حاجیانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی خۆ کۆکردنەوه و خۆ ئامادە کردنن بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان و دەستو دیارییان زۆرێک لە کەلوپەل و بابەتی حەج و دیاری جۆراوجۆرە کە بە نزیکەی 250 تەن بەبڕی 3 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
بەوتەی مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەعەرەبستانی سعودیەوە،
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم کە ژمارەیان بەحاجیانی کەرکووکەوە زیاتر لە 4000حاجی دەبێت بۆ خاکی نیشتمان " سەرقاڵی ڕەوانەکردنەوە و پێچانەوەی ئەو دیاری و کەلوپەلانەن کە قورساییەکەی نزیکەی 250 تەن دەبێت و لەشارەکانی مەککە و مەدینە کڕیویانە و خەرجی ئەم دیاری و کەلوپەلانەش لەئەنجامی خەمڵاندنێکی نزیکەیی کە بەهاوکاری حەملەدارەکانی حەج و جۆری کەلوپەلەکان کردومانە "کۆی گشتی نرخەکەی لە 3 ملیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوه.
"بەهۆی زۆری وەزنی ئەم دیاری و کەلوپەلانەش ئەو فرۆکانەی حاجیانی هەرێم دەهێننەوە ناتوانن هەمووی بهێننەوە" بۆیە حاجیان پێشوەختە لەگەڵ چەند ئوتومبیلێکی بارهەڵگردا لەرێگەی وشکاییەوە بەشی زۆری دیاری و کەلوپەلەکانیان بەبڕێک پارە ناردۆتەوە بۆ کوردستان"کەدیارترین جۆری ئەو دیاریانە (ئاوی زەمزەم و خورما و تەسبیح و پۆشاک و جلوبەرگ و سیواک و بۆن و دیاری جۆراوجۆری منداڵان و هەندێ لەحاجیانیش زێڕ دەکڕن چونکە زێڕی سعودیە یەکێکە لەباشترین جۆرەکانی زێڕ لەجیهاندا).
سەرەرای ڕێنمایی بەردەوامی مامۆستایانی ئاینی کوردستان بۆ ئادابی سەردانیکردن و کەمکردنەوەی گوشاری مادی لەسەر حاجیان لەکاتی بەخێرهێنانەوەیان "بەڵام بەهۆی داب و نەریتەوە ناچاردەبن کەلوپەل و دیاری بۆ خزم و هاوڕێ و کەسوکار لەسعودیە بکڕن و وەک شیرینی و دیاری بیبەخشنەوە.
- 25-10-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,259 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!