图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گڕاو
小组: 的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گڕاو

گڕاو
دەروازەیەک بۆ ناسینی گوندی گڕاو
ئەم بابەتە لەم بەشانە پێک دێت:.
پێشەکی
شوێنی جوگرافی گوندی گڕاو
لەڕووی مێژوویی یەوە
ناوی ڕەز و باخچە و زەوییەکانی گڕاو
گڕاو و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان
بەرەبابەکانی گوندی گڕاو
گڕاو لە ڕووی مەدرەسەی ئایینیەوە
حیسابی فەلەکی گوندی گڕاو
کێخوا (موختار)ە کانی گڕاو
کردنەوەی قوتابخانەی گوندی گڕاو
گڕاو لەڕووی خەباتی نەتەوەیی یەوە
وێنەکان
پێشەکی:
بەرلەوەی بچینە ناو بابەتەکە بەچاکم زانی ڕوونی بکەمەوە، ئەم بابەتەی کە دەخرێتە بەردەستان کورتەیەکە دەربارەی گوندی گڕاو و دەروازەیەکە تا لە داهاتوو زانیاری زیاتری لەسەر کۆبکرێتەوە، کاتێک بابەتێکیش دەنووسرێت کۆمەڵێک گرفتی بابەتی و کەسیەتی دێتە بەردەم نووسەر، بۆیە لەسەری پێویستە بابەتیانە بیربکاتەوە و بنووسێت و دووری بخاتەوە لە لایەنی سۆز و عاتیفە، شایانی باس کردنە هیچ نوسینێکیش بێ هەڵە و کەموکوڕی نابێت، هەموو بابەتێکیش بە ڕای جیاواز و پێشنیاری جۆراوجۆر فراوانتر و بە هێزتر دەبێت.
شوێنی جوگرافی گوندی گڕاو :.
گڕاو گوندێکە، دەکەوێتە دۆلێکی بەری باشووری زنجیرە چیای پیرمام، لەبناری شاخی سەری ڕەش لە ناوچەی خۆشناوەتی، وە بە دووری 22 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر، ناوەکەشی لەوەوە هاتووە کە کانیاوێکی کانزایی لێیە بۆ نەخۆشیەکانی پێست بەکاردێت، وە لەڕووی کارگێڕیەوە سەر بە ناحیەی مەسیف سەلاحەدینە، لە قەزای شەقلاوەی پارێزگای هەولێر،هاو سنوریشە لەگەڵ گوندەکانی (قێڕژە، بیرێژ، ماوەلۆ، دونگزاوە، هەنارە).
لەڕووی مێژووییەوە : گڕاو گوندێکی کۆنە، تەنانەت زۆرجار گۆزە و شتی کۆنەی لێدۆزراوەتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی نووسراو شتێکی وا لەبەردەست نیە، کە سەرەتای ئاوەدانکردنەوەی دەگەڕێتەوە بۆ کەی و چ سەدەیەک، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا بەهۆی هەوڵ و کۆششی لێکۆڵەران زانیاری دەربارەی مێژووەکەی بزانرێت.
ناوی هەندێک لە ڕەز و باخچە و زەوییەکانی گڕاو:.
لە زمانەوانیدا (ناو) بە مەبەستی ناسینەوەی شت و شوێن و کەسەکان بەکاردەهێنرێت، جا لەم گوندەشدا کانیاو و باخ و دەشت و دەرەکانی هەموویان ناوی تایبەت بەخۆیان هەیە و بەکار هاتوون، هەرناوێکیش واتا و لێکدانەوەی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام بە تێپەڕینی ماوەیەکی زەمەنی درێژ واتای هەندێک لە ناوەکان بیرچووەتەوە، لێرەدا هەندێک لەناوەکان ئاماژە پێدەکەم:
ناوی هەندێک لە کانیاوەکان :.
• کانی گەورە / ئەم کانیە تایبەت بوو بە پیاوان، کە دەست نوێژیان لێهەڵدەگرت و نوێژیشی لێدەکراو تیایدا دەحەسانەوە.
