پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,950
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
برادۆست
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: هۆز - تیرە - بنەماڵە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe2
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

برادۆست

برادۆست
$مێژووی هۆزی برادۆست$
لە سەردەمانێک دا میرانی برادۆست حوکمڕانیبەغداد، هەولێر، دیار بەکریان کردووە!
بەشی یەکەم:
فاخر برادۆستی
هەوڵدەدەم لەم نووسینەم باسێکی کورتی مێژووی هۆزی برادۆست بکەم؛ هۆزی برادۆست مێژوویەکی پرشنگداری هەیە، قەڵای دم دم یەکێکە لەسەروەریەکانی ئەم هۆزە.
هەر لەم نووسینەدا تیشک دەخەمە سەر پیلانی نەیارانی ئەم هۆزه، تابزانین چۆن هەوڵی لەناوبردنیان دراوە، وە هۆزی برادۆست چۆن ڕوو بەڕووی دوژمنانیان بوونەتەوە.
دەکرێ ڕووداو و بەسەرهاتی ناو لاپەڕەکانی مێژوو پەندی لێوەرگیرێ و، ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پیلانی نەحەزانی پێ پوچەڵ بکرێتەوە و تا بۆ داهاتوو ببێتە بەرچاو ڕوونی، چونکە پیلانی دوژمنانی کورد لێک چوونی زۆریان لەنێواندا هەیه. زۆرجاریش هاوپەیمانی و لێک نزیک بوونەوەی دوژمنانی گەڵی کورد تەنها وتەنها بۆ لەناو بردنی کورد و دۆز وخەڵکەکەی بووە.

هەڵبەتە ئەو بارودۆخە وماڵوێرانی و دەربەدەری و بێ دەوڵەتیەی بەسەر کورد هاتووە بەشێکی بۆ خۆخۆری و ناکۆکی ودژایەتی ناوخۆیمان دەگەڕێتەوە، ئەوە ڕاستیەکە دەبێ دانی پێیا بنرێ. کە لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەدەیەوە دەبینی چۆن برا دژی برا و، ئامۆزا دژی ئامۆزا جوڵاوەتەوە، تا دەست بردن بۆ دوژمن، دژ بە یەک! زۆرجاریش ئامانج لێی بەرژەندی تایبەتی بووە، نەک بەرژوەندی گشتی و بەرەو پێش بردنی هۆز وپرسە نەتەوەیەکەی.

هەر لەم نووسینەدا هەڵکەوتەی دەڤەری برادۆست و گرنگی ناوچە لەڕووی گشتواڵی، ئاژەڵداری، بارزگانی...، دەخەمە ڕوو.
نەوشیروان موستەفا گرنگی دەڤەری برادۆستمان بۆ شیدەکاتەوە؛ دەست دەخاتە سەر ئەوخاڵانەی کە دبنە هۆی پێشکەوتنی دەڤەرەکە.
بەڵام بەداخەوە دوای ئەو هەموو قوربانیەی دەڤەری برادۆست لە پێناو دۆزی کورد داویەتی؛ کەچی حکومەتی هەرێم پێشت گوێی خستووە!
ئامانج لەم نووسینەم زیندووکردنەوەی بیری هۆزگەری و پیرۆزکردنی نییە، جگەلەوەی لە سەرەوە خستمە ڕوو. بوونی هۆز لە هەموو دونیا هەیە لەناویاتدا گەڵی کورد. خوای گەورەش دەفەرمووێ:
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاکُمْ مِنْ ذَکَرٍ ۆأُنْثَی ۆجَعَلْنَاکُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَکْرَمَکُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاکُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) سورة الحجرات: 13.

بنچەی هۆزی برادۆست دەچێتەوە سەر کێ؟
بەپێی لێکۆلینەوەی میرشەرەفخانی بدلیسی، لە کتێبە بەناو بانگەکەی شەرەفنامە مێژووی ماڵە میرانی کوردستان دەڵێ: بنچەی برادۆست دەچێتەوه سەر هیلالی کوڕی بەدری کوڕی حەسنەویی، کە فەرمانڕەوای دینەوەر و شارەزوور بووه، دوای ئەوەی هیلال لە شەرێکدا لەگەڵ شەمسودەوڵەی دەیلەمی والی هەمەدان، کوژرا. دوای خۆی سێ کوڕی جێ هێشتن، کوڕێکی لە شوێنی باوکی بوە فەرمانڕوای شارەزوور، دووەمیان بووە میر بەسەر هۆزی ئاکۆیان، سێیەم بووە فەرمانڕەوای ناوچەی ورمێ.
