- نیوەرۆی ئەمرۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم بارەگای هەواڵگری کەرکووک ڕویداو لەگەڵیشیدا کۆمەڵێک چەکدار کەتاوەکو ئێستا نەزانراوە سەر بە چ لایەنێکی توندرەون هێرشیانکردە سەر بارەگاکەو بۆ ماوەیەک کۆنترۆڵیانکرد. دواتر لەشەرێکی سێ کاتژمێریدا هێزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کەرکووک توانیویان بیناکە کۆنترۆڵ بکەنەوەو سێ خۆکوژیش بکوژن. بەرێوبەری فەرمانگەی تەندروستی شاری کەرکووک، ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی شەڕو پێکدادانو تەقینەوەکەی ئەمرۆی شاری کەرکووک 5 کوژراوەو بریندارەکانیش 60 کەسن.
- لە شاری کەرکووک و نزیک بازاڕی ئۆرزی، بە هۆیی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا کەسێک کوژراو دووانی دیکەش بریندار بوون، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایدەگەیەنێت، کە سەرجەمیان "تیرۆریست"ن.
- دەیەمین کۆنفرانسی (تورکیا و کورد و پرۆسەی ئاشتی ئیمرالی، هەلێکی مێژوویی) له پەرلەمانی ئەوروپا و لەبرۆکسل- ی پایتەختی بەلجیکاو یەکێتیی ئەورپا، بەئامادەبووی چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، بەرەندی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوانی سیاسی، لەسەرانسەری جیهانەوە، بەشداریان تێدا کردووە، دەستیپێکرد.
- بەهۆی خۆ تەقاندنەوەی خۆکوژێکەوە، بەشێک لە جەواهیر مۆڵ لە کەرکووک سوتا.
- تەرمی ئەدیب حەمید بارزانی، یاریدەدرێکی مەسرور بارزانی لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە شوقەکانی پار ستی شاری هەولێر دۆزرایەوە.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ماڵێکدا لە گەڕکی عەسکەری لە شارۆچکەی خورماتوو کە کوڕ و باوکێکی تێدا بون کوڕەکە کوژراوە و باوکەکەش بە سەختی برینداربوو.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 17,009
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!