رێبوار رەمەزان بارزانی
نووسەر ( رێبوار ڕەمەزان بارزانی)
نووسەر و پرۆژەی ناساندن و بە دیکۆمێنتکردنی جینۆسایدی کورد و کوردستان
•پرۆژەی ناساندن و بە دیکۆمێنتکردنی جینۆسایدی کورد و کوردستان، بیرۆکەیەکە لە لایەن توێژەرەوە لە چوارچێوەی توێژینەوە و نووسین و کار و چالاکی و پێشکەشکردنی بەڵگە و دیکۆمێنت و وێنە... لە بواری ناساندنی جینۆساید و بە دیکۆمێنتکردنی.
•هەوڵدانی توێژەر بۆ ناساندن و بە ئەکادیمیکردن و بە دیکۆمێنتکردنی تاوانە یەک لە دوا یەکەکان کە بەسەر کورد و کوردستاندا هاتوون لە (ڕاگواستن و بۆردوومانکردن و ئاوارەبوون و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و لە سێدارەدان و سوتاندنی ژینگە و جینۆساید بە هەموو جۆرەکانیەوە).
• ئەم بەرهەم و بیرۆکانەی توێژەر، ئەوانەی بڵاوکراونەتەوە و ئەوانەی لە داهاتوودا ئەگەر خودا یاوەر بێت بڵاودەکرێنەوە کڕین و فرۆشتنیان لە سەر نیە، پێشکەشە بە کەسوکاری قوربانیان و مرۆڤ دوستان و توێژەران ...
•توێژەر، بە ئەرک و ماندووبوون و شەونخۆنی و هەوڵ و تێکۆشانی خۆی، ئەم پرۆژەی پێکهێناوە و بەرێوەی دەبات و بەردەوامیش دەبێت ئەگەر خودا یاوەر بێت.
(( من کێم ؟
من کوڕێکی لادێیم و لە یەکێک لە گوندەکانی دەڤەری بارزان ژیان بە سەر دەبەم ( شانازی بەوە دەکەم کە لادێیم) ، ژیانێکی سادە و ساکار گوندێک کە لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان کەموکورتی هەیە و تەنانەت هێلی ئینتەرنێتمان زۆر خاوە و لە هەندێک شوێن و ماڵی گوندەکە شبەکەی ئینتەر نێت هەر نیە و هێلی موبایلیش نیە، ڕۆژنامە و گۆڤارو کتێبی تازە چاپکراو دوای چەندین مانگ مەگەر خۆم رێگام کەوتە شارەکان و لە بازار بەدەستم بکەون. دوورم و بێ بەشم لە کتێبخانە و سەنتەری رۆشنبیری و کافی و کۆنفرانسی ڕۆژانەی شارەکان.
بەداخەوە بەهۆی سیاسەتی چەوتی حکومەتی عێراق و حزبی بەعس دوور لە لادێیەکەم، له ئۆردووگایەکی زۆرەملێ و لەژێر کۆنتڕۆڵی توندی حکومەتی بەعسدا و لە قۆناغەکانی سیاسەتی جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە دایکبووم.
تەمەنم کەمتر لە ساڵێک بوو، باوکم لە گەل هەشت هەزار پیاوی بارزانی لە لایەن سەدام حوسێن و حزبی بەعس و پۆلیسی جینۆسایدی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1983 جینۆسایدکراوە. ئێستاشی لە گەلدا بێت نازانم باوک چییه و بەدوای ڕامانی باوکدا دەگەڕێم... ))
زانیارى کەسى
1-ناوى چوارى: رێبوار ڕەمەزان عەبدوللا یاسین
2-رێکەوتى لە دایکبوون:
24-07-198224-07-1982
3-شوێنى لەدایکبوون: ئۆردووگاى زۆرەملێ قودس لە قۆشتەپە سەربە پارێزگاى
هەولێرهەولێر. باوکم و هەردوو باپیرە و مام و دوو خال و 150 کەسى تر لە گوندەکەم لەگەڵ هەشت هەزار پیاوى بارزانى لە ساڵى 1983 جینۆسایدکراوان.
