🏠 Iniciar
Enviar
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contacto
Acerca!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Más
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Acerca!|Biblioteca|📅
🔀 Elemento Random!
❓ Ayudar
📏 Términos de uso
🔎 Búsqueda Avanzada
➕ Enviar
🔧 Instrumentos
🏁 Idiomas
🔑 Mi cuenta
✚ Nuevo elemento
✌️ Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad),
✌️ Qazi Muhammad
🏰 Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En
🏰 Mahabad
📕 Biblioteca
El fusil de mi padre
☂️ Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
🏰 Lugares
Mahabad
✌️ Mártires
Qazi Muhammad
📖 راپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان | Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Clasificación elemento
⭐⭐⭐⭐⭐ Excelente
⭐⭐⭐⭐ Muy bueno
⭐⭐⭐ Promedio
⭐⭐ Pobre
⭐ Malo
☰ Más
⭐ Añadir a mis colecciones
💬 Escriba su comentario sobre este artículo!

✍️ Titel der Geschichte
🏷️ Metadata
RSS

📷 Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
🔎 Buscar en Google para el artículo seleccionado!
✍️✍️ Actualizar el objeto!
| 👁️‍🗨️ | 👂
راپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
📖 Artículos

راپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی
ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
(13-12-2013)


رۆژی 13-12-2013، بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی ناوخۆی بزوتنەوەکە ئەنجامدا، پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، وەک رێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەتمەند لەبواری هەڵبژاردندا، لەسەر داوای فەرمی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و لەبەر رۆشنایی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)دا، پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکەی لە (27) وێستگەی دەنگدانی پارێزگای سلێمانی و (2) وێستگەی دەنگدانی پارێزگای کەرکوکدا بە ئەنجامگەیاند.


ئامادەکاری راپۆرت: پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
رۆژی بڵاوکردنەوەی راپۆرت: 22-12-2013


هەڵسەنگاندنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن:
لەبەر رۆشنایی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)ی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئه و پێوەرو ستانداردە نێودەوڵەتیانەی جەخت لەسەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد دەکەنەوە، پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن پاکێجێکی، لە 45 پرسیاردا، بۆ چاودێرەکانی ئامادەکردووە هەتا بتوانن رووداوەکانی رۆژی دەنگدان بەوردیی تۆماربکەن.
لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، پەیمانگە کۆی فۆرمە پڕکراوەکانی کۆکردۆتەوه و ئەنجامەکانی دەرهێناوە کە لەم چەند خاڵ و تێبینیانەی خوارەوەدا دەیانخاتەڕوو.

لایەنە باش و ئەرێنییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە

1- لەدەوروبەری ناوەندی دەنگداندا دیاردەی چەکداری و توندوتیژی رووینەداوە.
2- رێگە بەچاودێران دراوە بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەکە کۆی ژمارەی کارتەکانی دەنگدانی وێستگەکه و کۆی ژمارەی دەنگدەران لەتۆماری دەنگدەرانی وێستگەکەدا هەژماربکەن و بیانپشکنن.
3- سەرپەرشتیارانی ناوەندو وێستگەکان رێگەیان بە ئازادی هاتوچۆی چاودێران داوە.
4- بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەکە سندوقی دەنگدان پیشانی چاودێران و ئامادەبووانی ناو وێستگەکە دراوه و لەهەموویاندا سندوقەکان بەتاڵ بوون.
5- بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، سندوقەکانی دەنگدان چوار قفڵیان لێدراوه و ژمارەی قفڵەکانی داخستنی وێستگەی دەنگدانەکان لەگەڵ ژمارەی تۆمارکراوی بەیانیدا هاوتابوون.
6- هەر دەنگدەرێک تەنها یەکجار دەنگی داوە.
7- بەرپرسی بەخشینی پسوڵەی دەنگدان هەوڵی نەداوە کاربکاتە سەر دەنگدەران.
8- چاودێر یان ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری وێستگەکە لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆی پرۆسەکەدا لەوێ ئامادەبوون.
9- فۆرمی سکاڵا لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکه و دوای جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکانیش پەیڕەوکراوە.
10- لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا راستەوخۆ لەناو هەموو وێستگەکانی دەنگداندا پرۆسەی جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکان ئەنجامدراوە.
11- جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بەبەرچاوی چاودێران و کاندیدەکانەوە ئەنجامدراون.
12- ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبردنی وێستگەکان ئیمزایان لەسەر ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی ناو وێستگەکانیان کردووە.


