لە هەولێر 122 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان داخراون
📊 آمار و گەپ آزمایی
خەندان - رەهێڵ سەمەد
بەوتەی بەرپرسانی پارێزگای هەولێر لەماوە ساڵی رابردوودا لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونەوە 961 شوێنی گشتی بەسەرکراوەتەوە و له و ژمارەیە 122 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان داخراون.
هێرش حسێن جێگری قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە خەندانی راگەیاند: لە ماوەی ساڵی رابردوودا واتا لە (01-01-2013 - 31-12-2013) لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی پارێزگای هەولێر 961 شوێنی وەک چێشتخانە و سوپەرمارکێت و فرۆشگاکانی جۆراوجۆری تر بەسەر کراونەتەوە.
هێرش حسێن وتی: "لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونی ئه و شوێنانە لەلایەن لیژنەکەوە دەرکەوت 241 شوێن سەرپێچییان هەبووە، لەناو ئه و ژمارەیە 122 شوێن بە بڕیاری لیژنەی بەدواداچوونی پارێزگای هەولێر داخراون".
جێگری قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەمیانەی بەسەرکردنەوەی ئه و شوێنانە 720 شوێن کێشەیان نەبووە و لەرووی پاک و خاوێنی و کوالیتی کەلوپەلەکانیان هیچ گرفتیان نەبووە، بۆیە لەلایەن لیژنەکەوە دەستخۆشییان لێکراوە.
بەوتەی بەرپرسانی پارێزگا هەولێر بوونی لیژنەیەکی لەوجۆرە بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە خواردەمەنییەوە هەیە، کاریگەری باشی هەبووە لەسەر پاکڕاگرتنی ئه و شوێنانە و پابەندبوونیان بە رێنماییەکان.
- 08-01-2014
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)