جەماوەری خۆشەویستی کوردستان...
هەموو خەڵکی کوردستان ئه و ڕاستیە ئەزانن کە من پێشمەرگە و تێکۆشەری ئازادی و سەروەری گەلەکەمم و له و پێناوەشدا قوربانی زۆرم داوە.
بەداخەوە کە شاڵاوێکی ناڕەوا لەسەر من هەیە بۆ شکاندنی خۆم و حزبەکەشم. لە هەواڵەکاندا بیستمان کە لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیر کردنم دەرچووە، هەرچەندە هیچ شتێکی ڕەسمی نەگەیشتۆتە دەستم، بەڵام ئەمەوێ بۆ ڕای گشتی ڕوونی بکەمەوە کە من ئازادی گەلەکەم و سەروەری یاسا بە پیرۆزییەوە تەماشا ئەکەم، بۆیە هەرچەندە بڕوام وایە ئه و شاڵاوە ناڕەوایە بەرامبەرم، ڕای ئەگەیەنم کە ئەچمە بەردەمی دادگا و پابەندم بە سەروەری یاسا و لەوێ بێتاوانی خۆم ئەسەلمێنم.
بۆ زانیاری زۆرتری ڕای گشتیش ڕوونی ئەکەمەوە کە پێشووتریش لەسەر سکاڵای پەیوەست بە خوالێخۆشبوو کاوە گەرمیانی سێ جار چومەتە بەردەمی دادگا و لەوێ بێتاوانی خۆم سەلماند و کەیسەکە بە قازانجی من کۆتایی هات. لەم کەیس و تۆمەتەی ئێستاش دڵنیام بێتاوانی من بۆ هەموو لایەک ڕوون ئەبێتەوه و ئەسەلمێ و چوونیشم بۆ بەردەم دادگا بەڵگە و نیشانەی بێتاوانیمە لەبەرامبەر ئه و تۆمەت و شاڵاوەی بۆم چنراوە.
مەحمود سەنگاوی
20-12-2013
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 13,860 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!