پاراستن و زانیاری: 160 گەنج لە هەرێمەوە بۆ جیهاد چوونەتە سوریا
📊 סטטיסטיקה וסקרים
لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان سەبارەت بەچونی گەنجانی هەرێم بۆ سوریا رايگەیاند: لە ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 100 گەنج و لە هەولێرو بادینان زیاتر لە 60 کەسێک و لە کەرکوک و خورماتوو نزیکەی 60 بۆ 70 کەس روویان لە سوریا کردووە.
لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکی کوردستانی نوێدا کەسبەینێ دەقەکەی بڵاودەبێتەوە دەڵێت: زانیاریمان هەیە کە هەموو ئەو کەسانەی بەناوی جیهادەوە چوونەتە سوریا هەموویان سەرقاڵی مەشق و راهێنانن و گروپێکی تایبەتیش کە سەر بەکوردەکانی عیراقە پێکهێنراوەو لە هەموو بوارەکاندا مەشقیان پێدەکرێت.
راشیگەیند: زیاتر لە 25 کەس لەو کەسانی مەشقیان پێدەکرێت ئامادەیی خۆیان بۆ کاری خۆکوژی نیشانداوە.
لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت: ئەو هەڵمەتە نارەوایەی کەلە دژی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکرێت، هەندێکجار تەرکیزەمان لادەبات لەسەر ئەو هەڕەشە گەورەیەیی تیرۆر.
روونیشیکردەوە: ئەو هەڵمەتە نارەوایەی کەلە دژی دامودەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەستیپێکراوە، هەندێکجار تەرکیزەمان لادەبات لەسەر ئەو هەڕەشە گەورەیەیی تیرۆر کە لەسەر ناوچەکە هەیە.
- 08-12-2013
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!