پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,832
Wêne 104,255
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,711
Video 1,232
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ڕاپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
Kurtebas

ڕاپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
Kurtebas

راپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی
ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
(13-12-2013)


رۆژی 13-12-2013، بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی ناوخۆی بزوتنەوەکە ئەنجامدا، پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەتمەند لەبواری هەڵبژاردندا، لەسەر داوای فەرمی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و لەبەر ڕۆشنایی ڕێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)دا، پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکەی لە (27) وێستگەی دەنگدانی پارێزگای سلێمانی و (2) وێستگەی دەنگدانی پارێزگای کەرکووکدا بە ئەنجامگەیاند.


ئامادەکاری ڕاپۆرت: پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
رۆژی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت: 22-12-2013


هەڵسەنگاندنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن:
لەبەر ڕۆشنایی ڕێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)ی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئه و پێوەرو ستانداردە نێودەوڵەتیانەی جەخت لەسەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد دەکەنەوە، پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن پاکێجێکی، لە 45 پرسیاردا، بۆ چاودێرەکانی ئامادەکردووە هەتا بتوانن ڕووداوەکانی ڕۆژی دەنگدان بەوردیی تۆماربکەن.
لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، پەیمانگە کۆی فۆرمە پڕکراوەکانی کۆکردۆتەوه و ئەنجامەکانی دەرهێناوە کە لەم چەند خاڵ و تێبینیانەی خوارەوەدا دەیانخاتەڕوو.

لایەنە باش و ئەرێنییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە

1- لەدەوروبەری ناوەندی دەنگداندا دیاردەی چەکداری و توندوتیژی ڕووینەداوە.
2- ڕێگە بەچاودێران دراوە بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەکە کۆی ژمارەی کارتەکانی دەنگدانی وێستگەکه و کۆی ژمارەی دەنگدەران لەتۆماری دەنگدەرانی وێستگەکەدا هەژماربکەن و بیانپشکنن.
3- سەرپەرشتیارانی ناوەندو وێستگەکان ڕێگەیان بە ئازادی هاتوچۆی چاودێران داوە.
4- بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەکە سندوقی دەنگدان پیشانی چاودێران و ئامادەبووانی ناو وێستگەکە دراوه و لەهەموویاندا سندوقەکان بەتاڵ بوون.
5- بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، سندوقەکانی دەنگدان چوار قفڵیان لێدراوه و ژمارەی قفڵەکانی داخستنی وێستگەی دەنگدانەکان لەگەڵ ژمارەی تۆمارکراوی بەیانیدا هاوتابوون.
6- هەر دەنگدەرێک تەنها یەکجار دەنگی داوە.
7- بەرپرسی بەخشینی پسوڵەی دەنگدان هەوڵی نەداوە کاربکاتە سەر دەنگدەران.
8- چاودێر یان ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری وێستگەکە لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆی پرۆسەکەدا لەوێ ئامادەبوون.
9- فۆرمی سکاڵا لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکه و دوای جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکانیش پەیڕەوکراوە.
10- لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا ڕاستەوخۆ لەناو هەموو وێستگەکانی دەنگداندا پرۆسەی جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکان ئەنجامدراوە.
11- جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بەبەرچاوی چاودێران و کاندیدەکانەوە ئەنجامدراون.
12- ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبردنی وێستگەکان ئیمزایان لەسەر ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی ناو وێستگەکانیان کردووە.


لایەنی نەرێنی و کەموکوڕییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە

یەکەم: ناوەندی قەزای سلێمانی (لە 10 وێستگە پێکهاتووە):
لە ناوەندی دەنگدانی قەزای سلێمانیدا بەگشتی ئەم کەموکوڕییانە ڕوویانداوە:
1. پرۆسەی دەنگدان (نیو سەعات بۆ یەک سەعات) لەوادەی یاسایی خۆی لەهەموو وێستگەکاندا دواکەوتووە. ئەویش بەهۆی:
أ/ دواکەوتن و دەستبەکارنەبوونی سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە.
ب/ ئامادەنەکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن.
2. قەرەباڵغیەکی زۆر لەناو ناوەندی دەنگداندا هەبووە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی لیژنەی بەڕێوەبردن دروستکرد.
3. بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو ناوەندی دەنگدان لەلایەن چەند کاندیدێکەوە.
4. بوونی چەندین هەڵە لەناو و ژمارەی ناسنامه و ژمارەی مۆبایلی تۆماری دەنگدەراندا.
5. بوونی ناوی دووباره و سێ باره و هەندێکجار چواربارە لەناو تۆماری دەنگدەراندا.
6. زیادکردنی ناوی چەندین کەس، لەسەر داوای ژووری هەڵبژاردن، کە ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا نەبووە بەڵام دەنگیانداوە.
7. سێ کەس بە بێ ناسنامە، لەسەر داوای ژووری هەڵبژاردن، دەنگیانداوە.
7. دروستبوونی دەنگەدەنگ و ژاوەژاو لەنێوان لیژنەی ئەمنی و دەنگدەراندا.
8. نەبوونی یەک تۆماری گونجاوی ژنان و بوونی چەند تۆمارێک، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبوو.
9. درێژکردنەوەی ماوەی یەک سەعات بۆ هەندێک لەوێستگەکانی دەنگدانی ناوەندەکە.
10. کارکردن لەسەر دوو تۆماری دەنگدەران (وێستگەی ژمارە 3، 6).
11. یەکێک لەکاندیدەکان ناوی لەلیستی کاندیدەکاندا نەبوو (وێستگەی ژمارە 7).
12. هەندێک لە کاندیدەکانی وێستگەی ژمارە (3، 8 و9) سەیری تۆماری دەنگدەرانیان کردووه و لەگەڵ دەنگدەردا چوونەتە ناو کابینەی دەنگدانەوە.
13. لەتۆماری دەنگدەرانی وێستگەی ژمارە (9)دا ژمارەی پێناسی باری کەسێتی لەسەر لیستی ناوەکان نەبووە.
14- هەبوونی لیستی ئیزافی لەکاتی پرۆسەی دەنگداندا.


قەزای ماوەت / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان (74%)
1. لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەرگای دەنگدان نەکراوەتەوە، بەهۆکاری دواکەوتنی لیژنەی بەرێوەبردن.
2. پرۆسەی دەنگدان درێژنەکراوەتەوه و لەسەعات 4ی پاشنیوەڕۆدا وێستگەی دەنگدان داخراوە.



قەزای چەمچەماڵ / دوو وێستگە: ڕێژەی دەنگدان (56%)
وێستگەی یەکەم:
1. لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەرگای دەنگدان نەکراوەتەوە، بەهۆکاری کەمتەرخەمی لیژنەی بەرێوەبردن.
وێستگەی دووەم:
1. لە سەعات (9.30)ی بەیانی دەرگای دەنگدان کراوەتەوە، بەهۆکاری دواکەوتنی لیژنەی بەرێوەبردن.
2. یەک سکاڵا لەسەر لیژنەی بەڕێوەبردن هەبووە، لەبەرئەوەی لەلایەن کەسێکی ترەوە دەنگی بۆ دراوە.
3. (سی-30) کەس بەبێ ئەوەی هیچ ناسنامەیەکیان پێ بێت، تەنیا لەرێگەی تەئکیدکردنەوە لە ژمارەی مۆبایلەکانیان، دەنگیاندا.

قەزای شارەزوور / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان (84%)
1. نەبوونی تۆمارێکی گونجاو لەناوەندی دەنگداندا، وەک (بوونی هەڵە لەناوەکان و ژمارەی ناسنامەی هەندێک لەدەنگدەران).
2. هاتنەژورەوەی بەشێک لەکاندیدەکان بۆ ناو وێستگەی دەنگدان.
3. ئامادەبوونی بەرپرسی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەشارەزور لەناو وێستگەی دەنگداندا، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕەوتی دەنگدانی دەنگدەران هەبوو.

قەزای ڕانیە / دوو وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (57%)
وێستگەی یەکەم:
1. بوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لەناو ناوەندی دەنگدان ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر کاری لیژنەی بەرێوەبردن.
2. لەلایەن ژووری هەڵبژاردن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ماوەی دەنگدانەکە درێژکرایەوە.
3. بوونی هەڵە لەتۆماری دەنگدەران، لەناوو ژمارەی ناسنامه و ژمارەی مۆبایلی دەنگدەران.

وێستگەی دووەم:
1. سەرۆکی لیژنه و ئەندامی لیژنە بەباشی لەکارەکانی خۆیان نەگەیشتبوون.
2. هەشت کەس بەبێ بوونی هیچ ناسنامەیەک دەنگیاندا.
3. ژمارەیەک دەنگدەر بێئەوەی ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا هەبێت دەنگیانداوە، ئەمەش لەسەر فەرمانی سەرۆکی لیژنەکە.
4. بوونی ناوی هەڵە لەناوو ژمارەی ناسنامەی تۆماری دەنگدەراندا.

قەزای قەڵادزی / دوو وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (67%)
وێستگەی یەکەم:
1. یەک ئافرەت بەبێ ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ بێت دەنگیدا تەنیا لەرێگەی دڵنیابوونەوە لەژمارەی موبایلەوە.
2. نەبوونی تۆمارێکی دەنگدانی گونجاو لەبەردەستی لیژنەی بەرێوەبردندا، ئەمەش خۆی لەبوونی ناوی هەڵه و دووبارەبوونەوەی ناوی دەنگدەر لەتۆمارەکەدا دەبینیەوە.
3. (4- چوار) دەنگدەر ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا نەبووه و دەنگیانداوە.

وێستگەی دووەم:
1. بوونی هەڵە لەناوو ژمارەی پێناس و ژمارەی مۆبایلی تۆماری دەنگدەراندا هەبوو.
2. نەهاتنەوەی ناوی بەشێک لەدەنگدەران.
3. قەرەباڵغی و زۆری ژمارەی دەنگدەران فشاری لەسەر لیژنەی بەرێوەبردن دروستکردبوو، هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو تەنها لەم وێستگەیەدا (707)کەس مافی دەنگدانی هەبوو، کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆره و لەدەرەوەی ستانداردی پەیڕەوکراوە.
4. نەبوونی ڕیزبەندیی ناوی دەنگدەران لەناو تۆماری دەنگدەراندا بەپێی پیتەکانی (ئەبجەدی) پرۆسەی وردبینی ناوەکانی قورستر کردبوو.

ناحیەی پیرەمەگرون / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (82%)
1. کاروبارەکان لەم ناوەندەدا بەباشی بەرێوەبراوه و شتێکی ئەوتۆ ڕووینەدا کە کاریگەریی نەرێنی بۆ سەر پرۆسەکە هەبێت.
2. بەهۆی نەهاتنەوەی ناوەکانیانەوە (5- پێنج) سکاڵا لەم وێستگەیەدا تۆمارکراوە.

قەزای دەربەندیخان / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (58%)
1. نەهاتنەوەی ناوی سیانی دەنگدەران، لەوانەش ناوی 10 دەنگدەر بەم هۆکارە دەنگیان نەدا.
2. ماوەی دەنگدان (30) خولەک لەکاتی یاسایی خۆی درێژکرایەوە.

قەزای کەلار / دوو وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (51%)
وێستگەی یەکەم:
1. بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو بنکەی دەنگدان لەلایەن کاندیدەکانەوە.
2. جگە له و تۆمارەی لەلایەن سەرۆکی لیژنەوە هێنرابوو لەسەر تۆمارێکی دیکە کاردەکرا کە لەلایەن مەکۆی کەلارەوە خرایە بەردەم لیژنە بەمەبەستی کارکردن لەسەری، بەناوی لیستی هەڵسوڕاوانەوە کەژمارەیان (60) دەنگدەر بوو.
3. دەنگدان لەلایەن چەند دەنگدەرێک بێئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی ڕەسمیان پێ بێت.
4. (10- دە) دەنگدەر بێئەوەی ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا هەبێت، بە فەرمانی ژووری هەڵبژاردن و سەرپەرشتیاری لیژنە، دەنگیاندا.
وێستگەی دووەم:
1. لەپاڵ ئه و تۆمارەی لەلایەن ژووری هەڵبژاردنەوە درابوو بەسەرۆکی لیژنەکە بەڵام بەتەنیا کار بەم لیستە نەکرا بەڵکو پەنا برایە بەر دوو لیستی دیکە ئەوانیش لیستی هەڵسوڕوان و لیستی زانکۆو پەیمانگەکان بوو کە لەلایەن مەکۆی کەلارەوە خرایە بەردەم لیژنەی بەڕێوەبردن و کاریپێکرا.
2. بوونی هەڵەیەکی زۆر لەناوو ژمارەی ناسنامەی دەنگدەراندا.
3. بوونی بانگەشە لەلایەن کاندیدەکانەوە لەناو ناوەندی دەنگداندا.
4. نەگونجانی شوێنی لیژنەی بەڕێوەبردن و پچڕانی چەندجارەی کارەبا ئەمەش گرفتی دروستدەکرد لەوەدا کە نەتوانرێت بەشێوەیەکی باش وردبینی لە ناسنامەی دەنگدەراندا بکرێت.
5. نەبوونی ڕێکخستنی باش لەلایەن لیژنەی ئەمنی پرۆسەکەوە ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر لیژنەی بەڕێوەبردن دروست بێت.

قەزای کفری / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (55%)
1. (10- دە) کەس دەنگیاندا بەبێئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکیان پێ بێت.
2. نەهاتنەوەی ناوی دەنگدەر لەتۆماری دەنگدەراندا کەژمارەیان 15 دەنگدەربوو ئەمەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی دەنگنەدەن.
3. (یازدە-11) کەس ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا دەرنەچووە، دواتر لەرێگەی تەلەفۆنەوە زیادکراوە.
4. بوونی ناوی دووبارەی ژنان لەلیستی تۆماری دەنگدەرانی پیاواندا.
قەزای دوکان / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (56%)
1. لەم ناوەندەدا تارادەیەک کارەکانی لیژنە بەباشی بەرێوەچووە.
2. ماوەی یاسایی دەنگدان بۆ یەک کاتژمێر درێژکراوەتەوە، بەفەرمانی ژووری هەڵبژاردن.
قەزای پێنجوێن / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (68%)
1.بوونی قەرەباڵغی لەسەر ناوەندی دەنگدان، ئەمەش هەندیکجار گرفتی بۆ لیژنەی بەرێوەبردن دروستکردووە.
2. کارو بارەکان تارادەیەک بەباشی بەرێوەبراوە.
قەزای سەید سادق / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (89%)
1. زیادکردنی چەند ناوێک بۆ تۆماری دەنگدەران بەبڕیاری بەرپرسانی ژووری هەڵبژاردن.
2. بوونی سکاڵا لەسەر بەڕێوەبردنی لیژنەکە بەتایبەت لەسەر زیادکردنی ناوی دەنگدەران.

قەزای هەڵەبجە / یەک وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (66%)
1. بوونی ناوی هەڵە لەتۆماری دەنگدەراندا.
2. درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان.
3. هەندێک لەدەنگدەران بە مۆڵەتی شۆفێری دەنگیانداوە.
4. یەک سکاڵا تۆمارکراوە بەهۆی ئەوەی لەتۆماری دەنگدەرانی هەڵەبجەدا ناوی نەهاتۆتەوە، بەڵام لەتۆماری دەنگدەرانی خورماڵدا ناوی هاتۆتەوە.
5. هەندێک لەناوی ئافرەتان و پیاوان لەتۆماری دەنگدەراندا جێگۆڕکێیان پێکراوە.

دووەم: پارێزگای کەرکووک / دوو وێستگە: ڕێژەی دەنگدان: (63%)
1. لەکاتی یاساییدا ناوەندی دەنگدان نەکراوەتەوە.
2. بوونی ناوی دووبارە لەتۆماری دەنگدەراندا.
3. سی و شەش ناو بۆ لیستی تۆماری دەنگدەران زیادکراوە.
4. دەنگدەر بێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەک دەنگی داوە.
5. هەندێک کەس بە شوناسی باری کەسێتی کۆپیکراو دەنگیاندا.

دەرەنجامەکان:
1. پرۆسەی دەنگدان لەزۆربەی ناوەندەکانی دەنگداندا لەکاژێر 9ی بەیانیەوە دەستی پێنەکردووە، ئەویش لەبەرئەوەی:
ا/ لەلایەن ژوری هەڵبژاردنەوە ئامادەکاری پێویست لەناوەندەکانی دەنگداندا ئەنجامنەدراوە.
ب/ سەرۆکی لیژنەکانی بەڕێوەبردنی وێستگەکانی ناوەندی قەزای سلێمانی لەکاتی پێویست و دیاریکراوی خۆیاندا ئامادە نەبوون. بەڵام ئەم دیاردەیە لەدەرەوەی ناوەندی قەزای سلێمانی کەمتر ڕوویداوە.

2. نەبوونی تۆمارێکی دەنگدەرانی ڕاست و دروستی ڕاستنەکراوە لەبەشێکی زۆری ناوەندەکانی دەنگدانی پارێزگای سلێمانی و کەرکووکدا، ئەمەش وایکردووە کە ئەم کەموکوڕییانە ڕووبدەن:
أ/ ناوی هەڵه و ژمارەی پێناس یان ژمارەی مۆبایلی هەڵە هەبێت.
ب/ هەندێک کەس، لەرۆژی هەڵبژاردندا لەسەر داوای ژوری هەڵبژاردن، دەنگبدەن، لەکاتێکدا پێویست بوو ژووری هەڵبژاردن بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری پەیجوریدا بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن ئەم کەلێنەیان پڕبکردایەوە.
ج/ بوونی ناوی دووبارە لەتۆماری دەنگدەرانی یەک وێستگە یان هەندێکجار دوو وێستگەی یەک ناوەندی دەنگداندا.
د/ سوودوەرنەگرتنی پێویست له و کەموکوڕییانەی لەتۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی پێشوتری بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕوویانداوە.

3. درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان، بە فەرمانی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەزۆربەی ناوەندەکانی دەنگدانداو درێژنەکردنەوەی لەهەندێکی تریاندا. لەکاتێکدا درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان لە ڕێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)دا نەهاتووە. هۆکاری سەرەکی لەدرێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان دەگەڕێتەوە بۆ:
أ/ زۆری ژمارەی دەنگدەران لەتۆماری دەنگدەرانی هەندێک وێستگەدا، کە لەسەرو 500 دەنگدەرەوە بووە. بۆئەوەی ئەم دیاردە نەخوازراوە ڕووینەدایە، دەبووایە ژوری هەڵبژاردن بەپێی پلانێکی وردتر ژمارەی وێستگەکان و لیژنەکانی بەڕێوەبردنی زیاتر بکردایە.
ب/ لاوازی ئەدای لیژنەی ئەمنی بەشێک لە ناوەندەکانی دەنگدان، ئەمەش کاریگەری لەسەر دروستبوونی قەرەباڵغی لەناو وێستگەکانی دەنگدان و لیژنەکانی بەڕێوەبردن دروستکردوه و بۆتە هۆکاری باش بەریَِوەنەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەگشتی.
ج/ تێنەگەیشتنی هەندێک لە سەرۆکی لیژنەکانی بەڕێوەبردن لەئەرک و دەسەڵاتەکانی خۆیان بەهۆی کەم ئەزموونی و پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)ەوە.
4. لەرێنمایی ژمارە (7)دا هەندێک ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی یاسایی تۆمارنەکراوە، وەک:
- دیارینەکردنی پێوەر بۆ پووچەڵکردنەوەی کارتی دەنگدان، ڕێگەدان بە سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردن بۆئەوەی لەگەڵ دەنگدەری نەخوێندەواردا بچێتە پشت کابینەی دەنگدانەوە.
- لەباری یەکسانبوونی دەنگەکانی دوو پاڵێوراودا، باس لەهیچ پێوەرێک نەکراوە بۆ یەکلاکردنەوەیان.
- لەباری نەبوونی ڕکابەری لەنێوان کاندیدەکانی وێستگەیەکی دەنگداندا، باس لەرێوشوێنی یاسایی نەکراوە.
5. پاشەکشەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێت لە ئامادەکاری و ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، بەبەراورد لەگەڵ هەر سێ هەڵبژاردنەکەی پێشوتری بزوتنەوەی گۆڕان (هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ڕایەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ڕایەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکانی بزوتنەوەی گۆڕانی)، لەکاتێکدا پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لەراپۆرتەکانی چاودێریکردنی ئه و هەڵبژاردنەدا، پێشنیاری ئەوەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار کردووە کە هەڵه و کەموکوڕییەکانی تۆماری دەنگدەران چاکبکەنەوە، بەڵام نەک هەر باشتر نەبووه و تێنەڕێندراوە بەڵکو زۆر زیاتریش بووە.


لەگەڵ ڕێزی ستافی ئامادەکاری ڕاپۆرتدا
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 13,744 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بیارە (هەورامان)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-12-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,744 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,832
Wêne 104,255
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,711
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.109 çirke!