4-شوێنى نیشتەجێبوونى ئێستا: گوندى بازێ - ناحیەى بارزان - قەزاى مێرگەسۆر- پارێزگاى هەولێر.
5-بڕوانامە: بەکالۆریۆس
6-دەرچووى: کۆلیژى ئاداب زانکۆى سەلاحەدین بەشى کۆمەڵناسى ساڵى(2006 - 2007)
7- پسپورى و شوێن و پلەى کارکردنى ئێستا:
-بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى بارزان ( لەساڵى 2007 تا ئێستا).
-سەرپەرشتیارى مۆنۆمێنت و گۆڕستانى بارزانیە جینۆسایدکراوەکان (لە ساڵى2011 تا ئێستا)
-نووسەر
-توێژەرى کۆمەڵایەتى (پێشکەوتوو).
-راوێژکار لە رێکخراوى شیرین بۆ پرسى جینۆساید
-لە رێکخراوى داکۆکى لە قوربانیانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان
8-بارى خێزاندارى: خێزاندار، خاوەن 4 منداڵ و لەگەل خێزان و دایکم دەژیم و تاقانەم لە برا.
9-موبایل: 07504472271
10-بوارى داهێنان و پسپۆرى و کارە خۆبەخشییەکان:
-شارەزاو چالاکوان لە بوارى جینۆسایدى گەلى کورد و کوردستان بە گشتى و بارزانیەکان بە تایبەتى و ئەنفال و کۆمەڵکوژى و ڕاگواستن و قوربانیانى جینۆساید و شەهیدان, بوارەکانى مافەکانى مرۆڤ و کارکردنى مەیدانى لەسەر بەئەرشیفکردن و رزگاربووان و بەجێماوانى تاوانەکانى جینۆسایدو تاوانەکانى جەنگ و تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان و کەیسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان. هەروەها شارەزا لەبوارى بەدیکۆمێنتکردن و بە ئەرشیفکردن و بیرەوەرى و یاد و یادەوەری.
-خاوەن (65) شەست و پێنج کتێبى چاپکراوم, کە تایبەتن بە جینۆساید و ئەنفال و ڕاگواستن و کۆمەڵکوژى و تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان بەگشتى. هەروەها چەندین کتێبى تریش ئامادەى چاپن. جگەلە لەمانەش دەیان توێژینەوەى مەیدانى و ئەکادیمى و زانستیم ئەنجامداون لە شێوەى ڕاپرسى و فورم, دواتر وەک تویژێنەوەى (مەیدانى و تیۆرى) داتا و ئامارەکان سودیان لێ بینراوە و بڵاوکراونەتەوە, ئەمە جگە لە سەدان بابەت و وتارى ڕۆژنامەوانى.
-دوو کتێبم لەم شەست و پێنج کتێبە چاپکراوانەم لە مەنهەجى خوێندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەکارهاتوون و سودیان لێبینراوە و ئێستا لە قۆناغەکانى خوێندن (لە پۆلى دەیەمى زانستى و وێژەیى و خوێندنى پیشەیى و پەیمانگایەکان)دەخوێندرێت.
-خاوەنى زیاتر لە (5500) پێنج هەزار و پێنج سەد بەڵگەى جۆراو جۆرى تایبەت بە تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەکان و ئەنفال و جینۆسایدى کورد و کوردستان کە بەشێوازى نهێنى و ئاشکرا لە لایەن حکومەتى عێراق و چەندین وڵاتى تر نووسراون و دەچوون.
-خاوەنى زیاتر لە (41000) چل و یەک هەزار وێنەى جۆراوجۆرى تایبەت به و تاوان و نەهامەتیانەى بەسەر گەلى کوردو کوردستاندا هاتوون.
