لەم مانگەدا چوار دەسترێژی سێکسی بۆ سەر کچانی خوار 18 ساڵ لە ناحیەی #جەلەولا#ی سەر بە #خانەقین# تۆمارکراوە.
ئاودێرمحەمەد، ئاوێنەنیوز: لەوبارەیەوە، ئەمیر عەلی، چالاکوانی مەدەنی لە لیژنەی ئاشتی و هیوا- ئەنانا (کە ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوچەی خانەقینە) تایبەت بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا چوار دەسترێژی سێکسی بە زۆر کراوەتەسەر 4 کچی تەمەن خوار 18 ساڵ لە ناحیەی جەلەولای سەر بە خانەقین.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، دوورنیە پەردی کچێتی یەکێک لە کچەکان بەزۆر دڕێنرابێت، ئێستا بۆ پشکنین کچەکە براوەتەبەغدا.
لە لایەکی ترەوە بەرپرسی کۆمیتەی ناحیەی جەلەولای حزبی شیوعی کوردستان، ڕەشید ئببراهیم، وتیی بۆدژایەتیکردنی ئەو دەستدرێژیانە ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیان بڵاوکردوە.
#06-11-2013#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,575