کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داواکارە، ئەو نەخۆشخانەیەی کە تایبەتە بەبریندارانی چەکی کیمیایی و چەند ساڵێکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەزویی دروستبکرێت، وتەبێژی فەرمیی کۆمەڵەکەش ئاشکرایدەکات، لەکۆی (171) بەرکەوتوو، زیاتر لە (50) بەرکەوتویان ژیانیان لەمەترسیدایە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: کامیل عەبدولقادر وتەبێژی فەرمیی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەسەر داواکاریی کۆمەڵەکەیان، دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەچارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، ماوەی شەش ساڵە لەهەڵەبجە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هێشتا تەواو نەبووە.
وتیشی، "هەر لەماوەی ئەو شەش ساڵەدا، بەدەیان بەرکەوتوی ئەو چەکە لەهەڵەبجەدا بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوه و لەماوەی ژیانیاندا لەچاوەڕوانی کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیەدا بون".
لەلێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەری ناوخۆ، کامیل عەبدولقادر هێمای بەوەشکردووە کە ئەوان وەک کۆمەڵەی قوربانیان، نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەدواکەوتنی کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بەڕوی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییدا، داواکاریشن لەحکومەتی هەرێم و لایەن پەیوەندیدارەکان، لێپێچینەوە بکەن لەکەسانی کەمتەرخەم، هەرچی زووە پەلە بکەن لەتەواوکردنی نەخۆشخانەکه و دابینکردنی پێداویستییەکانی، تاوەکو ئەو ژمارە بریندارەی لەژیاندا ماون سودی لێوەربگرن.
- 21-10-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,926 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !