لەنۆ مانگی ڕابردوودا 192 ڕووداو ڕویان داوە و 212 کەس بریندار بوون و 23 ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان منداڵن.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری هاتوچۆی #کۆیە# لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند کە 192 ڕووداو بووە، له و ڕووداوانە 79 یان لە ناو شار و 113ی دیکەش لە دەرەوەی شار بوون.
بەڕێوبەری هاتوچۆی کۆیە ڕاشیگەیاند:لە کۆی ئەو ڕووداوانە 212 کەس بریندار بوون کە 48یان ڕەگەزی مێ و 164یان لە ڕەگەزی نێر بوون، بە هۆی ئەم ڕوداوانەوەش 23 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان منداڵن.
بەڕێوبەری هاتوچۆی کۆیە وتیشی لە ڕۆژانی جەژندا ڕێوشوێنێکی ئەمنی توند بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان پەیڕەوکراوە، بەڵام یەک منداڵ بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداو شەشی دیکەش برینداربوون.
بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕێژەی ڕووداوەکان کەمیان کردووە، بەڵام ڕێژەی بریندار بوون و مردن زیادی کردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو تا مانگی تشرینی یەکەم، 210 ڕوداو ڕوویان دابوو، به و هۆیەشەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 209ی دیکەش بریندار بوون.
#20-10-2013#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,962 times
Write your comment about this item!