سنووری ناوچەی برادۆستی زۆر فروان بووە، دەسەڵاتی میرانی برادۆست لە چەند ناوچەیەک هەبووە، واتە فەرمانڕەوای چەند ناوچەیەکیان کردووە لەوانە: ناوچەی شارەزوور، هۆزی ئاکۆیان، خان ئەڵماسی سەر بە ورمێ و، بەشێکی هەولێر و بەغداد و دیاربەکر.

یەکێک لە میرە بەناوبانگەکانی هۆزی برادۆست ناوی (غازی قڕانی کوڕی سوڵتان ئەحمەد)بوو، لەسەردەمی (شا ئیسماعیلی سەفەوی) توانی متمانەی شا بەدەست بهێنێ، شا ئیسماعیلی سەفەوی زۆری خۆشدەویست، هەر ئەویش ناسناوی (غازی قڕانی)لێنا؛ ئەوەبوو ناوچەکانی تەرگەوەڕ، سۆما، دۆڵ و هەموو قەڵا وزەوی وزاری دەوروبەری قەڵاکانی پێ بەخشی و فەرمانی والیەتیشی بۆ مۆرکرد.
کاتێک سوڵتان سولەیمان خانی خەزاکەر بڕیاری گرتنی ناوچەی عەجەم دەدات، لەبەر لێهاتووی میر غازی قڕانی وەک ڕاوێژکاری سەفەری هەڵبژارد. لەو سەفەرەدا سوڵتان سولەیمان خان، لە پاداشتدا هەندێک له وڵاتی هەولێر، بەغداد، دیاربەکر وەک سنجەق جیای کردەوە و بەخشییە (میر غازی قڕانی برادۆست)، ئەویش سەرکەوتوانە توانی بەڕێوەیان بەرێ و بەخۆشی وکامەرانی بۆ ماوەیەکی زۆر ژیا.. دوای خۆی دوو کوڕی بە جێ هێشت: شا محمد بەگ و عەلی بەگ.
شا محمد و عەلی بەگ ماوەیەک فەرمانڕەوای ناچەکەیان کرد... شا محمد بەگ دوای خۆی چوار کوڕی بەجێ مان لەوانە: بداغ بەگ، حسن بەگ، ئەسکەندەر بەگ، زەینەڵ بەگ، کوڕە گەورەکەی (بداغ بەگ) جێگەی گرتەوە، ئەویش ماوەیەک فەرمانڕەوای هۆزی برادۆستی گرتە دەست.. کاتێک بداغ بەگ مرد چوار کوڕی لە دوای خۆی جێ هێشت، بەڵام هەموویان بچووک بوون، ئەوەبوو حەسەن بەگی برای جێگەی گرتەوە، بە فەرمانی سوڵتان میرنشینی برادۆستی پێ بەخشرا.. بەڵام خەڵکی هۆزەکەی لێی ناڕازی بوون، سکاڵایان گەیاندە لای حوسێن پاشای میری میرانی وان، ئەوەبوو فەرمانی لادان و کوشتنی بۆ دەرکرا، دوای ئەو مەرمانڕەوایەتی برادۆست درایە (عەلی بەگی برای شا محمد بەگی کوڕی غازی قڕان) ئەم فەرمانەش لەلایەن (سوڵتان سلیم خان)ەوە دەرچوو.. بەڵام هۆزی برادۆست بە بوونی عەلی بەگی کوڕی غازی قڕان دڵخۆش نەبوون، داوایان لە سوڵتان سلیم خان کرد، عەلی بەگ لابدات و، (ئەولیا بەگی کوڕی بداغ بەگی کوڕی شا محمد بەگ)، لە شوێنی عەلی بەگی کوڕی غازی قڕان دانرا، ئەم فەرمانەش لە ساڵی (1577)زاینی دەرچوو. که دەکاتە (442) ساڵ پێش ئێستا.

