ئێمە لە کۆمەڵەی سەوزی هەڵگورد بە توندی ڕەخنە له و کەسانە دەگرین کە ڕێز لە سروشت و ژینگەی ئه و وڵاتە ناگرن و داوای یاساییش لەسەر ئه و کەسانە تۆمار دەکەین کە دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە و شێواندنی باری کۆمەڵایەتی و نیگەرانی هاوڵاتیان و ڕێز نەگرتن لە ئاژەڵەکان.
ماوەی دوو ڕۆژە بە هۆی ئه و شەپۆلە سەرماو سۆڵەیەی هەرێمی گرتووتەوە هەست دەکرێت چەندین گوێ درێژ بەرەڵا کراون هەم بێ ویژدانیە تا کارت پێیانە بەکاریان ئەهێنن دواتر بەرەڵایان دەکەن وە هەروەها دەبێتە تێکدانی ژینگە.
بۆیە لێرەوە ڕایدەگەینین، هەر کەسێک زانیاری لەسەر خاوەنی ئه و ئاژەڵانە هەیە سوپاسی هەستی نیشتیمان پەروەریان دەکەین پێمان ڕابگەیەنێت بۆ ئەوەی ئێمەش ڕێکاری یاسایی لە دژی ئه و کەسانە بگرینە بەر.
بەهۆی باشبوونی گوزەرانی بەشێک لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئاسانکاری لە زیاتر گەیاندنی هۆیەکانی گواستنەوە، بەشێکی زۆر لە گوندنشینان پێویستیان بە گوێدرێژ نەماوە، کە پێشتر زۆربەی کارەکانیان پێ ڕایی دەکردن، بۆیە زۆرێک لەوانە ئاژەڵەکانیان بەرەڵا کردوە، ئەمەش ئەم دیاردە نا سروشتی و نا مرۆییەی بە دوای خۆیدا هێناوە.
- 14-12-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 13,169 times
Write your comment about this item!