• زەرووریان / لەووشەی (چرورە)ەوە هاتووە، بۆ دەست بەئاوگەیاندن (ئاودەست) بەکاردەهێنرا، تایبەتیش بوو بە پیاوان.
• ئەستێرە / شوێنێکی تایبەت بوو بە ئافرەتان، ئاوەکەشی لە کانی گەورەوە بۆ دەچوو.
• کانی هەنجیر/ تایبەت بوو بە ئاوی خواردنەوە و چێشت لێنان، هەموو دانیشتوانی گوندەکە بەکاریان دەهێنا، ئافرەتان ئاویان لەم کانیەدا بۆ ماڵەکانیان دەبرد.
• کانی گڕاو / ناوی گوندەکە لەوەوە هاتووە، بۆ ئاودانی هەندێک لە باخچەکان بەکاردەهێنرا وە هەروەها ئەگەر کەسێک نەخۆشی پێستی هەبوایە دەچوونە سەر ئەم کانیە و خۆیان بەئاوەکەی دەشووشت، وە ئاوەکەشی بەکەڵکی خواردنەوە نایەت.
هەروەها چەند کانیەکی تریش هەیە، کە تەنیا ئاماژە بە ناوەکانیان دەکەم، کە ئەمانە هەندێکیانن:.
کانی سپیلک و کانی سۆرک و بیری سای و تاراوی و کانی بداغ و کانی سران و بەرکلۆر و کانی سوولی و....... هتد
• ناوی هەندێک لە باخچەو ڕەزەکان :.
• ناو گوند / مەبەست لە ناوگوند ئەو شوێنەیە کە ماڵەکان و مزگەوتی لێیە، چەندین باخچەی تێدایە، بەزۆربەی باخچەکان دەوترێت باخچەی گوندی.
وەئەمانەی خوارەوەش تەنها ئاماژە بەناوی شوێنەکان کراوە، ئەمانەن:.
قەراتگە و چیلی عەزەی و شیوەر و سەرحەسار و داری لۆلکان و گۆڕێ‌ مەلا عەباس و گۆڕێ زەنگە و سەیدە و هەواشەوەک و شیوی عومەر لەیل و سۆرکی سەید و پیس پیزۆک و کانی سۆرک و شیوی قاسم و عەنە و گردی مەلا لەک لەک و سوولی و مارووک و مامۆر و کۆرتی ئاودەل و کانی سران و بن شاخ و بەرکلۆر و بەرنەخشینە و سەرکۆرتان و علێر و ئەحمەدیل و گۆمەوی و گۆڕێ بارانێ و کاجان و..... هتد
• ناوی هەندێک لە زەوییەکان :
بانی ڕەسول خاران و دارەبووک و توختەمر و زارگلێخ و کەندی قەیسەری و قەرا سۆر و ئەسحاب و کۆلە ڕەش و سۆرەبان و عەودیلە و...... هتد
گڕاو و بەرهەمە کشتوکالێیەکان :-
• لەڕووی کشتیاریەوە(فەلاحەتی):خەڵکی ئەم گوندە زەوییە کشتوکاڵیەکانیان بە پشت بەستن بە ئاوی باران بەکاردەهێنن بۆ چاندنی گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و بێستان و........ هتد
• لەڕووی بەرهەمە میوەییەکانەوە : زەوی بەرهەمە میوەییەکان دابەش دەبێتە دوو بەش: زەوییە بەراوەکان کە پێیان دەوترێت (باخچە) بەرهەمەکانی بریتیە لە هەنار و هەنجیر و هەندێکجاریش چاندنی تەماتە، وە زەوییە دێمیەکانیش پێیان دەوترێت (ڕەز) کە بەرهەمەکانی بریتیە لە ترێ و هەرمێ و باوی و سماق و هەرووچکە.
• لەڕووی ئاژەڵداریەوە : لەم گوندەدا بزن و چێڵ بەخێو دەکرا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانە وەکو ماست و کەشک و شیرێژ و کەرە، پێستەکەشی بۆ مەشکە و دۆدان و کوندە سوودی لێدەبینرا، هەروەها ئاژەڵی (گا) بەخێودەکرا بۆ جووت کردن وە بەرهەمە زیادەکانیشیان دەفرۆشت.
