خەندان: دانا جلال
بەگوێرەی ئاماری بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان نوسینگەی کۆیە، لەمساڵدا 131 ڕووداو ڕویانداوە 119 سکاڵاش تۆمارکراوە لە سنوری شاری کۆیە.
نەقیب دانا حاجی عەبدوڵڵا بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کۆیە ڕایگەیاند: ئاماری نوسینگەکەیان لەم ساڵ 131 ڕووداو و 119 سکاڵا و 4 کرداری سێکسی و 2 ڕوداوی کوشتن و 2 ڕووداوی سوتان و 4 ڕووداوی خۆسوتان لە نوسینگەمان وەک توندو تیژی دژ بەژنان تۆمارکراوە.
بەرپرسی نوسینگەی کۆییەی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان: بەشی زۆری هۆکاری ڕووداوەکان بۆ خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی گێرایەوە.
بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی ڕووداوەکان کەمی کردوە کە ساڵی پار 180 ڕووداو لە سنوری شاری کۆیە تۆمار کرابوو
- 10-12-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,147
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!