گەرمیان: 457 راوچی دەستگیردەکرێت
📊 Amar u Rapirsî
بەپێی ئامارێکی فەرمی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا لەگەرمیان 457 کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکراون.
ئاراز محەمەد، گەرمیان: بەرێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان، عەقید شوان محەمەد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەئاوێنەنیوزی راگەیاند، بەپێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستماندایە لەسنوری بەرێوەبەرایەتیمان کە ناوچەکانی کفری و کەلارو خانەقین دەگرێتەوە تەنها لەمساڵدا 475 کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکراون.
وتیشی، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەست بەسەر 142 پارچە چەکی جۆراوجۆردا گیراوە
عەقید شوان، ئاشکراشیکرد، هەر لەمساڵدا 19 ملیۆن و 780 هەزار دینار غەرامە بۆ ئه و کەسانە کراوە کە بەتۆمەتی راوکردن دەستگیرکراون و دواتر سزادراون.
لەهەرێمی کوردستان راوکردن بەتایبەتیش لەهەندێک لەوەرزەکان و بۆ جۆرە دەگمەنەکانی باڵندە و گیانداران بەپێی یاسا قەدەغەکراوە و سەرپێچیکارانیش روبەروی دادگا دەکرێنەوە.
- 01-01-2014
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!