لەناو شارەکانی هەرێمدا بەفر بارین دەستی پێکرد
خەندان رەڤەند گوهەرزی
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرو بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنوری قەزای ئامێدی چوار سانتیمەتر بەفر باریوە و رێژەیەکی دیاریکراوی بارانیش باریوە.
هاشم یەحیا، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزە لە قەزای ئامێدی بە (خەندان) ی راگەیاند: لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بەرقەزای ئامێدی چوار سانتیمەتری بەفر باریووە، پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
هاشم یەحیا، رێژەی بارابارینی ئەم ساڵی لە ناوچەی ئامێدی بەم شێوەیە دیاریکرد:
ئامیدی : هەشت ملم سەرجەمی گشتی 199 ملم باریوە،
ناحیەی سەرسەنگ : 18ملم سەرجەمی گشتی 248 ملم باریوە،
ناحیەی دێرەلوک : نۆملم سەرجەمی گشتی 113 ملم باریوە،
ناحیەی کانی ماسێ : چوار سم بەفر باریوە و شەش ملم سەرجەمی گشتی 163 ملم باریوە.
ناحیەی بامەرنێ : 25ملم سەرجەمی گشتی 179 ملم باریوە
ناحیەی چەمانکێ : 15 ملم سەرجەمی گشتی 193 ملم باریوە.
- 05-12-2013