هۆزی برادۆست دابەش ببوو بۆ دوو بەش:
یەکەم. میرانی سۆما فەرمانڕەوای سۆمایان پێ دەوت.
دووەم. میرانی تەرگەوەڕ و قەلعەداود.

سەرەتا دێینە سەر میرانی تەرگەوەڕ و قەڵای داود قەلعەداود.
پێش ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگ، کەسێک بەناوی سوڵتان ئەحمەد کە دەبێتە باپیره گەورەی مەزنەکانی مەرگەوەڕ، ناوچەی مەرگەوەڕی دابڕیبوو.. بەڵام ئەوەبوو ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ لێ سەندبووەوە خۆی فەرمانڕەوای مەرگەوەڕی گرتە دەست، شەرەفخانی بەدیلیسی دەڵێ: کاتێک من خەریکی نووسینی کتێبی شەرەفنامە بووم، (ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حوسێن بەگ) فەرمانڕەوای مەرگەوەڕ بوو.. دەڵێ تەمەنی هەشتا ساڵی ڕەت دابوو، بەڵام پیاوێکی زۆر بوێر و دونیا دیوبووە... دوای ئەوەی شەڕی لەگەڵ هۆزی دێری بەرپاکرد، کە سەر بە زەینەڵ بەگی هەکاری بوون، سەد کەس له نێوانیان کوژرا.. ئەوەبوو ناسر بەگ ناوچەگەی بەجێ هێشت وچووە لای شا تۆماسب. زەینەڵ بەگی هەکاری دژی ناسر بەگ کوڕی ناسر بەگی لێهاندا، کەناوی شێر بەگ بووەپێدەچێ ناسر بەگ بەناوی باوکی خۆی ناونابێ، ئەوەبوو زەینەڵ بەگی هەکاری سۆمای لە مەرگەوەڕە بۆ جیاکردەوە ناوی سنجاقەی بەسەریوە دانا و شێر بەگی کردەوە فەرمانڕەوای سۆما، بەڵام دوای ئەوەی دژی باوکی چووە پاڵ میری هەکاری، سەرکەوتوو نەبوو، بەنەخۆشی مرد.
دوای مردنی (شێر بەگ کوڕی ناسر بەگ)، زەینەدین بەگ کرایە فەرمان ڕەوای مەرگەوەڕ کە دەکاتە ئامۆزای شێر بەگ ئەوەبوو لە جەنگی قزڵباشەکان له سەعدادبادی لای تەورێز لە مەیدانی شەر کوژرا، دوای کوژرانی زەینەدین بەگ، هەمدیسان ناوچەی مەرگەوەڕ کەوتەوە دەستی ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگی برادۆست.
ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگ، باوکی هەشت کوڕ بوو، بەناوەکانی: شێر بەگ، یوسف بەگ، قەرەخان، ساروخان، شا محمد، تەیمورخان، حوسێنی، حەیدەر.

یەکێک لە مێژووە پرشنگدارەکانی، نەک تەنها بۆ برادۆستەکان، بۆ هەموو گەڵی کورد ئەویش داستانی قەڵای دمدم بووە.
ئەمین زەکی و حوسێن حوزنی، ناوی ڕاستەقینەی خان دەخەنە ڕوو: میرخانی یەکدەستخانی لەپ زێڕین ناوی تەواوی قەرەخان کوڕی ناسر بەک کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگ.
نووسەران دەڵێن: خانی لەپ زڕین، زۆر دۆستی شا تۆماسب بووە، هەر لەبەر ئەوەشبووە ورمێ و شنۆی پێ سپاردووە، بەڵام لەدوای ئەوەی میرەکانی کوردستان پەنا دەبەنە بەر (دەوڵەتی عوسمانی) ئەوەبوو ورمێ و شنۆ لە میرخانخانی لەپ زێڕین سەندرانەوە و درانه شا محمد بەگی برادۆست. ئەمیرخان سەری بۆ نەچەماند، ئەوەبوو چووە ژێر حوکمڕانی میر عومەر بەگ. دوای ئەوەی شاتۆماسب لەسەر تەخت لادرا، شاعەباسی یەکەم (1587-1629ز) بووە پاشای دەوڵەتی سەفەوی، توانی ئازربایجانی لەژێر دەستی عوسمانی دەربێنێ، شا عەباسی سەفەوی ئەمیرخانخانی لەپ زێڕینی زۆر خۆشدەویست، خان چووەیه لای شا عەباس، شا ڕۆر ڕێزی لێگرت، هەر ئەویش دەستێکی زێری بۆ دروست کرد و نازناوی چەنگ زێرخانی لەپ زێڕینی پێ بەخشی. شا عەباسی سەفەوی (قەڵای مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ و شنۆ و مورمێ و سەرۆکایەتی هۆزی برادۆستی) پێ بەخشین.
