خەندان-هەڵۆ نەجات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ، ئاماژەیدا بەوەی سەرەڕای هەبوونی کێشە لە ساڵی 2013 لەچەمچەماڵ، بەڵام بەبەراورد بە ساڵی 2012 کێشەکان کەمیانکردووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نەقیبی مافپەروەر (جەلال محەمەد) ، وتەبێژیی پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کیشەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیانکردووە لە ساڵی 2013 بەبەراورد بەساڵی 2012، وتیشی: هاووڵاتییان هاوکارێکی باشی هێزەکانی پۆلیس و ئاساییشن.
نەقیب جەلال محەمەد ئەوەشی خستەڕوو کە لە ساڵی 2012، 2 هەزار و 537 کێشە لە چەمچەماڵ ڕوویانداوە، ئەمە لەکاتێکدا کە ساڵی 2013 تەنیا هەزار و 700 کێشە هەبووە، ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ساڵی 2012 16 حاڵەتی کوشتن هەبووە، ئەمە لەکاتێکدا کە لە ساڵی 2013 تەنیا 6 حاڵەتی کوشتن تۆمار کراون.
بەوتەی نەقیب جەلال محەمەد، زۆربەی حاڵەتەکانی دەستگییر کردن لەچەمچەماڵ لە ساڵی 2013 دەرهەق بەوانە بووە کە تاوانیان ئەنجامداوە. [1]
01-01-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,809
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!