لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا لە شاری کەرکووک و دەوروبەری هاوڵاتییەک گیانی لە دەستداو چواری دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکووک بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: بەرە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم) لە سەر ڕێگای گشتی کەرکووک هەولێر بە هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا.
وتیشی: "هەر بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە".
هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند: بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی (هۆندای ئەلەنترا و ئۆپڵ ئۆمیگاوە) لە سەر ڕێگای فرۆکەخانەی کەرکووک چوارکەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد لە ناوچەی ڕێگەی بەغدای شاری کەرکووکیش دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندا داوه و جگە لە زیانی مادی گیانی بە دواوە نەبووە.
- 24-10-2013
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,793