ئەمیرخان قەڵای وەرمێی لای پەسەند نەبوو، چونکە لای وابوو شوێنێکە پارێزراو نییە لەهێرشی نەیارانیدوژمنانی. میرخانخانی لەپ زێڕین دەستی کرد به دروستکردنی قەڵای دمدم. قەڵای دمدم تەنها سێ فەرسەخ لە شاری ورمێ دوورە. بەشێوازێکێ یەکجار پتەو دایمەزراند، چەند قەڵایچەشی لەناودا دروست کرد، عەنباری ئازووقە و عەنباراو و پاسگەی دیدەوانانی تێدا ساز کرد. هەر لەو ڕۆژەی دەستی بە دروست کردنی قەڵای دمدم کرد، میره شیعە مەزهەبەکان چوونە لای شا عەباسی سەفەوی شکایەت و تۆمەتیان بۆ هەڵبەست، لەو دوو زمانی و تۆمەت بارکردنە پیر بداغ بەگ فەرمانڕەوای ئازەربایجانیش لەگەڵیان بوو دژ بە خانی لەپ زێڕین، بەڵام خان گوێی پێنەدان، تا قەڵایەکەی تەواو کرد.
ئەمین زەکی و حوسێن حوزنی دەڵێن: لەو سەروبەندەدا نزیکەی بیست هەزار لە جەلالیان جەلالی هۆزێکی مەزنی کوردستانە. زۆربەيان لە بنارەکانی چيای ئاگری لە ديوی شاری ماکۆی ئێران وشارەکانی ئيغدير و ئاگری و قەرسی تورکيادا دەژين لەبەر مراد پاشای عوسمانی هەلات بوون و پەنایان بۆ ئیران هێنابوو. شا عەباسی سەفەوی بڕیاریدا لەو (بیست هەزار)کەسەی هۆزی جەلالیان، دەهەزاری بچنە ناوچەی برادۆست بۆ لای خانی لەپ زێڕین، ئەوەبوو حەسەن خانی ئیستا جلووی والی هەمەدانی بە لەشکرێکەوە لەگەڵ ناردن، بۆ ئەوەی ئەو جەلالیانه لای میرخان لەپ زێڕین جێیان بۆبکرێتەوە، بەڵام ئەمیرخان لەترسی ئەوەی نەوەک هۆزەکەی خۆی بکەونە تەنگانەوە، ئەوەبوو سەرپێچی فەرمانی شا عەباسی سەفەوی کرد، لەگەڵ قزڵباشەکان بووە شەڕیان، زیانێکی زۆری پێ گەیاندن. کاتێک شا زانی میرخانی لەپ زێڕین، لێی یاخی بووە، لە (12/5/ 1608) زاینی، لەشکرێکی زۆری کۆکردەوە بە سەرکردایەتی ئیعتمادودەوڵەی وەزیری ناریده سەر هۆزی برادۆستئەمیرخانی لەپ زێڕین. دوای ئەوەی چەند نامەیەک لەنێوانیان ئاڵ وگوڕکرا، شا داوای لێکرد قەڵایەکە چۆڵ بکات، بەڵام خانی لەپ زێڕین، پشتی بە قەڵایەکەی قەیم بوو، گوێی بە هەڕەش و کوڕەشەی شا نەدا. دوای ئەو نامە گۆڕینەوەیە، ئەوەبوو لەشکری ئیران دەوری قەڵایان دا، بۆ ماوەی چوار مانگ نەیان توانی دەست بەسەر قەڵادا بگرن، دوای ڕژانی خوێنێکی زۆر هیچیان لەگەڵ چەنگاوەرانی خانی لەپ زێڕین هۆزی برادۆست پێنەکرا. بەداخەوە لەشگری شا عەباس دوای چوار مانگ، سەرچاوەی ئاوی قەڵایان دۆزیەوە، ئەوەبوو دەستیان بەسەردا گرت و ئاویان لە دانیشتوانی نێو قەڵا بڕی. دوای بیست و یەک ڕۆژ لە بڕینی ئاو