کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ژمارەی قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند.
#هەولێر#، ئاوێنەنیوز: ڕاگەیاندنی ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بوو کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچو.
ژمارەی لیست و قەوارەکان بەمجۆرەیە:
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 75
#پارتی دیموکراتی کوردستان# 76
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# 77
#بزووتنەوەی گۆڕان# 78
بزووتنەوەی ئیسلامی 79
هاوپەیمانی دیموکراتی (شیوعی و سۆسیالیست و زەحمەتکێشان) 80
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان 81
بڕیارە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 30ی نیسانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
-16-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,466 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!