پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتوک PDF 18,883
فایلێن پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
زانیاری زیاتر لەسەر شارەدێی تەقتەق
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
هەلسەنگاندنا بابەتی
2 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زانیاری زیاتر لەسەر شارەدێی تەقتەق

زانیاری زیاتر لەسەر شارەدێی تەقتەق
یەکەم ناحیەی قەزای کۆیەیە، بەدووری(23)کیلۆمەتر لەباشوری قەزاکە لەکەناری لای ڕاستی(زێی بچووک) هەڵکەوتووە،کە وەک دیاردەیەکی سروشتی لەناحیەی(شوان) وناحیەی(ئاغجەلەر)ی قەزای چەمچەماڵی جیادەکاتەوە،لەوپەڕی باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێرە بەدووری(58)کیلۆمەتر، لەباکوریدا ناحیەی (ناوەند)ی قەزای کۆیە و لەخۆرهەڵاتی ناحیەی(ئاشتی)و لەخۆرئاوای ناحیەی(سێگردکان) ولەباکوری خۆرئاوایی ناحیەی(شۆرش)سنوری داوە،تەقتەق خاڵی بەیەکگەیاندنی هەرسێ پارێزگای کەرکووک وهەولێروسلێمانی-یە.
37فەرمانگەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری و کارگێری و 22قوتابخانەوخوێندنگەی بنەڕەتی وئامادەیی و باخچەی ساوایانی تێدایە، لەگرنگترین فەرمانگەکانی(بەرێوەبەرایەتی ناحیەوسەرۆکایەتی شارەوانی و فەرمانگەی ئاو و دابەشکردنی کارەبا و خانەی داد و دادنوس وبانک وتێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەونەخۆشخانەی تایپ ئەی 50قەڕەوێلەیی و...تاد).
تێکرایی سنوری ناحیەکە لەمڕۆدا 474کیلۆمەترچوارگۆشەیە و 22گوندی بەسەرەوەیە.
ناوی تەق تەق لەچیەوە هاتووە؟
دوو بیروبۆچونی سەرەکی لەسەر ناوی تەقتەق هەیە:
یەکەم:دانیشتوانی ڕەسەنی شارۆچکەکە دەلێن لە(تاک تاک)ماڵەوە هاتووە، واتە تاق تاق لێرەو لەوێ هاتوون و نیشتەجێبوون.
دووەم: بیروای دووەم پێی وایە تەقتەق ناوێکی سروشتییە و پەیوەستە بەخاک-ی ناوچەکە، کە زەوییەکی بن بەردو ڕەقە، و ووشەی تەقتەق لەزمانی کوردی واتە(زەوی بەردینە) هەریەک لە(جەمال بابان) لەکتێبی(ناوی شارەکانی عێراق) و(ئاراس ئیلنجاغی) لەکتێبی(تەقتەق، پەلکەزێرینەی کەنار زێی بچووک) پەسندی ئەم بیروبۆچوونەیانکردووە، وەک شاعیری مەزن(گۆران) لە دێرە شیعرێکی وەسفی سروشتی هەورامان دەلێت:
ناو ڕێگا(تەق تەق) لا ڕێ بەردی زل
کەهێشتا گەردوون پێی نەداوە تل
مێژووی تەقتەق ویەکەکارگێرییەکەی
مێژووی شارۆچکەی تەقتەق وەک ئاوایی و ئاوەدانی مێژووەکی کۆنی هەیە و بۆ سەرەتای سەدەی حەڤدەیەم(1600)زایینی دەگەرێتەوە، چونکە تەقتەقی ئەمڕۆ بەسێ قۆناغی جیاجیاوە تێپەڕی کردووە، یەکەم قۆناغی لەگوندی(کوچک نەخشینە)ەوە بووە، دووەم قۆناغی لەگوندی(کەڵەکچن)ەو ئینجا سێیەم قۆناغی (تەقتەق)ی ئەمرۆیە و سەرچاوە لەو ڕووەوە کەم بەدەست دەکەوێت تەنها گۆتەو گێرانەوەی پشتاو وپشتە.