-خاوەنى زیاتر لە (2000) دوو هەزار چاوپێکەوتى چڕ و تێر و تەسەل لە سەر بەجێماوان و رزگاربووانى جینۆساید و ئەنفال و کەسوکارى شەهیدان و قوربانیانى جەنگ و تاوانە دژبە مرۆڤایەتیەکان. ( یادەوەر و میموری دەنگ و روخساریان ).
-سودێکى زۆر لە بەڵگە و وێنە و کتێبەکانم بینراوە (لە دادگادى باڵاى تاوانەکانى عێراق دژ بە تاوانبارانى ناو قەفەس لە کەیسى جینۆسایدى بارزانیەکان) هەروەها ئەندام بووم لە کەیسى جینۆسایدى بارزانیەکان و کارى سەرپەرشتیکردن و رێکخستن و دەستنیشانکردنى گەواهیدەران و شایەدحالەکانمان ئەنجامدەدا.
ریزبەندی بەرهەمەکانی:
1- ڕەهەندە کۆمەڵایەتیەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی بارزانیەکان بۆ باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی منارە، هەولێر، 2009 .
2- بارۆڤی لە ناوبردنی بارزانیەکان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر 2010.
3- مێژووی جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە سەدەی بیستەمدا، بە بەراورد لە گەڵ ڕێککەوتننامە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی منارە، هەولێر، 2011 .
4- لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە، چوار ئەفسەری قارەمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری-هەولێر/ 2011 .چاپی دووەمی ئەم کتێبەش لە ساڵی 2019 چاپکرایەوە.
5-جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە چەند بەڵگەنامەیەکدا، بە هەرسێ زمانی کوردی -عربی - ئینگلیزی. چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەلات، 2012 .
6- شەهیدە بێ ناسنامەکان، بەرگی 1، چاپخانەی کارۆ،
کەرکوککەرکوک، بۆ یادی بیست و پێنج ساڵەی جینۆسایدی گەلی کورد، لە دووبەرگدا / 2013 .
7- شەهیدە بێ ناسنامەکان، بەرگی 2، چاپخانەی کارۆ، کەرکوک، بۆ یادی بیست و پێنج ساڵەی جینۆسایدی گەلی کورد، لە دووبەرگدا / 2013 .
8- پانۆرامای جینۆسایدکردنی بارزانیەکان لە سەدەی بیستەمدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی خانێ،
دهۆکدهۆک، بە هەرسێ زمانی ( کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) 2013.
9- بەخێربێی هەڵۆی بەرزەفڕی بارزانەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی خانێ، بە زمانەکانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی) 2014.
10- کڕین و فرۆشتنی ئافرەتان - جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی، چاپی یەکەم، لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان،
سلێمانیسلێمانی، 2015.
11- جينۆسايدى باوکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی دارا، 2016.
12- لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە 18پێشمەرگەی قارەمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2017 .
13- جينۆسايدى دوێنێ و ئەمڕۆ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018
14- تراژیدیای چیای
شنگالشنگال، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018
15- لە چیای مەرگەوە بۆ پردی ژیان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
16- (ن) نوون، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
17- ئاڵای کۆماری کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
18- فرمێسک و ئازاری ڕەنگەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
19- قرار محمکمة الابادة الجماعية للبارزانيين، وثيقة قانونية.
20- جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەسەدەی بیست و یەکەمدا،چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
21- لەزاری ئەوانەوە کوردستان و پێشمەرگە و ئێزیدی، چاپی یەکەم،چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
22- گەڕانەوە لە گۆڕی بە کۆمەڵەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
23- چیرۆکە نەبیستراوەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
24- چیرۆکەکانی دۆزەخی
داعشداعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .چاپی دووەمی ئەم کتێبەش لە ساڵی 2019 چاپ و بڵاوکرایەوە .
25- فرمێسکەکانی شنگال، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
26- لە شەهیدانی ڕێگای نیشتمانەوە هەشت پێشمەرگەی قارەمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
27- ژانی کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
28- یادگاریەکانی شەهید شیفا گەردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018.
