سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان لە شارۆچکەی سەیدسادق
- دوای ئەوەی تەرمی ئەو گەنجە بە خاک سپێردرا کە دوێنێ 02-01-2014 لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا بەگولەی هێزە ئەمنیەکان کوژرا، بەشدارانی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە لە ناو گۆڕستانی سەیدسادقەوە رژانە سەر شەقامی سەرەکی قەزاکەو خۆپیشاندانییان دەستپێکردەوە.
- دوای سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان لە قەزای سەیدسادق و چوونی هێزی ئەمنی لە سلێمنییەوە بۆ ئەو قەزایە، قامیقامی سەیدسادق دەستی لەکارکێشایەوە. شارۆچکەکە زۆر نائارامە و دەیان کەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس و ئاساییش برینداربوون.
- لە زاڵگەی ئیمام عەباس لە خانەقین تەقە لە خالێکی پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表