- بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی بارهەڵگری سوتەمەنییەوە، لە قەزای دوکان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەسوتێن و هاوڵاتیەکیش گیان لەدەست دەدات.
- لەناوچەی مەعاملی سەر بە شارەبان کەدەکەوێتە بەشی باکوری شارەبان، ژمارەیەک چەکدار دەسترێژی تەقە لە ژمارەیەک شۆفێری لۆری دەکەن لەکاتی گواستنەوەی شمەکی تایبەت بەدروستکردنی خانوو. 7 شۆفێر بەهۆی ئەو دەسترێژەوە کوژراون.
- لەدرێژەی ئەو توندوتیژیانەی دەکرێتە سەر کوردانی شەبەک لە شاری موسڵ، کەمێک پێش ئێستا کوردێکی تری شەبەک بەدەمانچەی بێ دەگ کوژرا، هەر ئەمرۆ لە شوێنە جیاجیاکانی شاری موسڵ لە ئەنجامی سێ تەقینەوە نۆ کەس بونە قوربانی کە هاوڵاتی مەدەنی و هێزە ئەمنیەکانی تێدایە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 13,911 times