لایەنی نەرێنی و کەموکوڕییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە

یەکەم: ناوەندی قەزای سلێمانی (لە 10 وێستگە پێکهاتووە):
لە ناوەندی دەنگدانی قەزای سلێمانیدا بەگشتی ئەم کەموکوڕییانە روویانداوە:
1. پرۆسەی دەنگدان (نیو سەعات بۆ یەک سەعات) لەوادەی یاسایی خۆی لەهەموو وێستگەکاندا دواکەوتووە. ئەویش بەهۆی:
أ/ دواکەوتن و دەستبەکارنەبوونی سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە.
ب/ ئامادەنەکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن.
2. قەرەباڵغیەکی زۆر لەناو ناوەندی دەنگداندا هەبووە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی لیژنەی بەڕێوەبردن دروستکرد.
3. بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو ناوەندی دەنگدان لەلایەن چەند کاندیدێکەوە.
4. بوونی چەندین هەڵە لەناو و ژمارەی ناسنامه و ژمارەی مۆبایلی تۆماری دەنگدەراندا.
5. بوونی ناوی دووباره و سێ باره و هەندێکجار چواربارە لەناو تۆماری دەنگدەراندا.
6. زیادکردنی ناوی چەندین کەس، لەسەر داوای ژووری هەڵبژاردن، کە ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا نەبووە بەڵام دەنگیانداوە.
7. سێ کەس بە بێ ناسنامە، لەسەر داوای ژووری هەڵبژاردن، دەنگیانداوە.
7. دروستبوونی دەنگەدەنگ و ژاوەژاو لەنێوان لیژنەی ئەمنی و دەنگدەراندا.
8. نەبوونی یەک تۆماری گونجاوی ژنان و بوونی چەند تۆمارێک، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبوو.
9. درێژکردنەوەی ماوەی یەک سەعات بۆ هەندێک لەوێستگەکانی دەنگدانی ناوەندەکە.
10. کارکردن لەسەر دوو تۆماری دەنگدەران (وێستگەی ژمارە 3، 6).
11. یەکێک لەکاندیدەکان ناوی لەلیستی کاندیدەکاندا نەبوو (وێستگەی ژمارە 7).
12. هەندێک لە کاندیدەکانی وێستگەی ژمارە (3، 8 و9) سەیری تۆماری دەنگدەرانیان کردووه و لەگەڵ دەنگدەردا چوونەتە ناو کابینەی دەنگدانەوە.
13. لەتۆماری دەنگدەرانی وێستگەی ژمارە (9)دا ژمارەی پێناسی باری کەسێتی لەسەر لیستی ناوەکان نەبووە.
14- هەبوونی لیستی ئیزافی لەکاتی پرۆسەی دەنگداندا.


قەزای ماوەت / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان (74%)
1. لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەرگای دەنگدان نەکراوەتەوە، بەهۆکاری دواکەوتنی لیژنەی بەرێوەبردن.
2. پرۆسەی دەنگدان درێژنەکراوەتەوه و لەسەعات 4ی پاشنیوەڕۆدا وێستگەی دەنگدان داخراوە.



قەزای چەمچەماڵ / دوو وێستگە: رێژەی دەنگدان (56%)
وێستگەی یەکەم:
1. لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەرگای دەنگدان نەکراوەتەوە، بەهۆکاری کەمتەرخەمی لیژنەی بەرێوەبردن.
وێستگەی دووەم:
1. لە سەعات (9.30)ی بەیانی دەرگای دەنگدان کراوەتەوە، بەهۆکاری دواکەوتنی لیژنەی بەرێوەبردن.
2. یەک سکاڵا لەسەر لیژنەی بەڕێوەبردن هەبووە، لەبەرئەوەی لەلایەن کەسێکی ترەوە دەنگی بۆ دراوە.
3. (سی-30) کەس بەبێ ئەوەی هیچ ناسنامەیەکیان پێ بێت، تەنیا لەرێگەی تەئکیدکردنەوە لە ژمارەی مۆبایلەکانیان، دەنگیاندا.