29- داعش و شەڕی شوێنەوارەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
30- تاوان و دڕندەیی داعش لە زاری خۆیانەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2018 .
31- ئازارەکانی ژنانی ژێر دەستی داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
32- داعش ئەشکەنجەی منداڵە بارمتەکانی داوە لە کۆبانێ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 لە (99) لاپەڕە پێکهاتووە. بە (8 هەشت زمان نوسراوه)
33- قتل عمدي لمدنيين بأيدي داعش چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 بە (4 چوار زمان نوسراوه) .
34- داعش لەکاتی پاشەکشەدا ماددەی کیمیاوی بەکارهێناوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، بە ( 3 سێ زمان نوسراوه) .
35- ئەم منداڵە ئێزیدیە، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 بە ( 5 پێنج زمان نوسراوه) .
36- دەربازبووانی دەستی داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
37- زيجات قسرية وأسلمة للإيزيديين، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
38- سوريا / ترکيا ألغام أرضية تودي بحياة المدنيين الفارين من کوباني، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 بە ( 3 سێ زمان نوسراوه)
39- بيت السبايا لبیع النساء، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
40- قصص وحکايات أيام الأسر تحت يد داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر 2019.
41- قصص مخيفة من سبايا داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
42- ذوات الربطات البيضاء، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
43- سوق الخلافة -الدولة الاسلامية- داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
44- مأساة السبي، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر،2019 .
45- سوق الرقيق لتنظيم الدولة الإسلامية (داعش)، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
46- فرار از جهنم داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
47- خاطرات تلخ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر،2019 .
48- سیاه و سفید، دختران ایزدی به اسارت درآمده داعش، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
49- آزارهای شنگال، به روایت خود زنان نجات یافته، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
50- کۆبانێ، زامێکی دیکە لە جەستەی نیشتماندا، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
51- چیرۆکەکانی مەرگ و ژیان لە موسڵ، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
52- هاواری کچانی نیشتمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر،
53- ژانی نیشتمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر،2019 .
54- شنگال زامێکی تری نیشتمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
55- پاکیزەکانی شنگال، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
56- ئالان، منداڵە خنکاوەکەی کەنار دەریا، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
57- بیانکوژن، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 .
کلیک بکە بۆ خویندنەوەی پوختەیەک لە پەرتووکە چاپکراوەکانی نووسەر
-تا ئێستا هاوکارى سەدان قوتابیم لەسەرانسەرى کوردستان (لە زاخو تا
هەڵەبجەهەڵەبجە) و تەنانەت دەروەی وڵاتیش کردووە بەمەبەستى (دەستنیشانکردنى گرفت و باس و بەرنامە و پلانى -پێبەخشى دەرچوون- بەحس تخرج) لە بوارەکانى جینۆساید و ئەنفال و جۆر و قۆناغەکانیان, مێژوو و خەبات و قوربانیدان و ژینگە و سروشت و کولتوور و ... هتد لە گشت بوارەکاندا بە پێشکەشکردنى زانیارى و وێنه و بەڵگە و کتێب و هاوکاریکردن و هاندانیان.
-لە مۆنومێنت و گۆڕستانى بارزانیە جینۆسایدکراوەکان پێشوازیمان لە سەدان هەزار کەس کردووە و بەردەوامیشن, لە نزیکەوە لە شێوەى سیمینار و شیکردنەوە و ڕاڤەکردنى ڕاگواستن و ئەنفال و جینۆساید و جۆرو قۆناغەکانى و نەهامەتى و ئازارو ئەشکەنجەکانى دواى جینۆسایدى بارزانیەکان بۆ میوانان و مرۆڤدوستان و پێشکەشکردنى بەڵگە و کتێب و زانیارى پێویست, میوانانى ناوخۆ و دەرەوەى وڵات هەندێک لەوانەى پێشوازیمان لێکردون لە ناوخوى وڵات:(سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیران و ئەندام پەرلەمانان و ڕۆژنامەنووسان و قوتابى و هاوڵاتیان و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ...هتد), ئەوانەى دەرەوەى وڵاتیش: (چەندین قونسول و باڵیوز و وەفد و ستافى بیانى و ئەندام پەرلەمان و شاندى قوتابیان و ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن).
