$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 8:50 ی بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشانەی شێرەی نەقیب لە #کەلار#، منداڵەکەی کاوە #گەرمیان#ی چاوی بە دنیا هەڵهێنا.
- لە شاری #هەولێر#، باڵەخانەی کەناڵی ئاسمانی (زارۆ تیڤی) کرایەوە و هەر ئەمرۆ پەخشی ئەزموونیی کەناڵەکە دەستیپێکرد.
- شەش کوردەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەسەر سکاڵای کونسوڵی ئێران لە هەولێر بەندکرابوون، دادوەر بڕیاری ئازادکردنیانی دا و دواتر لە بنکەی پۆلیس ئازادکران.
- بەندکراوێک لە ناو گرتووخانەی بنکەی پۆلیس لە شارەدێی سەرسەنگ لە ڕێگەی پەتەوە خۆی خنکاند.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15,740 car hatiye dîtin