دوای تێپەربوونی 20 کاتژمێر بەسەر کۆچی دوایی دووەم حاجی هەرێمی کوردستان لەشاری مەککە سێیەم حاجی هەرێمی کوردستان بەناوی (عەبدولکەریم عەبدوڵڵا قادر) لەدایک بووی سالی 1961 دانیشتووی تۆبزاوەی شاری هەولیر، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاگەیندراوێکی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە مەککە، کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، دکتۆر نورەدین، سەرۆکی تیمی پزیشکی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" حاجییە کۆچکردووەکە نەخۆشی سەرەتانی لە جەرگ دا هەبووە و خۆشی زانیاری هەبوو بەر لەهاتنی بۆ سەفەر و پێشتر نەخۆشیەکەی دیاری کراوە".
جێگەی ئاماژە پیدانە، کە سێ هەزار و (717) حاجی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککەی عەرەبستانی سعودیە چاوەرێی هاتنی وادەیی گەرانەوەیان دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان، لەماوەی ڕابردووشدا، سێ حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی یان کرد، کە ئەوانیش بریتین لە (تاهیر سالح سەعید) دانیشتووی شاری هەولێر (نەریمان غەفور شەریف) دانیشتووی تەکیەی سلێمانی و (عەبدولکەریم عەبدولا قادر) دانیشتووی شاری هەوێر.
- 22-10-2013
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,544 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!