ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاشکرای کردوە کە لەماوەی دوو هەفتەدا، ئێران 40 کەسی لەسێدارەداوە و زۆرینەی لەسێدارەدانەکانیش، بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوێکی جیهانییە، تەنها لەهەفتەی ڕابردوودا، حکومەتی ئێران 33 کەسی لە سێدارەداوە و لە سەرەتای ساڵی 2014یشەوە کە ماوەکەی 17رۆژ دەکات تا بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە، 40 کەسی لەسێدارەداوە کە زۆرینەی لە سێدارەدانەکان، بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە بوون.
لەوبارەیەوە، حەسیبە حاجی سەحرایی، یاریدەدەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ڕێکخراوەکە، ڕایگەیاندوە: ژمارەی لە سێدارەدراوان لەئێران لەم مانگەدا، جێگەی نیگەرانییە و هەوڵەکانیش بۆ گۆڕینی ڕوخساری ئێران لەئاستی نێودەوڵەتی، بەم چەشنە کارانە، هیچ مانایەکی نامێنێت و داواشی لە ئێران کرد، کۆتایی بە لەسێدارەدان بهێنێت لە وڵاتەکەیدا.
لەساڵی 2013دا، 602کەس لە ئێران بە هۆکاری جۆراو جۆر، لەسێدارە دراون کە لەناویاندا چەندین چالاکوانی کورد هەبوون.
ئێران و چین، دوو وڵاتن کە بەرزترین ئاستی لە سێدارەدانیان هەیە لە جیهاندا.
- 18-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,023 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!