1035 سەربازی تورک لە ماوەی 12 ساڵدا خۆیان کوشتووە
📊 احصائيات واستفتاءات
وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، لەماوەی 12 ساڵی رابردوودا رێژی خۆکوشتن لە ناو ریزەکانی سوپادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.پەرلەمانتارێکیش لە چوارچێوەی ئه و هەواڵەدا پێشنیازی لەسەر کار لابردنی سەرۆکی پەرلەمانی ئه و وڵاتە دەکات.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی"وەتەن"ی تورکیا، عیسمەت یەڵماز وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، لەماوەی 12 ساڵدا 1035 سەرباز خۆیان کوشتووە، بەڵام باسی هۆکاری خۆکوشتنەکانی نەکردووە.
لای خۆشیەوە، پەرلەمانتاری "جەهەپە" محەمەد تاناڵ، پێشنیازی ئەوەیکردووە سەرۆکی پەرلەمانی ئه و وڵاتە لەسەر کار لابدرێت، چونکە رێژەی خۆکوشتن لە ریزی سوپادا زۆرە.
کۆمەڵەی ئەفسەرانی خانەنشینکراو بڕیاریانداوە دەست بە مانگرتن بکەن بۆ ماوەی سێ رۆژ، ئەوەش وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتیەک بۆ زیادبونی رێژەی خۆکوشتن.
عەلی دەمیرجالی پەرلەمانتاری پارتی نەتەوەی کۆماری لەسەر شاری ئەدەنە، داوایکرد وەزیری بەرگری لەسەر هەمان هۆکار لەکار لاببرێت.
- 03-12-2013
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!