پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,086
وێنە 105,457
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
گەرەوانی خواروو
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەرەوانی خواروو

گەرەوانی خواروو
گوندی گەرەوانی خواروو لە دۆڵاکۆی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#

=KTML_Bold=٭ ناوی گوندی گەرەوان=KTML_End=
بەپێی بۆچوونی کەسانی بەتەمەن و خوێندنەوار و شارەزا، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە جوگرافیاییەکان، ناوی گوندی گەرەوان، لە گەری یان گەلی و ئاو سەرچاوەی گرتووە، چونکە کەوتووەتە نێوان هەردووک گەری گەرەوان و گەری ژێری، کە ئاوێکی زۆر بەو گەریانەدا هاتۆتە خوار، بەپێی تێپەڕبوونی کات، (گەری و ئاو) بووەتە گەرەوان، لەلایەکی ترەوە کەوتووەتە نێوان دوو گەروو، واتا (زین)، گەروێ سەرزیخا و گەروێ چاکی، بۆیە بە پێی لێکدانەوەکان ناوی گەرەوان، لەو دوو گەرووە سەرچاوەی گرتووە، لێکدانەوەیەکی تر هەیە، کە ناوی گوندی گەرەوان، لە ناوی گوندی گەورە هاتبێت، چونکە گەرەوان لە ڕووی چڕی دانیشتووان لە کۆن و ئێستا، گەورەترین گوندی دۆلاکۆیە، بە تێپەڕ بوونی کات گوندی گەورە بووبێتە گوندی گەرەوان، بۆچوونێکی دیکەش هەیە، گوایە شوێنی دانیشتنی میر و سەردار و پیاوە گەورەکان بووە، دواتر لە شوێنی گەوران، بووەتە گوندی گەرەوان.

=KTML_Bold=٭ مێژووی درووست بوونی گوندی گەرەوان=KTML_End=
هیچ بەڵگەیەک لە بەر دەست نییە کە بیسەلمێنێ، گەرەوان لە کام ساڵ و زەمەن دامەزراوە، بە پێی گۆڕستان و ئاسارە دۆزراوەکانی گوندی گەرەوان بێت، مێژووی درووست بوونی بۆ کاتێکی زۆر دێرین دەگەڕێتەوە، پێ دەچێت ئاوەدانی لە دەوروبەری گەرەوانیش هەبووبێت، یاخود خەڵکی گوند لەکاتی هاویناندا، کە لەو شوێنانە مردوون هەر لەوێ نێژراون، چونکە گۆڕستانێک لای (بەردی بەردا ونسی) هەیە، بە ناوی (قەبری کوڕە هەندوو)، لە سێوەکیش گۆڕستانێک هەیە، کە سێوەک موڵکی ماڵی شێخی سەرانە، گۆڕستانێکی تریش لە چۆما هەیە، بە ناوی (چاکی زێلەویێ)، گۆڕستانێکی تر لە خوار گوند هەیە، پێی دەڵێن (چاکی گەری ژێری)چەند گۆڕستانێکی زۆر کۆنیش لەناو گوندی گەرەوان هەن، گۆڕی دوو پیاوچاک و ئەسحابەیەکیش لە گەرەوان هەن، کە مێژووەکەیان زۆر کۆنە، گۆڕی (مامۆستای پیرە) کە یەکێکە لە پیاوە ئایینی و ئیماندارەکانی گەرەوان، ئێستاش خەڵک سەردانی گۆڕی ئەو پیاو چاکانە دەکات.
بە پێی گێڕانەوەی دەما و دەم لە باب و باپیرانمانەوە، لە کۆنەوە، گەرەوان شار بووە، بەناوی شاری (زەنگوبات) ئێستاش لە باکووری گوندی گەرەوان شوێنێک هەیە پێی دەڵێن (زەنگ زەنگە) گوایە شارەکە لەوێ بووە، چونکە شوێنەواری ئاوەدانی پێوە دیاربووە، بەڵام بۆ پشتڕاستکردنەوە بەڵگەیەکی درووستی مێژوویی لەبەر دەست نییە، تەنیا لەناو گەری دوو جۆگای ئاو بەقسڵ و گێچ هەڵبەستراون، یەکیان بە ئاڕاستەی بەری تارینێ، هەتا جادە بۆ گەرەوانی سەرەوەش چوو، هەر بەکار دەهات بۆ کاری ئاودێری، بەڵام لە ئێستادا جۆگەیەکی کۆنکرێتی شوێنی گرتووەتەوە، تەنیا کەمێک شوێنەواری ماوە، جۆگەیەکی تر بە ئاڕاستەی بەری گوندی هەڵبەستراوە، بەڵام هیچ کەس لە بیری نییە کە ئەو جۆگەیە ئاوی پێدا ڕۆیشتبێت، بەڵام دەڵێن ئەو جۆگایە بە ناوەڕاستی گونددا تێپەڕیووە هەتا گەیشتۆتە قوڕەگۆ، لەوێش بە گردی مستەفا ئیسماعیلی دا پەریوەتەوە بۆ (زەنگ زەنگە)، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە، ئەوێ شاری بووبێ، لەلایەکی ترەوە پاشماوە و ئاسارێکی زۆر لە گردی تووشرێ دۆزراوەتەوە، بۆیە پێ دەچێ سەرەتای دامەزراندنی گوندی گەرەوان، یان بەشێک لە گوند لەوێ دامەزرابێت، چونکە دوو گۆڕستان و دوو پیاو چاکی لێن، پێیان دەڵێن (جۆتەچاکی پاش مزگەوتێ) ئەگەرێکی تریش هەیە ئەو گردە کۆشکی بەگ و میرەکانی گوندی گەرەوان بووبێت.