ئەمە جگە لە چاوپێکەوتن و باسکردنى ئەم نەهامەتیانه و زانیار و ڕاڤەکردنى ئەم تاوانانە بۆ راپورتى ڕۆژنامەوانى و کەناڵەکانى راگەیاندنى بیانى و ناوخۆیى ( بینراو و بیستراو خوێندراو), له چەندین بەڵگە فلم و راپورتدا بەشداربوومە, کە مەبەست ناساندنى ئەم تاوانانەیە, بەگشتى ئەم مۆنومێنتە وەک پردێکى ناساندنى جینۆسایدى بارزانیەکان بە دەرەوەى وڵاتى لێهاتووە.
11-ئه و بیرۆکە و پرۆژانەى دامهێناون:
- مۆزەخانەى بارزانیە جینۆسایدکراوەکان ( مۆنومێنت )
دواى ئەوەى چەندین بەڵگە و وێنە و دیکۆمێنت و جل و بەرگ و کەرستەى ئەنفالکراوان - بارزانیە جینۆسایدکراوەکانم پێشکەش بە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و مۆزەخانە و مۆنومێنتى بارزانیە جینۆسایدکراوەکانى لێ بەرهەم هات. دواتر جل و بەرگ و کەلو پەلى گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش لەم هوڵانەدا دانران و له و کاتەوە واتا ساڵى 2011 تا ئێستا بە بەردەوامى رۆژانە لەپێشوازى میوانان و ئازیزانداین. بووەتە مۆزەخانەیەکى نیشتمانى و پردێکى ناساندن.
-مۆزەخانەى لە شەهیدانى رێگاى نیشتمانەوە
لە ساڵى 2017 مۆزەخانەی (لە شەهیدانى رێگاى نیشتمانەوە) کە پێکهاتووە لە کەرەستە و جلوبەرگ و یادگارى شەهیدانى شەڕى دژ بە داعش, پێشکەشم بە بەرێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى بارزان کرد. وەک مۆزەخانە لە هوڵى ئەم بەرێوەبەرایەتیە دانراون و لە پێشوازى ئازیزانداین.
شایەنى باسە ئەم هەموو کەرەستە و بەڵگە و دیکۆمێنت و جلوبەرگانە بەرهەمى کتێبەکانمن و چونکە کاتێک کتێب یان توێژینەوەیەک ئەنجام دەدەم جگە لە نووسین کەرەسته و کەلوپەلى قوربانیانم لە خانەوادەى شەهیدان وەردەگرت و وەردەگرم.
-مۆزەخانەى ماڵەوەمان
لەماڵەوەش مۆزەخانەیەکى تایبەت بەجینۆساید و ئەنفال و یادگارى و جلوبەرگ و بەڵگە و هەروەها مۆزەخانەیەکى کولتوورى و کەلەپوریم داناوە و لەپێشوازى قوتابیان و میوانان و نووسەران و گەنجانداین.
- پرۆژەى ( نەمامێک بروێنە و دوو کتێب بە دیارى وەربگرە).
سڵاو و رێز بۆتوی ئازیز و ژینگە دوست، من ( ڕێبوار ) و هاوسەرم ( ڕێزان ) دەستخوشێت لێدەکەین و هیوادارین نمونەتان هەر زۆر بێت، سوپاس بۆ بەشداریکردنتان لە پرۆژەی (نەمامێک بروێنه و دوو کتێب بە دیاری وەربگرە)، بەم بوونەیەوە ئێمەش ئەم دوو کتێبەت پێشکەش دەکەین بە ئومێدی سوود بینین و بەردەوام بوونت لە چاندنی نەمام و چاودێریکردنیان. ئەمەی ئەنجامانداوە ئەرکێکی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانی یە و ئەرکی سەر شانی هەموومانە نیشتمان ئاوەدان و جوانتر و سەوزتر بکەین.
لەم نیشتمانەدا جوانیەکانى(مرۆڤ و خاک و سروشت) لە نێوبراون و سراونەتەوه و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدکراون، مرۆڤەکان زیندەبەچاڵکراون لە سێدارەدراون بە بێ دادگا، جوانیەکانى مرۆڤیان لەم خاکەدا شێواندووە، تاوان و زۆردارى و ئەشکەنجە و زیندانى و ڕاگواستن بەرامبەر بە مرۆڤ کراوە و کولتوور و فەرهەنگ و ئاین و یاسا و بەها بەرز و پیرۆزەکانى مرۆڤ سراونەتەوە.
خاکەکەمان دابەشکراوە و لەنێوبراوە، ژینگە و سروشتەکەمان سوتێنراوە و شێوێندراوە ئەمانە و سەدان جوانى تر ناشرینکراون لە لایەن نەیارانى کورد و کوردستانەوە.
دەسا با هەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست جوانیەکانمان بگەڕێنینەوە و ژینگەکەمان زیندوو بکەینەوە.
(من) و (ڕێزان) وەکو دوو نووسەر و دوو هاوسەری لادێ نشینی گوندی بازێ لە دەڤەری بارزان بەمەبەستی جوانترکردن و پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان ئەم پرۆژەمان پێکهێناوە و بەردەوام دەبین ئەگەر خودا یاوەربێت.
رێزان سالح بارزانی
نووسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی نووسەر و چالاکوانی بواری ئافرەتان
-پرۆژەى ( کتێبێک لە دواى خۆم بەجێ دێلم )
ئەم پرۆژەیەش چەند ساڵێکە بەردەوامە، بۆ هەرشوێنکى گشتى بچم کتێبێک لەم دەزگا و فەرمانگە و سەرتاشخانە نورینگه و کافی و ... هتد بە جێ دێلم و پێشکەشیان دەکەم.
-پرۆژەى (با قوتابیانیش لە یاد نەکەین)
ئەم پرۆژەیەش چەند ساڵێکە بەردەوامه و قوتابیانى یەکەم و دووەم و سێیەمى گشت پولەکانى بەرێوبەرایەتى پەروەردەى مێرگەسۆر خەلاتیان دەکەم بە چەندین کتێب و فەرهەنگى جۆراو جۆر.
-پرۆژەی ( پێبەخشی دەرچوون )
ئەم پرۆژەیەش چەند ساڵێکە بەردەوامە، ئەمەیان تایبەتە بەقوتابیانی زانکو و پەیمانگایەکان ئەوانە پێبەخشی دەرچوون (بەحس تەخرح) و راپورت و بابەت و توێژینەوە پێشکەش بە زانکو و فاکەلتی و بەشەکانیان دەکەن، لێرەدا ساڵانە چەندین قوتابیی لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵاتیش پەیوەندیمان پێوە دەکەن و سەردانمان دەکەن لە کتێبخانەکەی ماڵەوەماندا، بابەت و ناونیشانی توێژینەوە و بەرنامە و پلانی باسەکانیان و کتێب و بەڵگە و سەرچاوەیان پێشکەش دەکەین بە مەبەستی بەهێزترکردنی توێژینەوەکانیان و دواجاریش بەبەردەوامی چەند توێژینەوەیەک لە چوار چێوەی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکەینەوە.
