دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێکی 16 ساڵ
- بەڕیوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری هەولێر ئاشکرای دەکات کە شەش گەنجە "تاوانبارەکەیان" دەستگیرکردووە کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێکی 16 ساڵ.
- لە شاری هەولێر لە دوو شوێنی جیاواز خۆپیشاندان دەستیپێکردوە، یەکێکیان لە بەردەم پارکی شانەدەرە، لەلایەن چالاکوانانی پەکەکەوە ئەنجامدەدرێت، وەک ناڕەزاییەک دژی دەستنیشان نەکردنی سێ ژنە چالاکوانە کوردەکەی ساڵی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کران، خۆپیشاندانی دووەمیشیان لەسەر دەستدرێژی شەش گەنجەکەی هەولێرە بۆ سەر کچێکی رۆژئاوای کوردستان.
- 09-01-2014
- بەهۆی نەدانی زەوی بەفەرمانبەران و قەرەبوو نەکردنەوەی جوتیاران ژمارەیەک فەرمان بەر گردبونەوەیەکیان لەبەردەم شارەوانی قەزای شارەزوور ئەنجام دا.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک دوو بۆمبی چێنراو دوابەدوای یەک تەقینەوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیان بە دوواوە نەبوو، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایدەگەیەنێت هەردوو بۆمبەکە لە نزیک ماڵی دوو ئەفسەری سوپای عیراق تەقیونەتەوە.
- ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر، خۆپشاندانێکیان بۆ بەردەم فەرمانگەی کارەبای قەزاکە ئەنجامدا، لەو خۆپشانانە هاوڵاتیان داواکاربوون کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەر بکرێت کە ماوەیەکە بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما دروست بووە.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji