کێشەکانی چەمچەماڵ لە ساڵی 2013 کەمیانکرد
📊 ئامار و راپرسی
خەندان - هەڵۆ نەجات
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ، ئاماژەیدا بەوەی سەرەڕای هەبوونی کێشە لە ساڵی 2013 لەچەمچەماڵ، بەڵام بەبەراورد بە ساڵی 2012 کێشەکان کەمیانکردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نەقیبی مافپەروەر (جەلال محەمەد)، وتەبێژیی پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، کیشەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیانکردووە لەساڵی 2013 بەبەراورد بەساڵی 2012، وتیشی: هاوڵاتیان هاوکارێکی باشی هیزەکانی پۆلیس و ئاسایشن.
نەقیب جەلال محەمەد ئەوەشی خستەڕوو کە لە ساڵی 2012، 2 هەزار و 537 کێشە لە چەمچەماڵ روویانداوە، ئەمە لەکاتێکدا کە ساڵی 2013 تەنها هەزار و 700 کێشە هەبووە، ئەوەشی راگەیاند کە، ساڵی 2012 16 حاڵەتی کوشتن هەبووە، ئەمە لەکاتێکدا کە لە ساڵی 2013 تەنها 6 حاڵەتی کوشتن تۆمار کراون.
بەوتەی نەقیب جەلال محەمەد، زۆربەی حاڵەتەکانی دەستگییر کردن لەچەمچەماڵ لەساڵی 2013 دەرهەق بەوانە بووە کە تاوانیان ئەنجامداوە.
- 01-01-2014