قەزای شارەزوور / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان (84%)
1. نەبوونی تۆمارێکی گونجاو لەناوەندی دەنگداندا، وەک (بوونی هەڵە لەناوەکان و ژمارەی ناسنامەی هەندێک لەدەنگدەران).
2. هاتنەژورەوەی بەشێک لەکاندیدەکان بۆ ناو وێستگەی دەنگدان.
3. ئامادەبوونی بەرپرسی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەشارەزور لەناو وێستگەی دەنگداندا، ئەمەش کاریگەری لەسەر رەوتی دەنگدانی دەنگدەران هەبوو.

قەزای رانیە / دوو وێستگە: رێژەی دەنگدان: (57%)
وێستگەی یەکەم:
1. بوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لەناو ناوەندی دەنگدان ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر کاری لیژنەی بەرێوەبردن.
2. لەلایەن ژووری هەڵبژاردن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ماوەی دەنگدانەکە درێژکرایەوە.
3. بوونی هەڵە لەتۆماری دەنگدەران، لەناوو ژمارەی ناسنامه و ژمارەی مۆبایلی دەنگدەران.

وێستگەی دووەم:
1. سەرۆکی لیژنه و ئەندامی لیژنە بەباشی لەکارەکانی خۆیان نەگەیشتبوون.
2. هەشت کەس بەبێ بوونی هیچ ناسنامەیەک دەنگیاندا.
3. ژمارەیەک دەنگدەر بێئەوەی ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا هەبێت دەنگیانداوە، ئەمەش لەسەر فەرمانی سەرۆکی لیژنەکە.
4. بوونی ناوی هەڵە لەناوو ژمارەی ناسنامەی تۆماری دەنگدەراندا.

قەزای قەڵادزی / دوو وێستگە: رێژەی دەنگدان: (67%)
وێستگەی یەکەم:
1. یەک ئافرەت بەبێ ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ بێت دەنگیدا تەنیا لەرێگەی دڵنیابوونەوە لەژمارەی موبایلەوە.
2. نەبوونی تۆمارێکی دەنگدانی گونجاو لەبەردەستی لیژنەی بەرێوەبردندا، ئەمەش خۆی لەبوونی ناوی هەڵه و دووبارەبوونەوەی ناوی دەنگدەر لەتۆمارەکەدا دەبینیەوە.
3. (4- چوار) دەنگدەر ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا نەبووه و دەنگیانداوە.

وێستگەی دووەم:
1. بوونی هەڵە لەناوو ژمارەی پێناس و ژمارەی مۆبایلی تۆماری دەنگدەراندا هەبوو.
2. نەهاتنەوەی ناوی بەشێک لەدەنگدەران.
3. قەرەباڵغی و زۆری ژمارەی دەنگدەران فشاری لەسەر لیژنەی بەرێوەبردن دروستکردبوو، هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو تەنها لەم وێستگەیەدا (707)کەس مافی دەنگدانی هەبوو، کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆره و لەدەرەوەی ستانداردی پەیڕەوکراوە.
4. نەبوونی ریزبەندیی ناوی دەنگدەران لەناو تۆماری دەنگدەراندا بەپێی پیتەکانی (ئەبجەدی) پرۆسەی وردبینی ناوەکانی قورستر کردبوو.

ناحیەی پیرەمەگرون / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (82%)
1. کاروبارەکان لەم ناوەندەدا بەباشی بەرێوەبراوه و شتێکی ئەوتۆ رووینەدا کە کاریگەریی نەرێنی بۆ سەر پرۆسەکە هەبێت.
2. بەهۆی نەهاتنەوەی ناوەکانیانەوە (5- پێنج) سکاڵا لەم وێستگەیەدا تۆمارکراوە.

