- مەسعوود بارزانی، لە دووهەمین ڕۆژی سەفەرەکەیدا، سەردانی شارەداریی ئامەدی کرد و لە لایەن "عوسمان بایدەمیر"، شارەدار و پارلەمانتاران و بەرپرسانی باڵای پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی (BDP) و کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک (KCD) وەک ئەحمەد تورک، لەیلا زانا، سڕڕی ساکیک، ئەسەد جانان، ئاڵتان تان، عەبدوڵڵا دەمیرباش و کۆمەڵێکی تر لە نوێنەرانی کوردەوە پێشوازی لێکرا. شارەداری ئامەد لەم دیدارەدا بە پلاکاردێکی مەزن کە ئاڵای کوردستان و تورکیای لەسەر بوو و بە کوردی پەیامی بەخێرهاتنی سەرۆکی هەرێمی لێ نووسرابوو، پێشوازی لە بارزانی کرد.
- لەگەڕەکی کۆماری شارۆچکەی خورماتوو ژمارەیەک تیرۆریست بەئوتومبیلێکی پر لەتەقەمەنییەوە، کە بەنیازبون کردەوەیەکی تیرۆرستی ئەنجام بدەن، بەر لەگەیشتنیان بۆ شوێنی مەبەست تەقییەوە و بەهۆیەوە سەرجەمیان کوژران.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 23,022 ganger