=KTML_Bold=٭ لە ڕووی جوگرافیا=KTML_End=
گوندی گەرەوان کەوتووەتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕواندز، (13) کیلۆمەتر لە مەڵبەندی شارۆچکەی ڕواندز دوورە، لە ڕۆژهەڵات چیای کارۆخ و لە ڕۆژاوا چیای پێبۆ و سەرچە و قۆپی مەڕەکێویان، لە باکووریش چیای هەندرێن و لە باشووریش چیای ڕەشان و ئاراسن، دواین گوندە لەسەر ڕێگای نێوان ڕواندز و #ڕانیە# بە ئاڕاستەی سایە و سێوەک.

=KTML_Bold=٭ سەرچاوەی ئاو و کانیاوەکان=KTML_End=
ئاوی سەرەکی هەردوو گوندی گەرەوانی خوارێ و سەرێ هاوبەشە تێکەڵاوییەکی زۆر لەنێوان ئەو دوو گوندەدا هەیە، دەڵێن لە کۆندا هەر دووک گەرەوان یەک گوند بووە، گەرەوانی سەرێ هاوینەهەوار بووە، دواتر بە پێی تێپەڕبوونی کات بووەتە گوند.
1 سەروچاوەی ڕوباری گوند، لە گەرەوانی سەرێ هەڵدەقوڵێت، لەنێوان هەردووک گەرەوان هاوبەشە.
2 کانی گەرمک
3 کانی زیخۆرە
4 قورەگۆ
5 کانی کەو
6- کانی مێرگۆرا

=KTML_Bold=٭ هاوینەهەوارەکان=KTML_End=
1 زین
2 بوزان
3 گەرەبناو
4 قەبرۆکە
5 بێڕێش
6 بن بەرد
7 کانیێ سێمەرا
8 پونگین
9 دۆبڕە

=KTML_Bold=٭ کوێستانەکان=KTML_End=
1 کارۆخ
2 کوڕکەوباڕ

=KTML_Bold=* دوو ئاشی ئاوێ لەناو گەری گەرەوان هەبوون=KTML_End=
1. هیی باوکی شێخ ساڵحی سەران بووە
2. هیی عەبدوڵڵای باپیرە گەورەی ڕحمان حسێن فەندی بووە

