- بەیانی ئەمرۆ لە سلێمانی، دو بۆمی لکێنراو بەئۆتۆمبێلی دو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەدا تەقییەوەو لەئەنجامدا دو ئەفسەرو پێشمەرگەیەک بریندار بون.
- لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری سلێمانی و ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک پیشانگەیەکی هاوبەش بۆ 84 شێوەکار کردەوە. لەم پیشانگەیەدا چەندین بەرهەمی نیگارکێشان و پەیکەر و سیرامیک و گرافیک نمایشدەکرێت کە سەرجەمیان بەرهەمی شێوەکارە بەشداربووەکانی ئەم پیشانگەیەن.
- هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بۆمبێکی تەوقیتکراویان لەناو بورجێکی کۆمپانیای (کۆرەک تیلیکۆم) لە نزیک گوندی (قاهیرە) لەنێوان هەردو قەزای کفری و خورماتو پوچەڵکردەوە.
- سەعات سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی کورانی عەینکاوە لە شاری هەولێر، بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایلەوە، باوکێک کچەکەی بە سێ فیشەک دەیکوژێت و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات. تۆمەتبارەکە بەناوی ش، م. خ، پێشمەرگەی خانەنشینە، دوای کردەوەکەی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردوە، کچەکە ناوی شیلانە، لە دایکبووی ساڵی 1995 و کچی ماڵەوەیە، گوللەکانیش بەرسنگ و سکی کەوتووە".
- ئەمڕۆ فەرهاد پیرباڵی نووسەر بۆناڕەزایی دەربڕین دژی دەستگیرکردنی 7 چالاکوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێرەوە، لە شەقامیکی ئەو شارەدا و دەستیکرد بە هەڕەشەکردن لە هێزە ئەمنییەکان و جنێودان بە خەڵکی.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,552 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!