-پرۆژەی (کتێبەکانم بە خۆرایین )
هەموو کتێبەکانم بە خۆرایی و بە دیارى پێشکەش بە خوێنەران دەکەم، ئەمە تەنیا بۆ چاپی یەکەم بۆ چاپەکانی تریش 50% بەخۆرایی پێشکەش دەکرێن و ئەوانی تریش دەخەمە بازار بەمەبەستی بەچاپ گەیاندنی کتێبێکی تر و هەندێ جاریش داهاتی کتێبەکانم دەبەخشم بۆ کاری خێرخوازیی، جگە لەمانەش گشت وێنه و بەڵگه و دیکۆمێنتەکان بەدیاری دەبەخشم.
زۆربەی کتێبەکانم لە ( کوردیپیدیا ) بڵاوکراونەتەوە بەخۆرایی دەتوانن داونلودی بکەن و سودی لێ ببینن تاکۆ ئێستا واتا پایزی (2019)، لەم سایتەدا (10653) دە هەزار و شەش سەدوو پەنجاو سێ کەس کتێبەکانمیان داونلود کردوو و سودیان لێ بینیوە. لینکەکەی:
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2013121413183287247&lng=1
ئەمە جگە لە ویبسایتی تایبەتی خۆم کە هەزاران کەس سودیان لێ بینیوە، لینکەکەی:
https://rbarzani.wixsite.com/barzani?fbclid=IwAR1U_R1brtmna2bazoFi0bmiH_ZeFcb27imNXxMrWVvQJpo71aI3TgRt00Y
12-ئه و بوارانەى پێشتر خەڵات و رێزلێنان و سوپاسنامەم بە دەستهێناوە:
- لە بوارى توێژینەوەى ئەکادیمى لە چوارچێوەى کتێب.
- لە بوارى جینۆسایدى گەلى کورد و کوردستان.
- وەک تویژەرى کۆمەڵایەتى.
- وەک بەرێوەبەرێکى سەرکەوتوو.
- وەک هاوڵاتیەکى خۆبەخش.
- وەک نووسەر و چالاکوانێک.
- وەک کوڕە شەهیدیکی باوک جینۆسایدکراو.
بە دەیان سوپاسنامە و رێزلێنانن، خەڵات و رێزلێنان و سوپاسنامەکان لە لایەن ( سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و گشت وەزیرەکانى شەهیدان لە ساڵى 2007 تا ئێستا و رێکخراو و فەرمانگە حکومى و حزبى و ناحکومیەکان و رێزلێنانى کەسوکارى شەهیدان و چەندین زانکوى هەرێمى کوردستان... سوپاسنامەکان ناوخۆیى و بیانین).
هەروەها چەندین توێژینەوە و سیمینارم بۆ زانکو و پەیمانگایەکانى کوردستان و رێکخراو و سەنتەرەکان و هاوڵاتیان و کەسوکارى قوربانیان ئەنجامداوە بە تایبەت لە یاد و مەراسیمەکانى تایبەت بەپرسە نەتەوەیەکان و جینۆساید و ئەنفال. جگە لە چەندین پێشانگاى جۆراو و جۆرى تایبەت بەم بوارە. هەروەها بۆ چەندین رێکخراو کارم کردووە و ئەندام بوومە تیایاندا. لە چەندین مۆزخانە و مۆنومێنت سیمینارم پێشکەش کردوون لەمانە مۆزەخانەى هۆلۆکۆست لە ئاوشفیتزى وڵاتى پۆلونیا، گەورەترین مۆزەخانەى جەنگى جیهانى دووەمە کە لە لایەن نازییەکانى ئەلمانیا و هیتلەرەوە ئەم کۆمەڵکوژى و جینۆسایدە ئەنجامدراوە لە هەمان ئه و گیتۆیانەى لە کاتى خۆى بە زۆرەملێ بە ڕاگوێزاو و بەندکراوە جولەکەکانى ئەوروپا دروستکراون لە لایەن نازییەکانەوە. چەندین کتێب و بەڵگە و دیکۆمێنتم پێشکەش بەم مۆزەخانەیە کردوون، هەروەها لە لایەن مۆزەخانەی ناوبراویش رێزلێنان و کتێبم پێشکەش کراون.
[1]