خەندان هەستیار
تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لەمانگی 11ی ئەمساڵدا، بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەو شکاوی لە بۆری ماڵەکانیاندا، هەزار و 380 شوێنیان سزاداوە، کۆی پارەی غەرامەکەش 11 ملیۆن و 770 هەزار دینار بووە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا (1-11 تا 30-11-2013)، تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، هەزار و 380 ماڵ و شوێن و دوکانیان سزاداوەو غەرامەیان بۆ کردون، بەهۆی ئەوەی کە ئاوی خواردنەوەیان بە فیڕۆ داوە.
وتیشی: "307 هاوبەشی ئاو، بەشێوەیەکی کاتی ئاوی ماڵەکانیان بڕاوە، بەهۆی نەبوونی تەوافەو شکاوی لە بۆری ماڵەکانیان و دووبارە بە فیڕۆدانەوەی ئاوی خواردنەوەوە".
روونیکردەوە: کۆی داهاتی غەرامەی سەرپێچی ئاو 11 ملیۆن و 770 هەزار دیناربووە.
داواشی لە هاوڵاتیان کرد، پابەندبن بە ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە و ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ نەدەن، بەهۆی ئەوەی بە ڕێگایەکی ئاسان ناگاتە دەستیان.
- 01-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,461 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!