سەبارەت بەمێژوی یەکەی کارگێری لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم(1850-1900)، فەرمانگەی(ڕێژە)ی کۆکردنەوەی باج وسەرانەی عوسمانیەکان و بنکەی جەندرمەوزەفتیەی لێبووە، چونکە لەکۆنەوە ناوچەیەکی ترانزێت بووە بۆ بەرووبومەکانی پشدەروبیتوێن وکۆیەو هەولێرلەرێگەی ئاوی زێی بچووکەوە بۆکەرکووک و بەغداد گوازراونەتەوە لەرێگەی دوبەوقەیاغەوە،دوای هاتنی ئینگلیزساڵی 1918بایەخی(تەقتەق)لەرووی کارگێرییەوە زیادیکردووە بەتایبەت دوای ڕاپۆرتە کارگێرییەکانی ناوچەکانی کەرکووک لەنێوان ساڵانی(1918-1919)کە لەلایەن یارمەتیدەرانی ئەفسەرەسیاسیەکانەوە کە بەحاکمی مەدەنی ناسرابوون،پێشکەش دەکران،(کاپیتان های) حاکمی مەدەنی هەولێر لە 15-12-1918گەیشتۆتە کۆیە و (حەماغای گەورەی غەفوری) کردووە بەقایمقامی کۆیە و (عەبدوللا ئاغای حەوێزی) کردووە بە بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەق.
تاوەکو 2-10-1986وەک یەکەی کارگێری بەرێوەبەرایەتی ناحیە بووە ولەوبەروارە بەبریارێکی سیاسی پارێزگای هەولێر کراوەتەوە بەگوند بەناوی(گوندی عەزیزیە)،تا دوای ڕاپەرینی 1991و دامەزراندنی حکومەتی هەرێم هەربە گوندێکی ئیداری مایەوە تا بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی ژمارە(1/1/3/415)ی 20-6-1995کرایەوە بە بەرێوەبەرایەتی ناحیەو(کاکەخان نەسرەدین ئەمین) بووە یەکەم بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەقی حکومەتی هەرێم.
هەڵکەوتەی جوگرافیای تەقتەق
1- شوێنی گەردونی و ئاووهەوایتەقتەق
دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی(35-36)پلەی باکوری نیوەگۆی زەوی و نێو هێلی درێژی (44_45)ڕۆژهەڵاتی زەوی، هەرچەندە بەشێکە لەتێکرای ئاووهەوای ناوچەکە، کە ئاووهەوای هەرێمی دەریای ناوەڕاستە، بەڵام ئەوشوێنە گەردونیەی تەقتەق لەهەرێمی کوردستاندا ئاووهەوایەکی ڕاگوێزراوی نێوان گەرمێن و کوێستانی پێبەخشیووە،لەناوچەی بارانی نیمچە مسۆگەردایە و باران بارینی ساڵانەی لەنێوان(200-500)ملم دایە،هاوینی گەرم و ووشکەو زستانیشی فێنک وباراناوییە.
2- تۆبۆگرافیای تەقتەق
پێکهاتەی ڕووی تەقتەق کەوتۆتە ناوچەی زورگانەوە، 60%ی ڕووبەرەکەی گردۆلکە و زورگانە و38%دەشتی زێکردی کەناریەو2%شاخاوییە،سنوری ناحیەکە بەهێلی کانتۆری بەرزییەکەی(350-750)مەتر لەئاستی دەریاوە بەرزە و بەرزترین لوتکە چیای(تەکەڵتو)ە کە 810مەتربەرزە و دواترچیای(گۆرقەرەج)ی زێدی گەورەشاعیری کورد(حاجی قادری کۆیی)یە بەدووری(3)کیلۆمەتر لەخۆرئاوای تەقتەق بەبەرزی(710)مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە،هەروەها هەردوو بانۆکەی(تاڵەبانی گەورە وئیلنجاغی گەورە) لەباکوری خۆرئاوای تەقتەق-ە کە بەرزیان لەنێوان(400-500)مەترە لەرووی دەریاوە بەهەزاران دۆنمی دێمەکاری پشتاودەبن و وە لەباکوری خۆرئاوادا هەردوو ڕووبارۆچکەی وەرزی(کۆیە)و(داربەسەر)پێدا گوزەردەکات و لەنێوانی گوندی(کانی لەلە)وگوندی(ئۆمەرگومبەت)دەرژێنە زێی بچووکەوە،جگە لەگوزەرکردنی زێی بچووک لەباشوریدا و بەهۆشیەوە هەزاران دۆنمی دەشتی زێکردی دروستکردووە کەسەرچاوەی کشتیاری وبژێوی دانیشتوانی سنورەکەیە.