=KTML_Bold=٭ ئەشکەوت و پەناگەکان لە کاتی شۆڕشەکاندا=KTML_End=
1 گەری گەرەوان کە لە چەند ئەشکەوتێک پێکهاتووە، کە ئەشکەوتێ پوشێ گەورەترینیانە،
2 گەری ژێریش بەهەمان شێوە لە چەند ئەشکەوتێک پێکهاتووە
3 دەروک ئەویش کۆمەڵێک ئەشکەوتن
4 ئەشکەوتێ سۆر
5 ئەشکەوتێ دەرەفرێ
6 زۆر جار لە کاتی بۆردومانەکاندا خەڵکی گەرەوان، ئاوارەی گەرەبناو و بوزان و کانیێ سێمەرا و بن بەرد، بووە و سوودیان لەو هەوارگانە بینیووە، شوێنێکی تر هەیە سرووشتییە، پێی دەڵێن زیندان، ئەوێش سوودی لێ بینراوە، چاڵە لە شێوەی زیندانە.
7- ئەشکەوتێ گۆڕێ پەستەکۆری، بەردی بەڕوو کەرێ، ڕەشکینە کۆگێ، دۆبڕە، پونگین، هەموویان بنکە و بارەگای شۆڕش بوون، لە ساڵانی (1979، 1978، 1977) لە کاتی خەباتی پارتیزانییدا.

=KTML_Bold=٭ بەرەبابەکانی گەرەوان=KTML_End=
1 ماڵە حاجی
2 ماڵە برسی
3 ماڵێ حەمەئاغا
4 ماڵێ وەسمان ئاغا
5 مام شێخەیی
6 ماڵە زەینەڵ
7 ماڵە شێخ و سولاق
8 ماڵە سۆفی حسێن
9- ماڵە چەک ڕەش
10- بەرەبابێ مریشکا
11 بەرەبابێ مشکی خۆرا

=KTML_Bold=٭ ژمارەی ماڵەکانی گوندی گەرەوان=KTML_End=
1- ساڵی 1950 (70) ماڵ بووە،
1- لە پێش ئەنفالەکان نزیکەی ( 120) ماڵ دەبوو،
2-لە ئێستاشدا2024 زیاتر لە ( 200) دەبێت،

=KTML_Bold=٭ خوێندنگەکانی گوندی گەرەوان=KTML_End=
بۆ یەکەم جار لە ساڵی (1969، 1968) لە گەرەوان قوتابخانە کرایەوە، لە تەنیشت (بەردی کاولان) لە حوجرەی فەقێيان دانراوە، يەکەم ماموستا ناوی (ماموستا جەليل) بوو، خەڵکی دەشتی #هەولێر# بوو، خوێندنەکەش بە کوردی بوو،
یەکەم پۆلی قوتانییەکان ژمارەيان (23) کەس بوو،
ساڵی (1970-1971) گوازرایەوە بۆ خانووی ماڵی (فەقێ ئەحمەدی)، لە بەری تارينێ، ماوەی سێ ساڵ لەوێ بووە،
ساڵی (1973-1974) قوتابخانەیەکی نوێ درووستکرا لەسەر موڵکی ماڵی (حاجی سەدر)، قوتابخانە لەوێ بنەجێ بوو، هەتا ئەنفالەکان، لەکاتی ئاوەدان کردنەوەی گوندی گەرەوان قوتابخانە لە گۆڕێ هێسترانێ بنیات نرایەوە، خۆشبەختانە ئێستا یەکێکە لە قوتابخانە باشەکان.

=KTML_Bold=* مزگەوت و حوجرەکان=KTML_End=
بەتەواوی ساڵی درووستکردنی مزگەوتی گوندی گەرەوان ڕوون نییە، بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکان لەسەروو ساڵی 1960 بە هەردووک گوندی گەرەوانی ژێری و ژۆری واتا خوارێ و سەرێ، لە نزیک بەردی کاولا یەکەم مزگەوت درووستکراوە، یەکەم مامۆستای ئایینی گوندی گەرەوان (مەلا ئەبوبەکر) بووە، سەرەتا هیچ حوجرەیەکی نەبووە، بەڵام سەردەمی مامۆستا (مەلا مەندوح) بۆ ماوەیەک حوجرەیەکی دامەزراندووە، دواتر مزگەوتێکی تریش لە گەڕەکی (مام شێخان) درووستکراوە،

=KTML_Bold=ئەو مەلایانەی لە گوندی گەرەوان بوون=KTML_End=
1. مەلا ئەبوبەکر ئالانەی
2. مەلا مەندوح
3. مەلا حەمەدەمین ڕواندزی
4. مەلا تاهیر حەمەدەمین گەرەوەیی
5. مەلا خالید مەلەکی
6. مەلا حیسامەدین گەڵاڵی
7. مەلا عەزيز ئەحمەد هەمزە گەرەوەیی
8. مەلا حەمەدەمین شاوری

