- لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ دوشەممە، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هاوینەهەواری پیرمامی کردو لەگەڵ بارزانی کۆبوەوە. پاش کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و ڕاسپێردراوی ئەو حزبە بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم کۆبوەوە.
- تەقینەوەیەک لە نزیک ئامادەیی پیشەسازی قەزای دووزخورماتوو ڕوویدا و تیایدا دوو ژن و پۆلیسێکی نەهێشتنی تاوان بریندار بوون، کە پۆلیسەکە بە ڕەگەز عەرەبه و خەڵکی گوندێکی سەر بە قەزاکەیە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17,764