پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,107
Kuvat 105,474
Kirjat 19,114
Liittyvät tiedostot 96,134
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند

کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند
کەریم بەگ کوڕی فەتاح بەگ، کوڕی کوێخا ڕەسوڵ چەڵەوی کوڕی جوامێری یەکەمی شۆڕە سواری بەگزادەیە، لەساڵانی (1870 – 1875ز) لەبنەماڵەیکی ئاینی و نیشتمان پەروەر و ئەدەب دۆست و ئاوەدانکارو خانەدانی هەمەوەندا لە تەوقەسەری قەڵای چەمچەماڵدا چاوی بەدونیا هەڵهێناوە، لەقوتابخانەی فەتاح بەگی باوکی و فەقێ قادرو کوێخا ڕِەسوڵ چەڵەوی باپیرە گەورەی و جوامێر ئاغاو چەڵەوی قەدیمی هەمەوەندو میران بەگی وەڵەد بەگی کە دوو سواری ئازای دوانزە سوارەی مەریوان بوون، فێری تیر ئەندازی و سوار چاکی و مەشقی سەربازی بووەو لەسەر دەستی مامۆستای تایبەت خوێندویەتی، بەڵام بەهۆی شەڕو شۆڕو ئازایەتی و ئاوارەیی هۆزەکەیەوە نەیتوانیوە پلەکانی خوێندنی ئەو سەردەمە تەواو بکات.
ساڵی(1886) بەو تەمەنی منداڵیەوە لەگەڵ هۆزەکەیدا نەفی دەکرێ و لەگەڵ (محەمەد ئاغای کوڕی سڵیمان ئاغا ی مۆفەرو ڕەشیدی کوڕی فەتاح و عەبدولقادری کوڕی حسێن بەگ و حوسەینی کوڕی عەلی و مستەفای کوڕی کامیل و حەسەن بەگ) دەگوازرێنەوە بۆ تەرابلوسی ڕۆژئاواو بەڵام هەر زوو دەکەونە کڕینی چەک و وڵاخ و بەرەو کوردستان بەپێ دەکەونە گەڕانەوە.
بەڵام ژاندرمەکان پێیان دەزاننو لە (تەرهونە) دەوریان دەگرن و (کەریم بەگ) بەچەند دەستە فیشەکێکی کەمەوە تائەو دەمەی چاوەکانی و شانی بریندار دەکرێ لەو دوور وڵاتی و بێ دەرەتانیەدا ئازایانە دەجەنگێ.

لەساڵی (1310 ک)دا، داستانێک تۆمار دەکات کەبەشەهید بوونی (حەسەن بەگ) کۆتایی دێت، دکتۆر حامد مەحمود عیسی لەنامەی دکتۆراکەیدا کەلەژێر ناوی (المشکلة الکردیة في شرق اڵاوسط منذ بدایتها حتی سنە 1991) بەچاپی گەیاندووە باسی لەم پاڵەوانێتیە کردووە.
هەروەها دکتۆر حسامەدین نەقشبەندی کۆمەڵێ بەڵگەنامەی سەبارەت بە هەمەوەندە نەفی کراوەکانی تەرابلوسی ڕۆژئاوا بڵاو کردۆتەوە،یەکێک لەبەڵگەنامەکان باسی برینداربوونی کەریم بەگ وشەهید بوونی حەسەن بەگ دەکات و شەرەفی ئەم گەورەترین شەڕوداستانە بەکەریم بەگ دەبەخشێ. لەبەڵگەیەکی دیکەشدا ناوی نزیکەی پەنجا نەفیکراوی دیکەی هەمەوەند دەبینرێ ولەناویادا خوالێخۆشبوو حەیدەر عەزیز خەسرەوی تێدایە.
لەگەڵ ئەو هەموو ڕۆژە ڕەش و دژوارەدا کەریم بەگ لەگەڵ (تەمینەی ئامۆزایی) و (محەمەد ئاغای کوڕی سلێمان ئاغا) چیای (جەبەل ئەخزەر)و (بیابانی سینا) و کەناراوەکانی (دەریای سپی ناوەڕاست) و زۆرگ و هەڵەت و بەرزاییەکانی (سوریا)و (لوبنان) و (ڕووباری فورات) دەبەزێنن و دەگەنەوە ناوچەی (دوبز) و خۆیان دەگەیەننە ماڵی (کەریم صاڵح ئیبراهیم) لەگوندی (عەمشە)و پاش حەوانەوەو دەرچوونی ماندوێتیان دەگەڕێنەوە قەڵای چەمچەماڵ و گوندەکانی (مۆفەر)و (قورەتە)وناوچەی بازیان. لەو سەرو بەندەدا (کەریم بەگ) هەربەردەوام دەبێت لەسەر سوارچاکی و مەشقی چەک و تەقەمەنی و قەڵایەکی پتەولەسەر ملەی(تەپەکوڕە) لەگوندی (قەرەتامۆر) دروست دەکات و سەر ڕێگای (چەمچەماڵ – سەنگاو) لەتورکەکان دەبەستێ و لێیان ڕادەپەڕێ و چەندین شەڕیان لەدژ دەکات و ناوبانگی ئازایەتی پەیدا دەکات و دەبێتە کەسایەتیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی و خاوەن ڕەوشتێکی جوان و لەسەر خۆو بەبەزەیی و کارامەی ئەوتۆ کە کەس نابێت قسەکانی ڕەت کاتەوە، لەسوار چاکی و تفەنگ چێتی و شەوڕۆیی دا مایەی سەرسوڕمانی هاوەڵەکانی بووە، لەدانان و داڕشتنی بەرنامەو تاکتیکەکانی شەڕدا شارەزایی تەواوی هەبووەو لەمەیدانی شەڕدا هەمیشە بەبەزەیی و لێبوردەو بەویژدان بووە بەرامبەر بەدیلی دوژمن و دەیان کێشەی زەویوزارو سەدان کێشەی تیرەگەری چارەسەر کردووە. لەساڵی 1915 دا، وەکو سەرکردەیەکی لێهاتوو بەشداری شەڕی (شوعەیبە) دەکات ولەساڵی (1916)دا لەناوچەی پێنجوێن لەدژی ڕووسەکان کە بەجەبهەی (قەفقاس) ناوبراوە جەنگاوە، ساڵی (1918) سەرۆکایەتی هۆزەکەی دەکەوێتە دەست و دەسەڵاتەکانی بەسەر ناوچەکانی چەمچەماڵ و بازیان و دیوی سورداش وزۆربەی ناوچەکانی دیکەی کوردستاندا ڕۆژلەدووای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت.