=KTML_Bold=٭ مێژووی گەرەوان لە شۆڕشەکاندا=KTML_End=
بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیای، کە گەرەوان لە گوندەکانی تری دۆڵاکۆ دوور ترە لە مەڵبەندی شارۆچکەی ڕواندز، بۆیە گەرەوان هەمیشە بنکە و بارەگای شۆڕشەکان بووە، هۆکارێکی تر بۆ دەستنیشان کردنی گەرەوان وەک بارەگای سەرەکی شۆڕش، دڵسۆزی و قارەمانییەتی خەڵکی ئەو گوندە بووە، چونکە زۆربەی گەنج و پیاوە هەڵکەوتووەکانی گەرەوان پێشمەرگە بوون، گوندی گەرەوان یەکێکە لە گوندە هەرە شۆڕشگێرەکانی کوردستان، چەندین پێشمەرگە و فەرماندەی لە ڕێگای ئازادی گەل و نیشتمان بەخشیووە، لە گەرەوان ماڵی وا هەیە، (2-3) شەهیدی سەنگەریان هەیە، گەرەوان خاوەنی زۆرترین ژمارەی شەهیدە لە پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانەکانی دۆڵاکۆ.
(ڕەسوڵ وەسمان ئاغا) یەکێک بووە لە سەرکردە ئازا و بوێرەکانی میر نشینی #سۆران#، کە ڕۆڵێکی باڵای هەبووە لە شەڕەکاندا، خەڵکی گەرەوان لە شەرەکانی هەندرێن بەشداریان کردووە، لە تێکشکاندنی ڕووسەکان، کە ئەوکات (پێیان گوتوون حروس)، دوو چەکی جامبێزاریشیان لە ڕووسەکان گرتووە، لە شۆڕشی ئەیلولیشدا زۆرێک لە خەڵکی گەرەوان پێشمەگە بوون، ڕۆڵی قارەمانانەیان هەبووە، بارەگای (عوسمان حوجرانی) لە گەرەوان بووە، لە سەرەتای شۆڕشی نوێشدا وەک یەکەم گوندی ناوچەکە بەشداریان لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ دا کردووە، یەکەم پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتایەکان خەڵکی گەرەوانە، بەناوی (عەبدولڕەحمان کەزیانی)، دواتر بەهۆی پەرەسەندنی شۆڕش و دامەزراندنی تیپەکان، بارەگای تیپی (12)ی سۆران لە گوندی گەرەوان دامەزرا، لە شەڕەکانی بەرگری کردن لە دۆڵاکۆ و چالاکی جۆراوجۆر، خەڵکی گوندی گەرەوان ڕۆڵی بنچینەییان هەبووە.
گوندی گەرەوان چەندین جار کەوتووەتە بەر هێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی کورد، لە مانگی 11ی ساڵی1976 ڕژێمی #بەعس# بە پشتیووانی لیوای یەک و (ئەمن)ی ڕواندز، هێرشێکی کردە سەر گوندی گەرەوان، بە مەبەستی گرتنی کەسوکاری پێشمەرگە، بۆ ڕێگری کردن لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ، لەوێشەوە مەبەستی بوو بەرەو گەرەوانی سەرێ هەنگاو بنێت، ئەوجا بۆ دۆڵی مەلەکان، بەڵام بە گەیشتنی بەرایی