قەزای دەربەندیخان / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (58%)
1. نەهاتنەوەی ناوی سیانی دەنگدەران، لەوانەش ناوی 10 دەنگدەر بەم هۆکارە دەنگیان نەدا.
2. ماوەی دەنگدان (30) خولەک لەکاتی یاسایی خۆی درێژکرایەوە.

قەزای کەلار / دوو وێستگە: رێژەی دەنگدان: (51%)
وێستگەی یەکەم:
1. بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو بنکەی دەنگدان لەلایەن کاندیدەکانەوە.
2. جگە له و تۆمارەی لەلایەن سەرۆکی لیژنەوە هێنرابوو لەسەر تۆمارێکی دیکە کاردەکرا کە لەلایەن مەکۆی کەلارەوە خرایە بەردەم لیژنە بەمەبەستی کارکردن لەسەری، بەناوی لیستی هەڵسوڕاوانەوە کەژمارەیان (60) دەنگدەر بوو.
3. دەنگدان لەلایەن چەند دەنگدەرێک بێئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی رەسمیان پێ بێت.
4. (10- دە) دەنگدەر بێئەوەی ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا هەبێت، بە فەرمانی ژووری هەڵبژاردن و سەرپەرشتیاری لیژنە، دەنگیاندا.
وێستگەی دووەم:
1. لەپاڵ ئه و تۆمارەی لەلایەن ژووری هەڵبژاردنەوە درابوو بەسەرۆکی لیژنەکە بەڵام بەتەنیا کار بەم لیستە نەکرا بەڵکو پەنا برایە بەر دوو لیستی دیکە ئەوانیش لیستی هەڵسوڕوان و لیستی زانکۆو پەیمانگەکان بوو کە لەلایەن مەکۆی کەلارەوە خرایە بەردەم لیژنەی بەڕێوەبردن و کاریپێکرا.
2. بوونی هەڵەیەکی زۆر لەناوو ژمارەی ناسنامەی دەنگدەراندا.
3. بوونی بانگەشە لەلایەن کاندیدەکانەوە لەناو ناوەندی دەنگداندا.
4. نەگونجانی شوێنی لیژنەی بەڕێوەبردن و پچڕانی چەندجارەی کارەبا ئەمەش گرفتی دروستدەکرد لەوەدا کە نەتوانرێت بەشێوەیەکی باش وردبینی لە ناسنامەی دەنگدەراندا بکرێت.
5. نەبوونی رێکخستنی باش لەلایەن لیژنەی ئەمنی پرۆسەکەوە ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر لیژنەی بەڕێوەبردن دروست بێت.

قەزای کفری / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (55%)
1. (10- دە) کەس دەنگیاندا بەبێئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکیان پێ بێت.
2. نەهاتنەوەی ناوی دەنگدەر لەتۆماری دەنگدەراندا کەژمارەیان 15 دەنگدەربوو ئەمەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی دەنگنەدەن.
3. (یازدە-11) کەس ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا دەرنەچووە، دواتر لەرێگەی تەلەفۆنەوە زیادکراوە.
4. بوونی ناوی دووبارەی ژنان لەلیستی تۆماری دەنگدەرانی پیاواندا.
قەزای دوکان / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (56%)
1. لەم ناوەندەدا تارادەیەک کارەکانی لیژنە بەباشی بەرێوەچووە.
2. ماوەی یاسایی دەنگدان بۆ یەک کاتژمێر درێژکراوەتەوە، بەفەرمانی ژووری هەڵبژاردن.
قەزای پێنجوێن / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (68%)
1.بوونی قەرەباڵغی لەسەر ناوەندی دەنگدان، ئەمەش هەندیکجار گرفتی بۆ لیژنەی بەرێوەبردن دروستکردووە.
2. کارو بارەکان تارادەیەک بەباشی بەرێوەبراوە.
قەزای سەید سادق / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (89%)
1. زیادکردنی چەند ناوێک بۆ تۆماری دەنگدەران بەبڕیاری بەرپرسانی ژووری هەڵبژاردن.
2. بوونی سکاڵا لەسەر بەڕێوەبردنی لیژنەکە بەتایبەت لەسەر زیادکردنی ناوی دەنگدەران.

