لە هەولێر 80 کەس خۆیان دەکوژن
📊 統計と調査
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت،لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەشاری هەولێر 80حالەتی خۆسوتاندن و خۆکوشتن تۆمارکراوە.
هێمن مامەند، هەولێر: وتەپێژی پۆلیسی هەولێر، رائید کاروان عەبدولکەریم، بەئاوێنە نیوزی راگەیاند" لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائەمڕۆ 80 حاڵەتی خۆکوشتن و خۆسوتاندن تۆمارکراوە، کە48 حاڵەتی تایبەت بووە بە ژنان کە 37 حاڵەتیان خۆسوتاندن بووه و 11 حاڵەتیان خۆکوشتن بووە و هەروەها 30 حاڵەتەکەی دیکە تایبەتە بە پیاوان و له و رێژەیە 21 حاڵەتی خۆکوشتن بووه و 9 حاڵەتی خۆسوتاندن بووە".
رائید کاروان وتیشی" دوو حاڵەتی دیکە تایبەتە بە منداڵان تۆمارکراوە، ئەوانیش بەهۆی لاسایی کردنەوەی دراما دۆبلاژکراوەکانەوە و خۆیان کوشتووە.
- 17-11-2013
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!