بەرەبابەکانی گوندی گڕاو :.
سۆشیۆلۆیای مرۆڤ بەشێوەیەکە کە نەتوانێت بە تەنیا لەشوێنیک ژیان بگوزەرێنێت، بۆیە بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە کە لەگەڵ کۆمەڵە خەڵکانیک بژیەت و هەموویان بەیەکەوە هاریکار بن و پێداویستیە دەروونی و بەرجەستەییەکان بەهۆی ئەم بەیەکەوە بوونە پڕ بکەنەوە، لەبەر ئەوە بەردەوام بەدوای مرۆڤی باش و شوێنی گونجاو دەگەڕێت، جا لەئەنجامی ئەم گەڕانەدا شوێنێک بۆ ژیان دەست نیشان دەکەن و دواتر خەڵکانی تریش بەهۆی پێداویستی و کێشە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕوو لە هەمان شوێن دەکەن، دواجار ئاوەدانیەک دروست دەبێت لەژێر ناوی گوند، کە یەکەم قۆناغی ژیاریە کە کۆمەڵە خێزانێک لەخۆ دەگرێت، جا ئەگەر سەیری گڕاویش بکەین ئەم حاڵەتەی بەسەر جیبەجێ دەبێت، هەربۆیە چەند بەرەبابێکی جیاوازی تێدایە کە ئاماژەی بۆ دەکەین، ئەمانەن :.
• ماری مەلای / باپیرەی یەکەمی ئەم بەرەبابە لەم گوندە ناوی مەلا عەبدوڵلایە، کە چەندین کەس لە نەوەی ئەم مەلایە بوونەتە مەلا، هەربۆیە بە مەلازادە مەشهوورن.
• مەلاومەری / باپیرەی یەکەمی ئەم بەرەبابە ناوی مەلا عومەر بووە، لەکوردیدا بووەتە (مەلا ئۆمەر) بە تێپەڕینی زەمەن کورت بۆتەوە و بووەتە مەلاومەر، ئەم مەلایەش چەند نەوەیەکی بوونەتە مەلا و هەندێکیان چەندین ساڵ دەبێت هاتوونەتە هەولێر، لەناو قەڵای هەولێر مەدرەسەیەکیان هەبووە بەناوی (ئەحمەدیە).
• مەلا موحەمەدی / باپیرەی ئەم بەرەبابەش مەلا بووە، ناوی مەلا موحەمەد بووە، هەر بۆیە پێیان دەوترێت مەلا موحەمەدی.
• ماماری / یەکێک لە باپیرەکانی ئەم بەرەبابە ناوی (ئاری) بووە، پێی وتراوە مام ئاری، دواتر بەگوێرەی زەمەن کورت کراوەتەوە و بووەتە ماماری.
• وسوەیی / باپیرەی ئەم بەرەبابە ناوی (یوسف) بووە.
سەرەڕای ئەم بەرەبابانە چەندان خانەوادەی تر هاتوونەتە گڕاو وتیایدا نیشتەجێ بوونە، لێرەدا ناوی ئەو گوندانەش ئاماژە پێدەکەم کە لێوەی هاتوون، چونکە ناوی ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون زانراون، کە ئەمانەن :
• ماڵی مەلا سمایل / مەلا سمایل کوڕی مەلا عەبدولڵا لە گوندی خەتە هاتووەتە گڕاو، ئەوانە دەڵێن ئێمە بە بنەچە (بەبە)ین، واتە بابانی.
• ماڵی وەسمانی حەمدێ‌ / ئەم خانەوادە لە گوندی قەڵاسنج هاتوونەتە گڕاو، ناوی عوسمان حەمەد ئەحمەد بووە.
• ماڵی مام ڕەسول / ئەم خانەوادەیە لە گوندی خۆران هاتوونەتە گڕاو.
• ماڵی حەمەد خۆرانی / حەمەد مەولود لە گوندی خۆرانەوە هاتووەتە گڕاو.