لەبەهاری (1919)دا شێخ مەحموودی حەفید لەیەکەم کۆبوونەوەی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشدا بەپاڵپشتی (کەریم بەگ) دەکەوێتە خۆئامادەکردن بۆبەرپاکردنی شۆڕشێک، چونکە لەکۆتایی شۆڕشدا هەرخودی شێخی نەمر خۆی دەفەرموێت : (کەریم بەگ) یەکێک لەو کەسانە بووە کەدۆستی هەتا سەرم بووەو لەشۆڕشدا پشتی بەرنەداوم، بۆسەلماندنی ئەم ڕاستیەش (کەریم بەگ) بەکردەوە لەبەرەبەیانی (21)ی مایسی (1919ز) یەکەم دەستڕێژی گوللە دەنێت بەتەوێڵی ئینگلیزەکانەوەو بەریتانیای مەزن دەهەژێنێ و کوردو شۆڕشەکەشی بەدونیا دەناسێنێ.
ڕۆژی 25-05-1919 سەرکردایەتی شەڕی تاسڵوجە دەکات و ئینگلیزەکان دەشکێنێ و دوویان دەکەوێ و بۆیەکەمین جار شاری چەمچەماڵا لەژێر دەستی ئینگلیزەکان ڕزگار دەکات وتاجی سەرکەوتنی لەسەر دەنێ و کابتەن (بۆند)ی یاریدەدەری دادوەری سیاسی تێدا بەدیل دەگرێت و بەسوارەکانیدا دەینێرێتە بەندیخانەی سلێمانی، لە (3)ی حوزەیرانی (1919)دا، لەگەڵ سەید موحەمدی جەباری وهێزەکانی شوان ومەنمی وهەورامی لەچیمەن و قەرەهەنجیر هێرشێکی سوپای ئینگلیز تێک دەشکێنن و مترالۆزەکەشیان لەلایەن کەریم بەگ وسەید محەمەدی جەبارییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ.

ڕۆژی (19)ی حوزەیرانی ساڵی (1919) لەشەڕی دەربەندی بازیاندا (کەریم بەگ) تا ئەو دەمەی حەمە ڕەشید جوامێر ئاغا شەهید
دەکرێ و خۆشی بریندار دەکرێ شەڕێکی خوێناوی دەگێڕێ تا لەلایەن پێشمەرگەکانیەوە دەگوێزرێتەوە بۆگوندی (خەربەندەلو)، پاش بەدیل گرتنی شێخ مەحمودیش لەگەڵ سابیربەگ وعەبدوڵڵابەگی کوڕیدا دەست بەرداری چەک نابێت و شەڕی دژی ئینگلیزەکان دەگوێزێتەوە بۆپێدەشتەکانی چەمچەماڵ و کەرکووک و سەید موحەمەدی جەباریش دەبێت بەهاوڕێیان.
لەکۆبونەوەکەی گوندی ژاڵەی ڕەبات لەهاوینی (1920)دا (کەریم بەگ) بڕیار دەدات بۆهێنانەوەی شێخ مەحمود لەهندستان لەدژی ئینگلیزەکان بجەنگێتو بوێرانە توانیویەتی هێزە شۆڕگێڕەکانی کوردستان یەکبخاتەوەو ڕابەرییان بکات، هەربۆیە کابتەن بۆند زۆر بەووردی حیسابی بۆ کردووەو لەیاداشتەکاندا نووسیویەتی : (کەریم بەگ) لەساڵی (1920)ەوە وەکو سەرۆکی بەگزادە ناوبانگی وای دەرکردووە کەبەسەر عەشرەتەکەیدا زاڵ بێت. هەروەها شێخ لەتیفی حەفیدیش ڕاستگۆیانە باس لەوڕۆژە سەخت و ترسناکانە دەکات و سەبارەت بەنەترسی (کەریم بەگ) دەڵًێ: خێزانەکەمان دوای گرتنی شێخ مەحمود پەیوەندی نهێنیان بەکەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەندییەوە هەبووە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,799 kertaa
HashTag
Lähteet
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-06-1926
جۆری کەس: سەرۆک هۆز
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چەمچەماڵ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,799 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.128 KB 24-10-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,107
Kuvat 105,474
Kirjat 19,114
Liittyvät tiedostot 96,134
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.734 toinen!