لەسەر قەڵا، ئازارێکی زۆری بێ ئاویان چەشت، بەڵام دوای ئەو بیست و یەک ڕۆژە، بارانێکی بەخور باری! عەمبارەکانی ئاو پر بوون. سەرکردەی لەشکری شا عەباسی سەفەویئیران حەسەن خانی ئیستاجلووی والی هەمەدان کەزانی هیچی لەگەڵ هۆزی برادۆست وخان پێناکرێ، ئەوەبوو بڕیاری دا بەهێرش بردن و فەرمانی دەرکرد دەست هەڵناگرن تا مردن! لەم هێرشەدا هەمەوەندیەکانی شا عەباسی سەفەوی، نەفەرێکی زۆریان لێ کوژرا، بەڵام هەر چۆنێک بێ توانیان خۆیان بگەیەنە بن قەڵایەکە، دوای چەند مانگ لەشەر، قزڵباشەکان توانیان بورجێک لە قەڵایەکە بگرن تەواوی ئەوانەی لەناوی بوون بکوژن.
دوای گرتنی ئەو بورجە، کوڕی ئەمیرخان خانی لەپ زێڕین لەگەڵ چەند پاسەوانێکی کەوتنە دەست قزڵباشەکان، ئەوەبوو کەم کەم هێزی خانی لەپ زێڕین کەم دەبووەوە، لەلایەکی تریشەوە گوللە تۆپ و توفەنگ بەسەر کورداندا دادەباری، زۆرێک لە پیاوەکانی خانیش کە دەسکەوتێکی زۆریان له ماڵی قزڵباشەکان دەست کەوتبوو، بەو دەستکەوتەوە ڕۆیشت بوون و نەگەڕانەبوونەوە. نووسەر ئاماژە بەوەناکە ئاخۆ ئیعتمادودەوڵە بە مردنی خۆی مردبوو، یان کوژرابوو، دوای نەمانی ئیعتمادودەوڵە، لەجێگای ئەو محمد بەگی بێگدلی وەک فەرماندەی هێرشبەران دەست نیشان کرابوو. خانی لەپ زێرین، کەزانی تاسەر خۆی بۆناگیرێ ئازووقە وتفاقی شەڕی کەم بووە، ناچاربوو نامەیەکی بۆ فەرماندەی شا عەباسمحمد بەگی بێگدلی نارد، داوای لێکرد ئەگەر بەڵێنم پێدەدات تا دەگەمه شا وچاوم پێی دەکەوێ نەم کوژێ، ئەوە قەڵایەکەی بۆ جێ دەهێڵم، محمد بەگی بێگدلی ئەوەی زۆر پێ خۆشبوو. خانی لەپ زێڕین هات و بوو بەمیوان لەناو خێوەتی بێگدلی. حەسەن خانی ئیستاجلوو زۆر ڕقی لە خانی لەپ زێڕین دەبووەوە، ئەوەبوو چووە لای (محمد بەگی بێگدلی) و پێی وت تۆ میرخان و پیاوەکانت لە یەک جێگا دا داناون چۆن ناترسی؟!
پێی وت باشتر وایه لەناو سوپا بڵاوەیان پێ بکەی! ئەوەبوو محمد بەگی بێگدلی لەسەر قسەی ئەو میرخان و پیاوەکانی لێک جیاکردەوە، بەڵام خان هەستی بەپیلانێک کرد، چەند پیاوێکی لەگەڵ خۆی هێشتنەوە، ئەلیاس خەلیفە نیازی خراپ بوو، دەی ویست بەهەر جۆرێکبێ (خان ئاوداڵی موکری و خانی لەپ زێڕین) بکوژێ، ئەوەبوو چوو ناو خێمەکەیان دەبینێ میرخان و خان ئاودەڵ هەروا بەچەکەوەن، ئەویش خۆی لە خولامێکی خۆی تۆڕەکرد، پێی وت: بۆ ئەو میوانە بەڕێزانە لە ماڵی من بەچەکەوە دانیشتوون و ماندووبونیان نەحەسێتەوه، وەرن چەکانیان لێ وەرگرن!
کاتێک خان ئاودال زانی نیازی خراپە، ئامادە نەبوو نەخۆی نە پیاوەکانی چەک دانێن؛ بەڵام ئەلیاس خەلیفە پێداگری کرد کە دەبێ چەکەکانیان لێوەرگرن. خان ئاودال دەستی لێکردنەوە خۆی و پیاوەکانی هەموو کوشتن، بەو هۆیەوە قزڵباشەکان ڕژانە ناو مەیدانی شەڕ وهێرشیان بردنه سەر شەڕکەرانی موکری و برادۆست هەموو پیاوەکانی برادۆست و موکری لەو شەڕە دا کوژران، بەداخەوە خان لەپ زێڕینیش لەو هێرشەدا دوایی بەژیانی دونیای هێنرا.
دوای ئەو کارەساتە دڵ تەزێنە، کەبووە پەلەیەکی ڕەش بە ناوچاوانی مێژووی جیهان. دوای گرتنی قەڵای دمدم و کوشتنی خانی لەپ زێڕین، بۆ ماوەی حەوت ساڵ قەڵایەکە خرایه ژێر حوکمڕانی قوبادخانی بێگدلی برای محمدخانی بێگدلی سوپاسالاری عەجەم. دوای ئەو حەت ساڵە هۆزەکانی برادۆست بووژانەوه و خۆیان ڕێکخستەوە، ئامانجیان تۆڵەکردنەوە و خۆ ڕزگارکردن بوو لەژێر دەستی سوپا ساڵاری عەجەم. پەریزاد خاتوونی هاوسەری خانی لەپ زێڕین لەماوەی ئەم حەوت ساڵە بە نیهێنی لە نزک قەڵای دمدم مایەوە، لە دەرفەتێکدا دەگرا بۆ تۆلەکردنەوەی خوێنی خان و هاوڕێیەکانی.
ئوڵوغ بەگ کە خزمی نزیکی خانی لەپ زێڕین بوو. لەوساوە پەڕەوازە ببوو، دوور لەو ناوە دەژیا. پەریزاد خاتوون چەند جار نامەی بۆ ئوڵوغ بەگ دەنارد و هانی دەدا کە دەستێک لە قزڵباشەکان بوەشێنێ. ئوڵوغ بەگ لە دەوری قەڵا دەسورایەوه بە ئامانجی وەرگرتنی دەرفەتێک بۆ ئەوەی دەستیان لێ بوەشێنێ. ڕۆژێک قوباد خانی بێگدلی بەنیازی ڕاو لە قەڵا چووە دەر، ئەوەبوو ئوڵوغ بەگی خرمی خانی لەپ زێڕین توانی لە کەمیندا چەندان کەسیان لێ بکوژێ، قوبادخان بە پەلە هاواری بۆ ئەمیر ئاغا سوڵتانی مەراغە نارد، ئەویش پیربداغی حاکمی تەورێز و شێرسوڵتانی فەرمانڕەوای موکریانی بە کەڵ وپەلی شەرەوە نارد و دەوری قەڵای دمدمیان دا، لە بەرامبەردا ئوڵوغ بەگی برادۆست کەوتە خۆ ئامادەکردن بۆ ئەوەی بەرەنگاریان بێتەوه؛ بەڵام لەوکاتەی ئوڵوغ بەگ لەناو عەنبارەکان فیشەک و تەقەمەنی بەسەر پیاوەکانیدا دابەش دەکرد، ئاگر لە ناو جبەخانەکە کەوتەوە باروت گڕی گرت و عەنباری فیشە وتەقەمەنی تەقیەوە ئەوەبوو ئوڵوغ بەگ و پیاوەکانی سوتان، ئەوانیش ناچاربوون بە نیوە شەو قەڵای دمدم جێ بهێڵن و خۆیان ڕزگارکرد. ئیتر شتێک نەما بۆ ئەوەی تۆڵە بسێنەوە و بەرگری له قەڵای دمدم بکەن. ئەوەبوو هێزی عەجەم دووباره دەستی بەسەر قەڵایەکەدا گرت.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 7,082 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی برادۆست
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,082 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.154 KB 16-01-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,950
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!