڵ لەدایکبوه و 1014 کەس کۆچی دواییان کردووە.
ناوبراو ڕونیکردەوە کە لەساڵی ڕابردودا زیاتر لە 17681 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری و 202 جیابونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەری نوسینگەی زانیاری سلێمانی ئەوەشی وت کە داهاتی ساڵی 2013ی بەرێوەبەرایەتییەکەیان زیاتر لە 156 ملیۆن دینار بووە.
عەمید تاڵیب وتیشی، هەر له و ساڵەدا زیاتر لە 68 هەزار کارتی زانیاری بۆ خێزانەکانی سلێمانی دروستکراوە.
- 20-01-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,940