باری ئابوری تەقتەق
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی یونسێف لەمایسی 2001ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی تەقتەق و گوندەکانی دەوروبەری(24254)کەس بووە،بەداخەوە ئامارێکی تازە لەسەر ئەو شارۆچکەیە نیە سەبارەت بەتوانامرۆڤیەکانی شارۆچکەکە لە ئێستادا، بەڵام لەبواری ئابورییەکانی تری وەک سامانی ئاژەڵی و بەروبومی کشتوکاڵی نزیکەی 10هەزار سەرمەروبزن ونزیکەی 3هەزار ڕەشەولاخی تێدا بەخێودەکرێت و 74حەوزی بەخێوکردنی ماسی و 34پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەری تێدایە، هەروەها لەکەرتە کشتوکالیەکاندا لەبەراوەکاندا ساڵانە زیاتر لە 1000تۆن سەزەواتی زستانە وهاوینەی وەک تەماتەوخەیارو کود وبامیە وبیبەروشوتی وکاڵەگ بەرهەم دەهێنرێت،جگە لەبەرهەمهێنانی دانەوێلەی گەنم وجۆ لە زەوییە پشتاوەکانی سنورەکە، هەروەها میوەکانی هەناروهەنجیروقەیسی وترێ ومزەرەمەنی لەسنورەکە ڕەزوباخیان هەیە و جگە لەدارستانە چێنراوەکانی بەشی ڕەزگەری ودارستانی هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەق.
سەبارەت بەرووەکی سروشتی بەهۆی زێی بچووکەوە هەزاران دۆنمی کەناراوی بووە بەلێرەوارو بێشەلان ودارستانی چڕی داربی و پەرک وتوتڕک وگەز،وە لەناوچە زورگان وچیایەکانی گۆرقەرەج وتەکەڵتوو درەختیلەی وەک داربەلالوک وگێوژومۆردوترش، هەروەها پوش وپەلاش وپاوانی پاوانەکانی سنورەکە گرنگترین درخت و پۆشاکی ڕووەکی سنورەکەن.
سامانە سروشتیەکانی تەقتەق ئەوەی تا ئێستا پەیپێ براوە بریتیە لەسامانی کانزای نەوت وگازی سروشتی و کەرەستەی خانوبەرەی غەسالەکانی کەنار زێی بچووک وئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی کەبنەمای سەرەکین بۆ پیشەسازی وگەشەکردنی لەداهاتوودا.
باری کۆمەڵایەتی و ئاینی تەقتەق
لەشارۆچکەی تەقتەق دانیشتوانەکەی هەمووی موسلمانن و لەسەرمەزهەبی ئیمامی شافعین ولە6گەرەکی شارۆچکەکەدا 8مزگەوتی تێدایە،لەساڵی 2001ژمارەی دانیشتوانەکەی (24254)کەس بووە و ژمارەی نێر تەنها(4)کەس لەژمارەی مێ کەمتربووە، ژمارەی نێر(12125)کەس بووە و ژمارەی مێ-ش(12129)کەس بووە،ژمارەی دانیشتوانی شاریش زۆرتربووە لەگوندنشینانی، چەقی تەقتەق (15001)کەس بووە وگوندنشینانی(9253)کەس بووە.