• ماڵی شێمەحمەدی تایەر / ئەم خانەوادەیەش لە گوندی کۆڕێ هاتوونەتە گوندی گڕاو.
• ماڵی مستەفای حەکیم / مستەفاو مەمۆ دوو برابوون کە لە کوردستانی ئیرانەوە لەکاتی گرانی گەورە لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم بە موهاجیری هاتوونەتە کوردستانی عیڕاق و لە گوندی گڕاو نیشتەجێ بوونە، خۆیان دەڵێن ئێمە لە عەشیرەتی (شکاک)ین.
• ماڵی ئەحمەد خومار / ئە خانەوادەیەش لە کوردستانی ئێرانەوە هاتوون،خۆیان دەڵێن ئێمە لە نەوەی خان و خان ئاودەلین.
گڕاو لەڕووی مەدرەسەی ئایینی یەوە :.
هەروەک دەزانرێت خەڵکی کوردستان، باوەڕێکی پتەویان بە ئیسلام هەیە، هەر بۆیە بایەخیان بە دروست کردنی مزگەوت و کردنەوەی مەدرەسەکان داوە، هەندێک لە خانەوادەکانیش مناڵەکانی خۆیان دەناردە حوجرەو مزگەوتەکان وەک فەقێ تاوەکو بخوێنن و ببنە (مەلا)،فەقێکان سەرەتا پێیان دەوترا (سوختە)، کەزیاتر دەیانخوێند دەبوونە (موستەعید)، گوندی گڕاویش یەکێک بووە لەو گوندانەی کە نزیکەی سێسەد ساڵ خاوەن مەدرەسەی ئایینی بووە و سەدان کەس بۆ خوێندن ڕوویان لەم مەدرەسەیە کردووە بەمەبەستی فێربوونی زانستە ئاینییەکان، کە چەندین مەلا لەم گوندە هەڵکەوتوون و لەناوەوەی گوند مەلایەتیان کردووە ئەمانە هەندێکیانن :
• مەلا عەبدوڵلا عەبدولکەریم مەلا ئەحمەد / فەقێی هەبووە و مودەڕیس بووە، لەساڵی 1929ز کۆچی دوایی کردووە.
• مەلا ئەبوبەکر حەکیم مەلا مستەفا / مودەڕیس بووە، فەقێی هەبووە، لەساڵی 1957ز کۆچی دوایی کردووە.
• مەلا عەزیز قادر ئەحمەد / مەلایەتی کردووە، بەڵام فەقێی نەبووە.
• مەلا جەبار حەسەن عوسمان / لەگوندی گڕاو مەلا بووە، ماوەیەکیش لەهەولێر ئیمامەتی و خەتیبایەتی کردووە، لەساڵی 2005ز کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شیخ ئەحمەد بەخاک سپێردراوە.
• مەلا زەکەریا / خوتبەی داوە لەگوندی گڕاو لە 2006ز تا 2009ز، بەڵام گڕاوی نەبووە.
• مەلا ئەیوب حوسین عەزیز / مامۆستای سەرەتاییە، بەڵام ئیمامەتی و خەتیبایەتی دەکات بە شێوەی خۆبەخشانە.
شایەنی باسکردنە جگە لەم مەلایانە چەند مەلای تری گڕاوی لە دەرەوەی گوندی گڕاو هەبوون، هەندێکیان مەدرەسەیان هەبووە و هەندێکی تریشیان نەیان بووە تەنیا خوتبەیان داوە و ئیمامەتیان کردووە، کە ئەمانە هەندێکیانن :
• مەلا ئەحمەد ڕەسول گڕاوی / لە قەڵای هەولێر لەدایک بووە، هەر لەهەولێریش لەساڵی 1864ز کۆچی دوایی کردووە، مودەڕیسێکی بەتوانا و بەتەقوا بووە، ڕیسالەیەکی داناوە لە (عیلمی بەیان)(2) زیائەدین حەیدەری شەڕحی کردووە، هەندێک لەنەوەکانیشی بوونەتە مەلا، لەوانە مەلا عەبدولڕەحمان و مەلا سەلیم و...هتد.
• مەلا موحەمەد کوڕی ئەمین کوڕی مەلا مستەفا / لە مەلائۆمەر مەلا بووە و ماوەیەکیش فەقێی هەبووە، لەساڵی 1948ز لەگوندی گڕاو کۆچی دوایی کردووە.
• مەلا مستەفا ئەحمەد برایم / لە گوندی سێوەکە مەلا بووە.
• مەلا مەجید مەلا عەبدوڵلا مەلا کەریم / زانا و مودەڕسێکی بەتوانا بوو، کەسایەتیەکی ناسراو بوو، ئیجازەی مەلایەتی بەخشیوەتە دەیان مەلا، لەساڵی 1994 ز کۆچی دوایی کردووە و لەمزگەوتەکەی خۆی لە مەسیف سەلاحەدین بەخاک سپێردراوە.
• مەلا موحەمەد حەمەدەمین مەلا شێمەحەمەد / لە شاری هەولێرە و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و خەتیبە.
حیسابی فەلەکی گوندی گڕاو :.
لەکۆندا خەڵک بە مەبەستی زانینی کاتەکانی ساڵ، تیشکی خۆر و ئەستێرە و نیشانەیان بەکاردەهێنا، بەتایبەتی لە چلەی زستان و کاتەکانی چاندن و ئەنجامدانی نوێژەکان، لەگوندی گڕاویشدا لە سەردەمێکی زووەوە حیسابێکی تایبەت بەخۆیان هەبووە وەکو ساڵنامەیەک بەکاریان هێناوە، سەرەڕای ئەم گوندە لە چەند ناوچەیەکی تری وەک هەولێر و دەشتی قەراجیش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەیان کە پەیوەندیان بەکات هەبووە سوودیان لەم حیسابە وەرگرتووە و دەیان ووت بە (حیسابی گڕاوێ) ئاوایە و دەکاتە ئەوەندە.
ئەم حیسابە لەسەر چیایێکی گوندەکە بە ناوی (داری لۆلکان) لەبەرامبەر دەرگای مزگەوتی گوندەکەیە چەند قووچێکە و بەهۆی لەسەر یەک دانانی چەند بەردێکەوە دروستکراوەو گەچ و قسڵی تێدا بەکارنەهاتووە، وە دووری نێوان قووچەکان بەشێوەیەکی ووردبینانە دانراوە و هەڕەمەکی نەبووە، ناوی تایبەتیان هەیە وەکو قووچی سەرەتای زستان و قووچی تەرازوو و قووچی سەرەتای هاوین... هتد، سەنتەر و شوێنی سەیرکردنی حیسابەکەش مزگەوتی گوندەکە بووە، سەبارەت بە مێژوو و دروستکەری ئەم حیسابە، هیچ بەڵگەیەکی نووسراو لەبەردەست نیە کەوا ساڵ و ناوی دروستکەری حیسابەکە ئاماژە پێبکات، بەڵام بەشێوەیەکی دەماودەم باسی دوو مەلا بە ناوەکانی (مەلا عومەر و مەلا عەبدوڵلا) دەکرێت، ئەمەش تەنیا قەرینەیە، بۆ ساغبوونەوەشی پێویستمان بە بەڵگەی نووسراوە.
کێخوا (موختارەکان)ی گوندی گڕاو :.
گوندی گڕاو یەکێک بووە لەو گوندانەی کەوا، ئاغای نەبووە و خەڵکی گوندەکە خۆیان خاوەنی باخ و ڕەز و زەوییەکانیان بوونە، بەڵام کێخوا (موختار) ی هەبووە، کە ئەمانەن :
1. قادر مەلا لوتفی مەلا حەمەدەمین
2. مستەفا حەکیم مەلا مستەفا
3. عەبدوڵلا حاجی ڕەسول مەلا مستەفا
4. قادر کاڕەسول ئەحمەد
5. حاجی سمایل حەمەد عەبای
6. موحسین مەلا ئەبوبەکر حەکیم
7. موحەمەد حاجی مستەفا موحەمەد
8. فەیسەڵ موحەمەد تاهیر
9. ئەبوبەکر موحسین مەلا ئەبوبەکر
کردنەوەی قوتابخانە :.
قوتابخانە لە ساڵی 1960ز لە گڕاو کرایەوە و یەکەم مامۆستاو بەڕێوەبەری ناوی (مامۆستا ئیبراهیم ئەفەنەدی) بوو.
گڕاو لەڕووی خەباتی نەتەوەیی یەوە :.
گەلی کورد وەکو گەلێکی ژێردەست، بەردەوام هەوڵی بەدەست هێنانی مافە نەتەوەیی و کەلتووریەکانی خۆی داوە، بۆ ئەوەی وەکو سەرجەم گەلانی تری جیهان قەوارەیەکی سیاسی هەبێت و لەسەر خاکەکەی حوکمڕانی خۆی بکات، بۆ ئەمەش چەندین کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤاری بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا دەرکردووە، بەڵام کاتێک داگیرکەران ڕێگای خەباتی مەدەنیان لێگرتووە و بڵاوکراوەکانیان لێداخستوون، لەبەر ناچاری پەنایان بردووەتە بەر خەباتی چەکداری و شۆڕش، بۆیە چەندین شۆڕشی وەکو شۆڕشی شێخ مەحمود و قازی و سمکۆی شکاک و ئەیلول و شۆڕشی نوێ و شۆرشی گوڵان و هتد... هەڵگیرسێنراون، ئەم گوندەش وەکو زۆربەی ئاواییەکانی تری کوردستان، بەشداریان لە خەباتی مەدەنی و چەکداریدا کردووە و هاوکاری پێشمەرگە بوون، بۆیە چەند جارێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی عێڕاق تێکدراوە و خەڵکەکەی دەربەدەر بوون، وە چەند شەهیدیان پێشکەش بە خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد و خاکی کوردستان کردووە، چەند کەسیان چوونەتە زیندان، ئەمانەی خوارەوەش ناوی شەهیدەکانیەتی :.
1. حەیدەر ڕەسول عەبدوڵلا
2. عەبدولڕەحمان حەسەن
3. یوسف عومەر حەکیم
4. کەمال کەریم عەبدولڕەحیم
5. ئەبوبەکر عەبدوڵلا شەهاب
6. فارووق حوسێن عوسمان
7. جاسم عوسمان حەمەد
8. عەبدوڵلا حەمەد عەلی
9. جەلال کەریم
10. مامەند مەولودە شین
11. یوسف حەسەن ئەحمەد خومار
12. وەهاب حەسەن ئەحمەد خومار
13. کەریم حەسەن یونس
دەبێت ئاماژە بەوەش بکرێت کەوا جگە لە خەباتی چەکداری، ئێستا چەندین کەسی خەڵکی ئەم گوندە پۆستی ئیداریان لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بۆ نموونە : د. مەغدید سەپان، د.زریان عوسمان و د.عەبدولباری مەلا مەجید و..... هتد
سەرچاوەکان :.
1. باوکم(مەجید) و مامەکانم(کەمال، کەریم، حەسەن، حوسێن)، فاتم عەبدولڵا ڕەسول، لەعلی مەلا موحەمەد، خالید عەبدوڵلا برایم، زاهیر مەلا جەبار، سەرباز گڕاوی، مەلا ئەیوب حوسێن مامۆستای گوند، حاجی حەمەدەمین.
2. موحەمەد عەلی قەرەداغی، بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لەڕێگەی دەسخەتەکانیانەوە، ب6، لا254، چ 1، ساڵی 2004
تێبینی : ئەم بابەتەم لە سایتی هەورێ پرێس بلاو کردووەتەوە بە دەستکاریەوە بۆ سایتی کوردپیدیا نێردراوە.
ئامادەکردن و نووسینی: نەوزاد مەجید عومەر حەکیم گڕاوی
Nawzad.majid@yahoo.com
facebook/Nawzad.majid
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览15,120
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 2
小组: 的地方
城市: 埃尔比勒
广场:
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 11-12-2013
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):18-07-2023
URL
此产品已被浏览15,120
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.198 KB 11-12-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!