بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری #سۆران# دەڵێت، لە ساڵی 2013دا 485 هەزار و 119 گەشتیار سەرەدانی شوێنە گەشت و گوزارییەکانی سنووری هەر چوار شارۆچکەی سۆرانیان کردووە و ماونەتەوە، زۆربەی گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و خوارووی عێراوە هاتوون.
بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری سۆران بارزان محەمەد بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2013 ڕێژەیێکی زۆر لە گەشتیاران سەرەدانی شوێنە گەشت و گوزارییەکانی سنووری هەر چوار شارۆچکەی سۆران، #چۆمان#، #ڕواندز#، #مێرگەسۆر#یان کردووە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە 40% زیادی کردووە.
بارزان ڕوونیشی کردەوە، ئێستا لە سۆران و ڕواندز زیاتر لە 16 هۆتێل و مۆتێلی گەشتیاری دروست دەکرێن بە تەواو بوونیان ڕێژەی مانەوەی گەشتیاران لە ناوچەکە ڕوو لە زیاد بوون دەکات. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,835