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تەقتەق
لەگەڵ گەڕانەوەی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق لەساڵی 1995ەوە تا 2012بەسەدان پڕۆژەی جۆراوجۆر خزمەتگوزاری لەناحیەکە بونیاتنراوە، هەر لەماوەی نێوان ساڵانی (2000-2012) زیاتر لە 18فەرمانگەی نوێ لەشارۆچکەکە کراوەتەوە وەک(تاپۆ وبانک ودادگا ودارایی وگواستنەوە وکتێبخانە وچاودێری کۆمەڵایەتی وخانەی ڕۆشنبیری مناڵان وهۆلی سیمناروکۆبونەوە وبنکەکانی پۆلیسی هاتوچۆودارستان وبەرگری شارستانی وسەنتەری لاوان وڕۆشنبیری و نەخۆشخانەی 50قەرەوێلەیی و...تاد).وەهەروەها لەبواری گەشتوگوزارەوە گازینۆی گەشتیاری تەقتەق وکۆرنیشی کەنارزێی بچووک وە لەبواری دابەشکردنی کارەبا وێستگەیەکی 11/33کەی ڤی 32مێگاواتی تێدا دروستکراوە.
11قوتابخانەی بنەڕەتی و 5ئامادەیی و4خوێندنگەی ئێواران و2باخچەی ساوایانی تێدایە ولەساڵی خوێندنی 2011-2012 نزیکەی 7هەزار قوتابی وخوێندکاروساوای تێدابووە.
ناوی بەرێوەبەری یەکە کارگێرییەکانی تەقتەق
1-عەولڵا ئاغای حەوێزی 1-1-1919
2-مەلا ئەحمەد ئاغای غەفوری
3-فەتحوللائاغای حەوێزی
4-عەبدولفەتاح ئاغای عەبدولڵا
5-بەهجەت ئاغای حەوێزی
6-موحەمەد ئەمین ئەحمەد زەکی1931-1932
7-شێخ یونس خانەقا 1946
8-شێخ فازڵ تاڵەبانی 1948-1951
9-ئیحسان جەمال موحەمەد تاڵەبانی 1959
10-عەلی حەمادی
11-بوڕهان سلێمان
12-رەئوف حیکمەت
13-کەمال عەلەمدار
14-مەلا ڕەشید
15-شێخ نوری شێخ ساڵح
16-عەلی عەزیز بەڕانی
17-سامی ئەسعەد نائب
18-قەحتان محەمەد
19-سەدام شێخ حلاوی
20-مومتازبیلال
21-محەمەد پاشای دزەیی 1970
22-خدراغای بلباس
23-حەسەن هادی سلێمان 1979
24-سەباح محێدین
25-ئەبوئەحمەد1985
26-ملازم لەتیف بەغدادی
27-کاکەخان نەسرەدین ئەمین 1995-2000
28- حاکم ساڵح محەمەد کلێسەیی 2000-2001
29-کاکەخان نەسرەدین ئەمین 2001-2010
30-حاکم فاتح حوسێن حەمەدەمین(4-7-2010/10-2-2013)
3-سەرکەوت عەزیز ڕەسول لە 10-2-2013ەوە
ڕوواڵەتە دیارەکانی شاڕۆچکەی تەقتەق
1- کێلگەی نەوتی تەقتەق 1959-2013
2- پردی تەقتەق1954-1958
3- گردی ساتوقەڵای شوێنەوار3200پ.ز
4- چیای گۆرقەرەج زێدی حاجی
5- زێی بچووک شادەماری ژیان وئاوەدانی تەقتەق
6- گازینۆی گەشتیاری تەقتەق
7- پارکی سایەی گەشتیاری
بۆزانیاری زیاتر لەسەر شارۆچکەی تەقتەق سەرچاوەی:ئاراس ئیلنجاغی، (تەقتەق، پەلکەزێرینەی کەنار زێی بچووک) چاپخانەی لەیاد، سلێمانی،مایسی 2007بخوێنەوە
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 23,895 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 16-12-2013 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 23,895 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.151 KB 16-12-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتوک PDF 18,883
فایلێن پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.078 چرکە!