شەمسەدینی شارەزووری ناسراو بە شەھرەزووری زانای سەدەی سیانزەی زاینیی کوردە کە بە فەیلەسوف، مێژوونووس، زانستنامەنووس و پزیشکی ئەو سەردەمە دەناسرێت. شارەزووری بە یەکێک ناسراوترین فەیلەسوفانی فەلسەفەی ئیشراق دادەنرێت و شەرحی کارەکانی شەھابەددین سوھرەوەردیی کردووە. شارەزووری ژیانی زانایانی سەردەمی یۆنانی کۆن و زانایانی سەردەمی ئیسلامی نووسیوەتەوە. دوو پەڕتووکی بە زمانی عەرەبی و فارسی لە پزیشکیدا نووسیوە. ناسراوترین پەڕتووکی شارەزووری بە ناونیشانی نزهة الارواح و ڕوضة الافراح (گەشتی ڕۆحەکان و باخەکانی خۆشی) نووسراوە، ئەوترێ لە ساڵی 1266 شەمسی بەرانبەر بە 2587 کوردی نووسراوە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,666