قەزای هەڵەبجە / یەک وێستگە: رێژەی دەنگدان: (66%)
1. بوونی ناوی هەڵە لەتۆماری دەنگدەراندا.
2. درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان.
3. هەندێک لەدەنگدەران بە مۆڵەتی شۆفێری دەنگیانداوە.
4. یەک سکاڵا تۆمارکراوە بەهۆی ئەوەی لەتۆماری دەنگدەرانی هەڵەبجەدا ناوی نەهاتۆتەوە، بەڵام لەتۆماری دەنگدەرانی خورماڵدا ناوی هاتۆتەوە.
5. هەندێک لەناوی ئافرەتان و پیاوان لەتۆماری دەنگدەراندا جێگۆڕکێیان پێکراوە.

دووەم: پارێزگای کەرکوک / دوو وێستگە: رێژەی دەنگدان: (63%)
1. لەکاتی یاساییدا ناوەندی دەنگدان نەکراوەتەوە.
2. بوونی ناوی دووبارە لەتۆماری دەنگدەراندا.
3. سی و شەش ناو بۆ لیستی تۆماری دەنگدەران زیادکراوە.
4. دەنگدەر بێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەک دەنگی داوە.
5. هەندێک کەس بە شوناسی باری کەسێتی کۆپیکراو دەنگیاندا.

دەرەنجامەکان:
1. پرۆسەی دەنگدان لەزۆربەی ناوەندەکانی دەنگداندا لەکاژێر 9ی بەیانیەوە دەستی پێنەکردووە، ئەویش لەبەرئەوەی:
ا/ لەلایەن ژوری هەڵبژاردنەوە ئامادەکاری پێویست لەناوەندەکانی دەنگداندا ئەنجامنەدراوە.
ب/ سەرۆکی لیژنەکانی بەڕێوەبردنی وێستگەکانی ناوەندی قەزای سلێمانی لەکاتی پێویست و دیاریکراوی خۆیاندا ئامادە نەبوون. بەڵام ئەم دیاردەیە لەدەرەوەی ناوەندی قەزای سلێمانی کەمتر روویداوە.

2. نەبوونی تۆمارێکی دەنگدەرانی راست و دروستی راستنەکراوە لەبەشێکی زۆری ناوەندەکانی دەنگدانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوکدا، ئەمەش وایکردووە کە ئەم کەموکوڕییانە رووبدەن:
أ/ ناوی هەڵه و ژمارەی پێناس یان ژمارەی مۆبایلی هەڵە هەبێت.
ب/ هەندێک کەس، لەرۆژی هەڵبژاردندا لەسەر داوای ژوری هەڵبژاردن، دەنگبدەن، لەکاتێکدا پێویست بوو ژووری هەڵبژاردن بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری پەیجوریدا بەر لە رۆژی هەڵبژاردن ئەم کەلێنەیان پڕبکردایەوە.
ج/ بوونی ناوی دووبارە لەتۆماری دەنگدەرانی یەک وێستگە یان هەندێکجار دوو وێستگەی یەک ناوەندی دەنگداندا.
د/ سوودوەرنەگرتنی پێویست له و کەموکوڕییانەی لەتۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی پێشوتری بزوتنەوەی گۆڕاندا روویانداوە.

3. درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان، بە فەرمانی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەزۆربەی ناوەندەکانی دەنگدانداو درێژنەکردنەوەی لەهەندێکی تریاندا. لەکاتێکدا درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان لە رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)دا نەهاتووە. هۆکاری سەرەکی لەدرێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان دەگەڕێتەوە بۆ:
أ/ زۆری ژمارەی دەنگدەران لەتۆماری دەنگدەرانی هەندێک وێستگەدا، کە لەسەرو 500 دەنگدەرەوە بووە. بۆئەوەی ئەم دیاردە نەخوازراوە رووینەدایە، دەبووایە ژوری هەڵبژاردن بەپێی پلانێکی وردتر ژمارەی وێستگەکان و لیژنەکانی بەڕێوەبردنی زیاتر بکردایە.
ب/ لاوازی ئەدای لیژنەی ئەمنی بەشێک لە ناوەندەکانی دەنگدان، ئەمەش کاریگەری لەسەر دروستبوونی قەرەباڵغی لەناو وێستگەکانی دەنگدان و لیژنەکانی بەڕێوەبردن دروستکردوه و بۆتە هۆکاری باش بەریَِوەنەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەگشتی.
ج/ تێنەگەیشتنی هەندێک لە سەرۆکی لیژنەکانی بەڕێوەبردن لەئەرک و دەسەڵاتەکانی خۆیان بەهۆی کەم ئەزموونی و پابەندنەبوونیان بە رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (7)ەوە.
4. لەرێنمایی ژمارە (7)دا هەندێک رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی یاسایی تۆمارنەکراوە، وەک:
- دیارینەکردنی پێوەر بۆ پووچەڵکردنەوەی کارتی دەنگدان، رێگەدان بە سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردن بۆئەوەی لەگەڵ دەنگدەری نەخوێندەواردا بچێتە پشت کابینەی دەنگدانەوە.
- لەباری یەکسانبوونی دەنگەکانی دوو پاڵێوراودا، باس لەهیچ پێوەرێک نەکراوە بۆ یەکلاکردنەوەیان.
- لەباری نەبوونی رکابەری لەنێوان کاندیدەکانی وێستگەیەکی دەنگداندا، باس لەرێوشوێنی یاسایی نەکراوە.
5. پاشەکشەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێت لە ئامادەکاری و رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، بەبەراورد لەگەڵ هەر سێ هەڵبژاردنەکەی پێشوتری بزوتنەوەی گۆڕان (هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی رایەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی رایەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکانی بزوتنەوەی گۆڕانی)، لەکاتێکدا پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لەراپۆرتەکانی چاودێریکردنی ئه و هەڵبژاردنەدا، پێشنیاری ئەوەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار کردووە کە هەڵه و کەموکوڕییەکانی تۆماری دەنگدەران چاکبکەنەوە، بەڵام نەک هەر باشتر نەبووه و تێنەڕێندراوە بەڵکو زۆر زیاتریش بووە.


لەگەڵ رێزی ستافی ئامادەکاری راپۆرتدا

⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Artículos relacionados: 4
📝 Documentos
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
📅 Fechas y Eventos
1.👁️13-12-2013
2.👁️22-12-2013
☂️ Partidos y Organizaciones
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📂[ Más...]

⁉️ Artículos propiedad
🏷️ Grupo: 📖 Artículos
🏳️ Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ Technical Metadata
©️ Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
✨ Calidad de artículo: 70% ✔️
70%
✖️
 30%-39%
Malo👎
✖️
 40%-49%
Malo
✖️
 50%-59%
Pobre
✔️
 60%-69%
Promedio
✔️
 70%-79%
Muy bueno
✔️
 80%-89%
Muy bueno👍
✔️
 90%-99%
Excelente👏
70%
✔️
Añadido por (Hawrê Baxewan) en Dec 23 2013 9:13AM
✍️ Este artículo ha actualizado recientemente por (System Administrator) en: Jan 9 2017 11:16PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Este artículo según Kurdipedia de 📏 Normas no está terminado todavía!
👁 Este artículo ha sido visitado veces 11,479

📚 Biblioteca
  📖 Más...


📅 Cronología de los hechos
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021


💳 Donar
👫 Miembros Kurdipedia
💬 Su opinion
⭐ Colecciones usuario
📊 Estadística Artículos 382,826
Imágenes 62,968
Libros 12,000
Archivos relacionados 50,514
📼 Video 201
🗄 Fuentes 16,148
📌 Actual
El fusil de mi padre
Hiner Saleem
Anagrama
2005, Barcelona
ISBN: 84-339-7057-7
El fusil de mi padre
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
...
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En el año 2004 se produjeron graves disturbios en la ciudad como protesta por la muerte de Shivan Qaderi. En respuesta, el gobierno iraní envió cerca de 100.000 soldados a la región.
Mahabad
Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad), el segundo estado kurdo moderno en el Medio Oriente, siendo el primero la República de Ararat. Era de una familia de notables juristas de Mahabad.
Qazi Muhammad

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Página tiempo de generación: 0,203 segundo!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)