گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بەبەراورد بەساڵانی ڕابردو زیادیکردوە و ساڵی ڕابردو بەهۆکاری جیاجیا 85 کەس له و فرۆکەخانەیەوە بۆ وڵاتەکانیان سنورداشکراونەتەوە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تاهیر عەبدوڵڵا، ڕایگەیاند، لەساڵی 2013 372 هەزار هاوڵاتی فڕۆکەخانەی سلێمانیان بۆ گەشتکردن بەکارهێناوە کە بەبەراورد بەساڵی پێشتر گەشتیار بەرێژەی 30% زیادیکردوە.
وتیشی، لەساڵی 2013 دەستگیراوە بەسەر 75 دۆکۆمێنتی ساختە کە سەرجەمیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵداکراوە.
تاهیر عەبدوڵڵا، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ساڵی ڕابردو 101 هاوڵاتی سنورداشکراوەتەوە بۆ سلێمانی و 85 کەس لەکوردستانەوە سنورداشکراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و 838 کەسیش بەتەواوەتی گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان و 5269 کەسیش فیزەیان پێدراوە تا داخڵی کوردستان بن.
- 16-01-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,848 mal angesehen