سەربازی بۆ ناو گەری گەرەوان، چوار پێشمەرگەی قارەمانی ئەوێ ڕۆژێ، بەناوەکانی (حەمەئاغا، عەبدولڕەحمان کەزیانی، شەهید مستەفا حەسەن، شەهید ڕەسوڵ حەمەد ئاغا)، (دڵشاد سۆفی محەمەد یش لەو دەمەدا بە دەمانچەیەکی چواردەخۆر و عیتادێکی زۆری بڕنۆ، دەگاتە لایان و لەگەڵ ئەو چوار قارەمانە ڕۆڵی خۆی دەبینێت، پێشیان بە سوپای بێشووماری بەعس گرتوو، شەڕێکی قوورس دەستی پێ کرد، دواتر چەند پێشمەرگەیەکی تری قارەمان لە گەرەوانی سەرێ و مەلەکان و سەران و بنمێردە، خۆیان گەیاندە شەڕەکە، هەندێک لە خەڵکی گەرەوان کە لە پێشمەرگەکانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بوون، واتا شارەزایی شەڕ و جەنگاوەرێکی ئازا بوون، بە هیمەتی خودی خەڵکی تێکۆشەری ناو گوندی گەرەوان، گەورەترین داستانی قارەمانێتیان تۆمار کرد، کە نزیکەی 70 سەرباز و پلەداری ڕژێم کوژران، دەستکەوتێکی زۆریش کەوتە دەست هێزی پێشمەرگە و خەڵکی گەرەوان، بۆ یەکەم جار (شەهید مستەفا حەسەن) چەکێکی (بی کەی سی) گرت، ئەو داستانەش بە خوێنی دوو برای خەڵکی گەرەوان تۆمار کرا، کە ڕۆڵی پێشمەرگەیان دەبینی، بە ناوەکانی (مستەفا عەزيز و ڕەمەزان عەزیز)، شەهید ڕەسوڵیش بریندار بووە، مخابن ئەو داستانە مێژوویە هەتا ئێستا لە هیچ لاپەڕەیەکی مێژووی شۆڕشی نوێ دا تۆمارنەکراوە.
لە بەهاری ساڵی 1977 دوای تۆپبارانێکی سەخت و چڕ، دوژمن هێرشی کردەوە بۆ گرتنی گوندی گەرەوان، لەو دەمەدا چەند مەفرەزەیەک لە پێشمەرگەکانی ناوچەکە بەرگریان دەکرد، دوای چەند ڕۆژێک شەڕ و بەرگریی، لەبەر نا هاوسەنگی هێزەکە و کەمی تەقەمەنی، ڕژێم توانی گوندی گەرەوان کۆنترۆڵ بکات.
لە (24-05-1985)گوندی گەرەوان کەوتە بەر هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس، لەئەنجامدا 12 کەس شەهید بوون، کە پێنج کەسیان ئەندامی خێزانی ماڵی (سۆفی محەمەد) بوون، چەندین جاری تر لەبەر تۆپ و تەیارە خەڵکی گەرەوان ئاوارە و دەربەدەری ئەشکەوتەکان بووە، لە ئەنفالەکانی ساڵی 1988، دوای سێ مانگ هێرش و پەلاماری ڕژێم و بەرگریکردنی هێزی پێشمەرگە و بەرگری میللی، دوژمن نەیتوانی گوندی گەرەوان داگیر بکات، تاکوو پێشمەرگە بەیەکجاری پاشەکشێی نەکرد، گوندی گەرەوان هەر بەدەست پێشمەرگەوە بوو، دواتر گەرەوانیش وەک سەرجەم گوندەکانی تری کوردستان تەختی زەوی کراو بوو بە خۆڵەمێش.

=KTML_Bold=* ئەنجوومەنی گوندی گەرەوان=KTML_End=
ساڵی 1982 لە پڕۆسەیەکی دیموکراسی سنوورداردا، لەناو مزگەوتی گەرەوان بۆ یەکەم جار ئەنجوومەنی گوند هەڵبژێردرا، کە پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە...
1. وەستا سڵێمان ئەحمەد
2. حاجی کەریم ڕەسوڵ حسێن
3. سۆفی جەبار محەمەد عەلی
4. مەلا عەزيز ئەحمەد هەمزە
5. حاجی کەریم سەعید عەزيز

=KTML_Bold=* شەهیدانی گوندی گەرەوان=KTML_End=
1. شەهیدانی شۆڕشی ئەیلول (6)
2. شەهیدانی شۆڕشی نوێ (57)
3. شەهیدانی شۆڕشی گوڵان (3)
4. شەهیدانی هاووڵاتی (27)
5. کۆی گشتی (93) شەهید...

٭ بە تێکڕای ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشینانی شاخ، بە هەموو لایەنەکان، لە دەوروبەری 400 کەس دەبێ.

=KTML_Bold=٭ سەرچاوەی داهاتی گوند=KTML_End=
لە ڕووی بازرگانیشەوە گەرەوان ناوەندێک بووە، بۆ گوندەکانی (سەران، بنمێردە، گەرەوانی سەرێ، دۆڵی مەلەکان) بگرە دۆڵی خانەقا و خۆشناوەتیش.

=KTML_Bold=داهاتی گوندی گەرەوان بریتی بوو لە=KTML_End=
1 کاری ئاژەڵداری
2 ڕەز و باخ
3 کشتوکاڵ
4 لە ئێستاشدا داهاتی سەرەکی مووچەخۆری حکومەتە،

=KTML_Bold=* خزمەتگوزارییەکانی بۆ گەرەوان.=KTML_End=
1.لە ساڵی (1967) بۆ یەکەم جار جادەیەکی خۆڵ هاتە گەرەوان، ئێستاش ئاساری لە زیخینە گەرەوان ماوە،
2. ساڵی (1977) جادەی قيڕ بۆ گەرەوان هات، تاکوو شەڕی ئێران و ئێراق دەستی پێ کرد، ئەو جادەیە ئیشی تێدا دەکرا بەئاڕاستەی شارۆچکەی ڕانیە، لە هاوینەهەواری کۆگێ وەستا، ساڵی 1995 جارێکی تر کاری تێدا کرایەوە، ئێستا بەستراوەتەوە بە شارۆچکەی ڕانییە، بەڵام جادەیەکی خۆڵی ناخۆشە، گەر ئەو جادەیە قیر بکرێت نێوانی ڕانیە و ڕواندز زۆر نزیک دەبێتەوە.
3. ساڵی 1968 مامۆستا مەلا تاهیر، لەسەر ئەرکی خەڵکی گوند بە 180 بۆری ئاوی خواردنەوەی لە گەرەوانی سەرێ بۆ گەرەوانی خوارێ ڕاکێشاوە،
4. بۆ یەکەم جار (جەبار شێخ) (تەسجيل)ی هێنایە گەرەوان.
5. بۆ یەکەم جار (عەبدولڕەحمان کەزیانی) کارەبای مۆلیدە و تەلەفیزیۆنی هێنایە گەرەوان.
* لە ساڵی1991 دەست کرا بە ئاوەدان کردنەوەی گوند، (حاجی کەریم ئاغا ) یەکەم کەس بوو دەستی کرد بە ئاوەدانکردنەوەی گوندی گەرەوان.

=KTML_Bold=* ئەو خزمەتگوزاریانەی لە ئێستادا بۆ گەرەوان کراوە=KTML_End=
1. کارەبای نیشتمانی
2. جادەی قیر
3. تۆڕی ئاوی خواردنەوەی ماڵان
4. تۆڕی مۆبایلی کۆڕەک
5. تۆڕی ئەنتەرنێتی فاستلینک
6. دوو مزگەوت و دوو هۆڵی پرسە
7. بنکەی تەندرووستی
8. قوتابخانەی سەرەتایی تاکوو ئامادەیی
9. باخچەی ساوایان (ڕەوزە)
10. شورای گۆڕستانەکان
11. جۆگای ئاودێری
12. یاریگایەکی تۆپی پێ

لەگەڵ ڕێزی پەیجی دۆڵاکۆ ڕواندز
=KTML_Bold=تێبینی=KTML_End=/ زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە ئامادەکردنی ئەو بابەتە هاوکارمان بوون، زیاتر لە شەش مانگ سەرقاڵی کارکردن بووین لەو ڕاپۆرتە مێژوویە، هیوادارین سوودێکی هەبێت بۆ نەوەی ئێستا، خزمەتێک بێت بۆ دەڤەرەکەمان، لە کەم و کوورتیمان ببورن...
ئامادەکار: حەسەن ئەحمەد قادر (Hassan Ahmed)
[1]
ئەم بابەتە 1,227 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 8
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ڕواندز
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,227 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.190 KB 04-04-2024 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کەس و شت و وشە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بەردینە شینە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کورتەباس
سێبەری ترس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,086
وێنە 105,457
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کەس و شت و وشە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بەردینە شینە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کورتەباس
سێبەری ترس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!